سەرەکی » مانشێت » سبەینێ رۆژی شەهیدی یەكێتی-یە

سبەینێ رۆژی شەهیدی یەكێتی-یە

سبەینێ پێنجشەممە 21/11، رۆژی شەهیدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانە.
مەكتەبی شەهیدانی ی.ن.ك، سەعات 2ی پاشنیوەڕۆی سبەینێ پێنجشەممە 21/11/2019، لە تەلاری هونەر لە سلێمانی، رێوڕەسمێكی شایستە لە رۆژی شەهیدی یەكێتی-دا، رێكدەخات.
شایانی باسە، بڕیارە رۆژی 7/12/2019، چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بە حزبی شەهیدان ناسراوە، بەڕێوەبچێت، بۆ ئەومەبەستەش رۆژانی 16-18/11/2019، كۆنفرانسی كۆمیتەكان لە سنووری سەرجەم مەڵبەندەكاندا بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو، بڕیاریشە بەم نزیكانە كۆنفرانسی مەكتەبەكان و مەڵبەندەكان دەستپێبكات.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*