سەرەکی » مانشێت » ״گفتوگۆی بودجە دەكەوێتە ساڵی نوێوە״

״گفتوگۆی بودجە دەكەوێتە ساڵی نوێوە״

گفتوگۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی 2020ی عیراق دەكەوێتە ساڵی نوێوە.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmediaی راگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، لە دەسەڵاتی حكومەتی كاربەڕێكەردا نییە هیچ پڕۆژەیاسایەك بنێرێتە ئەنجومەنی نوێنەران بەتایبەت پڕۆژەیاسای بودجە، وتیشی: چەند كوتلەیەك لە ئەنجومەنی نوێنەران پێش ئەوەی سەرۆك وەزیران بڕیاربدات كە پڕۆژەیاسای بودجە بنێرێتە نوێنەران، لە دژی وەستاونەتەوە و چاوەڕوان دەكەن حكومەتی نوێی عیراق بەپێی كارنامەی خۆی، پڕۆژەكە بنێرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.

print

 57 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*