سەرەکی » راپۆرت » راپۆرتی، ته‌ها عه‌بدوڵلا‌ » ״نوێنەران بە یاسا ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندەوە״

״نوێنەران بە یاسا ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەڵوەشاندەوە״

دوای دەركردنی بڕیاری سڕكردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان درا و بەپێی هەمواركردنەكە «سەرجەم ئەنجومەنی ئێستای پارێزگاكان هەڵدەوەشێنەوە».
شیروان میرزا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردستانی نوێ-ی راگەیاند: لە دانیشتنی دوێنێی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگ لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان درا. وتیشی: بەپێی هەمواركردنەكە سەرجەم ئەنجومەنی ئێستای پارێزگاكان هەڵدەوەشێنەوە و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سەرپەرشتی كاروباری پارێزگاكان دەكەن.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*