سەرەکی » زانست » ئه‌ندازیارێك نیوسه‌ده‌یه‌ له‌خه‌می ژینگه‌دایه‌

ئه‌ندازیارێك نیوسه‌ده‌یه‌ له‌خه‌می ژینگه‌دایه‌

سەربەست عەبدولڕەحمان

یه‌كێك له‌و دیارده‌ نه‌خوازراوانه‌ی كه‌ له‌ لای ئێمه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێ ، كه‌كه‌سێك كارێك ده‌گرێته‌ ده‌ست ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌رچی شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زمونه‌ ، له‌و بواره‌دا له‌ خۆ كۆكاته‌وه‌ و هه‌وڵی پێشخستنی بدات ، هه‌وڵ ده‌دات وا پیشان بدات كه‌ پێش ئه‌م هیچ نه‌كراوه‌ و ته‌نها خۆی شاره‌زاو بلیمه‌ته‌ ، به‌رنامه‌ی شیاوی هه‌یه‌ . هه‌رخۆی قاره‌مانی مه‌یدانه‌ .
بواری ژینگه‌ له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ ، له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وزه‌وه‌ ،خراوه‌ته‌به‌رباسوكاریتیاده‌كرێ. له‌ حكومه‌تی هه‌رێمیشدا له‌دوای ساڵی 2003 وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كاني دامه‌زران . به‌ڕێز وریا خه‌فاف ئه‌گه‌رچی كه‌سێكی شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زمون بووله‌و بواره‌دا ، نه‌له‌كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وز و نه‌له‌ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ ، ده‌رفه‌تێكی ئه‌وتۆی بۆ نه‌خوڵقا تابتوانێت ئه‌وخواست و شاره‌زاییه‌ی بخاته‌ خزمه‌تی كوردوستانه‌وه‌ . ووریا نوری خه‌فاف سه‌رۆك ئه‌ندازیاری پێشكه‌وتو ، ئێستا به‌ئه‌ندازیاری‌ ڕاوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی ئاودێری عێراق خانه‌نشینه‌ . به‌هیوام دامه‌زراوه‌ ژینگه‌یه‌كان و ڕێكخراوه‌ ژینگه‌ دۆسته‌كان سوود له‌ شاره‌زایی و ئه‌زمونی وه‌ر بگرن .به‌چاكمزانیدیدارێكیبكه‌متابزانمله‌كه‌یه‌وه‌خولیایئه‌مبواره‌یه‌وچۆنكاریتیاكردووه‌ .
ئاوا باسی خۆی كرد :
له‌ كۆلێژی ئه‌ندازیاری زانكۆی به‌غدا وانه‌یه‌كمان هه‌بوو (engineering sanitary) زۆر لام گرنگ بوو ، دواترله‌ ساڵی 1972 له‌شاری رومادی ئه‌ندازیاربووم ، خه‌ریك بوون نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بۆ نه‌خۆشی سیل دووست بكه‌ن ، پارێزگار ڕاوێژی پێكردم له‌سه‌ر شێوه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ، منیش ئاگادارم كرد كه‌ ئه‌وشوێنه‌ی دیاریتان كردووه‌ بۆ درووست كردنی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ نه‌شیاوه‌ ، چونكه‌ له‌سه‌ر ئاڕاسته‌ی ئه‌و بایه‌یه‌ كه‌ دێت بۆ ناوشار . ئه‌ویش په‌سه‌ندی كرد و شوێنه‌كه‌یان گواسته‌وه‌ .
دواتر له‌ كه‌ركوك ئه‌ندازیار بووم ، ئه‌وه‌ی به‌ ڕوباری خاسه‌ ناوده‌برێ ، له‌ زستان و به‌هارا ئاوی باراناوی سه‌روكه‌ركوكی پیا ده‌ڕوا ، به‌ڵام له‌ هاویندا هه‌رچی ئاوه‌ڕۆی كه‌ركوكه‌ ده‌چێته‌ ناوی و ده‌یكاته‌ بۆگه‌ناو .
جا بۆ چاكردنی ژینگه‌ی شاره‌كه‌ ، داوام له‌ پارێزگا كرد كه‌ به‌نداوێك دروست بكرێ ، له‌ سه‌روی ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوكه‌وه‌ ، بۆ گلدانه‌وه‌ی بڕێك له‌و ئاوی باراناوه‌ ، دواتر له‌ هاویندا بۆسه‌رخاسه‌‌به‌ربدرێته‌وه‌، به‌هۆی چه‌ند به‌نداوێكی ڕێگره‌وه‌ وابكرێت كه‌ هه‌میشه‌ ناو خاسه‌ ئاوی خاوێنی تیا بێت ، وه‌ ئه‌مبه‌روو ئه‌وبه‌ری هه‌مووی بكرێته‌ گازینۆ. ئه‌وه‌بوو په‌سه‌ند كراو كۆمپانیایه‌كی فه‌ره‌نسی كه‌ناوی (Sokrya) بوو ديزاینێكی مۆدێرنیان بۆ كرد . وه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌ به‌غدا بۆ وه‌رگیرا كه‌ له‌ناو خاسه‌دا 8 به‌نداو به‌ پانی و درێژی 500×500 م به‌ به‌رزی 3م درووست بكرێ . وه‌ به‌نداوه‌كه‌ی سه‌روو كه‌ركوك به‌ناوی( صدیق ) درووست بكرێ . سه‌ره‌تا پاكردنه‌وه‌ی خاسه‌ 8000 دۆلاری ویست . به‌نداوه‌كانی ناو خاسه‌ش ئه‌نجام دران ، به‌ڵام به‌نداوی صدیق درووست نه‌كرا .
هاوكات له‌گه‌ڵ كاری ئه‌ندازیاریدا ، له‌ په‌یمانگای هونه‌ری كه‌ركوك وانه‌ی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵم ده‌وته‌وه‌ كه‌ زیاتر لایه‌نی ژینگه‌یی بوو . له‌وده‌مه‌دا وه‌كیل وه‌زیری كشتوكاڵی ڕۆمانی سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد وه‌ داوه‌تی كردم بۆ بینینی پڕۆژه‌ ئاودێریه‌كانی خۆیان ، له‌و سه‌ردانه‌دا كه‌ 21 ڕۆژی خایاند زۆر سوود مه‌ندبووم له‌ ئه‌زموونی ئه‌وان .
دواتر ماوه‌یه‌ك چومه‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان . له‌پاش ماوه‌یه‌ك له‌به‌غدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پاراستن و چاكردنی ژینگه‌ دامه‌زرا سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی ، وه‌ له‌ پارێزگاكان به‌ڕیوه‌به‌رێتی پاراستن وچاكردنی ژینگه‌ سه‌ربه‌ سه‌رۆكایه‌تی ته‌ندروستی ، ئه‌وه‌بوو چومه‌ ئه‌وێ . وه‌ ئه‌نجومه‌نێك ڕێكخرا بۆ به‌دواداچونی پرسی ژینگه‌ ، كه‌ پارێزگا سه‌رۆكی بوو وه‌ به‌ڕیوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كان ئه‌ندام بوون منیش سكرتێری ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ . یه‌كێ له‌ كاره‌كانم هه‌وڵدان بۆلابردنی كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار بوو ، چونكه‌ كاریگه‌ری بۆسه‌ر دانیشتوانی ناوچه‌كه‌و سه‌رچاوه‌ی ئاوی سه‌رچنار و ئه‌و شوێنه‌ گه‌شتیاریه‌ هه‌بوو .هه‌رئه‌وكاته‌یله‌وئه‌نجومه‌ندابووینبه‌داواكاریئێمه‌شوێنێكیتایبه‌تبه‌فڕێدانیخاشاكدیاریكراله‌سلێمانیلایقڕگه‌وه‌ئامێریداپۆشینیتایبه‌تیبۆدانرا،تائه‌وكاته‌شوێنیدیاریكراونه‌بوو . هاوكاتوانه‌بێژیته‌ندروستیوكۆمه‌ڵبوومله‌په‌یمانگایته‌ندروستیسلێمانی .
له‌ ساڵی 1989 دا له‌ له‌ كۆنگره‌ی ژینگه‌ی جیهانی له‌ شاری ربات له‌ وڵاتی مه‌غریب به‌شدار بووم ، بابه‌تی پانێڵه‌كه‌م چۆنیه‌تی لادانی لافاو بوو له‌ شاری سلێمانی ، به‌وه‌ی ئاوی دامێنی گۆیژه‌ بگوێزرێته‌وه‌ بۆ چه‌قچه‌ق وه‌ به‌درووست كردنی به‌نداوێكی ئه‌ندازیاری تۆكمه‌ سوود له‌و ئاوه‌ وه‌ر بگیرێ . ئه‌وه‌بوو پڕۆژه‌كه‌ نێردرا بۆ حكومه‌تی عێراق . دواتر حكومه‌تی عێراق 40000 دۆلاری دابه‌ زانكۆی موسڵ تا دیزاین بۆ ئه‌و پڕۆژه‌ی بكه‌ن و كردیان ، به‌داخه‌وه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ له‌دوای ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام درا به‌ڵام له‌ئاست پێویستا نه‌بوو بۆیه‌ هه‌ره‌سی هێنا .
له‌دوای ڕاپه‌ڕین له‌دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی كوردوستانێكی سه‌وزدا به‌شداربووم ، به‌ڵام له‌ كاتی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و دواتریش ، ده‌سته‌گه‌ری وای كرد كه‌ واز بهێنم ، ‌زۆرینه‌بردبه‌هاوكاریكۆمه‌ڵێمامۆستایزانكۆ،له‌پایزیساڵی 1992 دا ( كۆمه‌ڵه‌یژینگه‌یكوردوستان )ماندامه‌زراند،ئه‌وه‌بووله‌ 10/ 6/ 1993 داهه‌ڵبژاردنمانكرد،به‌چاودێریدادوه‌رو 9 كه‌سبۆده‌سته‌یبه‌ڕێوه‌بردنهه‌ڵبژێردران . تیایاد.كه‌مالسعیدخه‌یاتده‌بێته‌سه‌رۆك،كه‌مالچه‌له‌بیجێگرو منیش بومه‌ سكرتێر . به‌ڵام سه‌رقاڵی ئه‌وان منیشی په‌ك خست . وڕێكخراوه‌كه‌ ته‌مه‌نی هێنده‌ نه‌بوو .
له‌وباره‌ سه‌خته‌ی ئه‌وسادا چوم بۆ لیبیا بۆ كاركردن ، له‌ پڕۆژه‌ی دابینكردنی ئاوی خاوێندا بۆ شاره‌كانی كه‌نار ده‌ریا ، كه‌بریتی بوو له‌ ژماره‌یه‌ك بیر له‌ ناو بیاباندا كه‌ ئاوه‌كه‌ی ده‌كرایه‌ عه‌مارێكی گه‌وره‌وه‌ و دواتر ده‌نێردرا بۆ شاره‌كان . دواتر چومه‌ ئه‌لمانیا وه‌ له‌ ساڵی 1995بومه‌ ئه‌ندامی ڕێكخراوێكی ئه‌ڵمانی ( Agenda21 )وه‌ ئه‌ندامی سه‌ندیكای ئه‌ندازیاران له‌ هانۆڤه‌ر ، هاوكات وانه‌ی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵم ده‌وته‌وه‌ له‌ زانكۆی هانۆڤه‌رو قوتابخانه‌یه‌كی ئاماده‌یی. له‌ ساڵی 1998له‌ واشنتۆن كۆنگره‌یك سازدرا بۆ كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ ، هاوڕێ له‌گه‌ڵ دكتۆر فؤاد بابان ، و دكتۆر جمال صاڵح به‌شداری ئه‌وكۆنگره‌یه‌مانكرد ، وه‌ داوای دامه‌زراندنی تاقیگه‌یه‌كمان كرد له‌ هه‌ڵه‌بجه‌دا تێچوه‌كه‌ی به‌ 250000 دۆلار خه‌مڵێنرا . دواتر له‌ كۆنگره‌یه‌ك له‌ لانگتاڵگ له‌ سویسرا به‌شداریم كرد ، به‌هه‌لم زانی هه‌ندێ به‌دوادا چونم كرد ، بۆ سه‌رچاوه‌ی چه‌كه‌ كیمیایه‌كانی عێراق له‌و شاره‌دا .
وه‌ به‌رده‌وام له‌ كۆنگره‌و كۆنفرانسه‌ ژینگه‌یه‌كانی ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌ت له‌ هانۆڤه‌ر به‌شدار بووم له‌وانه‌ كۆنگره‌ی ئه‌وروپی سێیه‌م له‌ ساڵی 2000 سه‌باره‌ت به‌رده‌وامی شاره‌كان . له‌دوای ڕزگاركردنی عێراق له‌ كۆنگره‌ی به‌رلین ساڵی 2004 ڕاپۆرتێكم دابه‌ سه‌فیری ئه‌مریكا له‌ ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت كێشه‌ ژینگه‌یه‌كانی كوردوستان .
دوای گه‌ڕانه‌وه‌م له‌ ئه‌ڵمانیا بومه‌ ڕاوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌ئاویه‌كانی عێراق . له‌وێ داوامكرد كه‌ چۆن هه‌وڵده‌ین سود له‌ كارێزه‌كانی سلێمانی وه‌ربگرین به‌ باشترین شێوه‌ ، كه‌ سه‌رده‌مانێك سه‌رچاوه‌ی ئاو بوون له‌ شاره‌كه‌دا . ئه‌وه‌بوو نێردرام بۆ ئازه‌رباینجان تا سوودله‌ سیستمی كارێزه‌كانی ئه‌وان وه‌رگرین . به‌تایبه‌ت له‌و ڕوه‌وه‌ پێشكه‌وتون .
شایانی باسه‌ ناسینی من بۆ كاك ووریا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وكاته‌ی له‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان بوو ، من و ساماڵی برام بانگهێشتكراین بۆ درووستكردنی ماكێتی به‌نداوه‌كه‌ له‌ سه‌رڕوبه‌ڕی 9مه‌تر چوارگۆشه‌ ، وه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی ئه‌نجاممان دا.
سه‌رنجمداوه‌ هه‌میشه‌ كاك وریا زۆر زانستیانه‌ ده‌چێته‌ ناو باس و بابه‌ته‌كان وبه‌دواداچوونی ورد ده‌كات . سه‌باره‌ت ژینگه‌ی كوردوستان ،ڕای وایه‌ ئێمه‌ بۆهه‌رلایه‌نێكی ژینگه‌یی پێویسته‌ پلانی زانستی و مۆدێرن مان ئاماده‌بێت ، تا هه‌ركات ده‌رفه‌ت خوڵقا جێبه‌جێی بكه‌ین . ئێستاش به‌رده‌وام له‌ كۆنفرانسه‌ ناوخۆییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ فیزۆنه‌وه‌ كه‌ بانگهێشت ده‌كرێ هه‌وڵ ده‌دات بابه‌ته‌ژینگه‌یه‌كان زانستیانه‌ شرۆڤه‌ بكات .

print

 111 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*