سەرەکی » هەواڵ » بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان

بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدان

دوێنێ لە رێوڕەسمێكدا لە پارێزگای هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی و نوێنەری حزب و لایەنە سیاسییەكان، ساڵیادی شەهیدی فەرماندە حەمە سەراوی و شەهیدانی تەپەكوڕە و گردەدرۆزنە، بەرزڕاگیرا.
لە رێوڕەسمەكەدا چەندین وتار پێشكەشكران و بروسكەی ئەنجومەنی ناوەندی خوێنرایەوە و رێز لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان نرا، هەروەها عەتا سەراوی نوێنەری كەسوكاری شەهیدانی تەپەكوڕە و گردەدرۆزنە، وتاری بنەماڵەی شەهیدانی خوێندەوە و رایگەیاند: لەم رۆژەدا پێمانخۆشە بە هەموو خەڵكی كوردستان بڵێین تا خاوەنی هێزێكی وەك یەكێتی بین، ئامادەین سەدان كەسی ترمان بۆ ئازادی و ئارامی كوردستان و نەتەوەكەمان ببەخشین، وتیشی: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لەسەرەتای دروستبوونییەوە تا ئەمڕۆ لەخەبات و تێكوشان و قوربانیدان درێغی نەكردووە، لەپێناوی خاك و بەدەستهێنانی ئامانجەكانی گەلەكەماندا، بەهەزاران شەهیدی داوە.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*