سەرەکی » هەواڵ » بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئاستە جیاوازەكاندا

د.رێواز فایە

بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە ئاستە جیاوازەكاندا

دوێنێ لەهەولێر، د.رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بەشداری لەڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، كردو لەوتارێكدا ئاماژەیكرد بەكاریگەرییە خراپەكانی گەندەڵی.
لەوتارەكەیدا، سەرۆكی پەرلەمان، وتی: گەندەڵی دیاردەیەكی فرە ڕەهەندی ئاڵۆزەو كاریگەریی نەرێنی لەسەر هەموو وڵاتێك هەیە‌و دامەزراوە دیموكراسییەكان بنكۆڵ دەكات، گەشەی ئابووری‌و كۆمەڵایەتی دوادەخات، دەبێتەمایەی ناسەقامگیریی تاقەتپڕوكێن. سەبارەت بەهەرێمی كوردستانیش، وتی: هەرێمەكەمان خاڵی‌و دابڕاو نییە لەگەندەڵی‌و كاریگەرییەكانی، سزادانی گەندەڵكارانیش وەك پێویست نەبووە، بۆیە تائێستا دامەزراوەكانمان گیرۆدەی گەندەڵییە، ئەوەش ئەركی لێبڕاوانەی خستۆتەسەر هەمووان لەدەسەڵات‌و دامەزراوەكاندا.
سەرۆكی پەرلەمان، ئاماژەشی بەهەنگاوەكانی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی‌و دۆزینەوەی چارەسەری هەنووكەیی‌و ستراتیژیی دوورمەودا كردو رایگەیاند: خۆشبەختانە هەرێمەكەمان هەنگاوی یەكەمی تێپەڕاندووەو لەڕوانگەی باوەڕبوونیشمان بەوەی كە پیادەكردنی پێوەرەكانی لێپرسینەوەو سزادان بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی، فاكتەرو ئامرازی بنەڕەتین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، دەبێ بكرێتە ئیلهامبەخشی كاری ئایندەمان‌و وەك پەرلەمانیش بەهەموو شێوەیەك لەگەڵ چاكسازی‌و رەخساندنی زەمینەی گونجاوین بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لەئاستە جیاوازەكاندا.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*