سەرەکی » ئابووری » سێكتەری وزەی هەرێم لە مەترسیدایە

سێكتەری وزەی هەرێم لە مەترسیدایە

بەپێی راپۆرتێكی رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان، ئێستا بەهۆی لەدەست دانی بەشێكی زۆر لەبیرە نەوتەكانی هەرێمی كوردستان كەرتی نەوت و غازی هەرێم لە لێواری لەناوچوندایەو سەرۆكی رێكخراوەكەش ئاماژە بەوەدەكات باشترین رێگاچارە بۆ حكومەتی هەرێم ئەوەیە كە لەڕێگەی سۆمۆوە نەوتی هەرێم بفرۆشێت.
وریا هەورامی بەڕێوەبەری رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان بەجام كوردی راگەیاند: بەپێی ناوەڕۆكی ئەو راپۆرتەیە كە ڕێكخراوەكەمان بۆ ساڵی 2017 خستویەتیە روو، كەرتی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان لە لێواری كەوتنایە، ئەویش بەهۆی ئەو ناشەفافییەی كە لەو كەرتەدا هەیە، چونكە هەرێم 550 بیرە نەوتی لەدەستداوە كە 360یان بیرە نەوتی بەرهەمدارن و دەكاتە 50%ی كۆی نەوت و غازی هەرێمی كوردستان. ئەوەش كاریگەرییەكی خراپی لەسەر داهاتی هەرێم دروست كردووە.
وتیشی: باوەڕمان وایە هەرێمی كوردستان لەم كاتەدا دەبێت بگەڕێتەوە بۆ عیراق و نەوتی خۆی لەڕێگەی سۆمۆوە هەناردە بكات و لەبەرامبەردا بودجەو مووچە لەعیراقەوە وەربگرێت. ئەوكات بەم شێوەیە دەتوانێت هەندێك پەرە بەكەرتی نەوت و غاز بدات و دەشتوانێت ژێرخانی ئابووریی خۆی ببوژێنێتەوە.
بەڕێوەبەری رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان باسی لەوەشكردوە: هەر بەپێی ئەو راپۆرتەی كە رێكخراوەكەمان ئامادەی كردووە. غازی سروشتی هەرێمی كوردستان پێویستە لەم كاتەدا بۆ بەكاربردنی ناوخۆ بەكار بهێنرێت لەوانە بۆ بەرهەم هێنانی كارەبا و لەبواری پیشەسازیدا بەكار بهێنرێت.
وریا هەورامی بەڕێوەبەری رێكخراوەكە ئاشكراشیكردوە: پێویستە هەرێمی كوردستان كەرتی نەوت و غازی خۆی هاوتا بكات بەو كەرتە لەجیهاندا، چونكە چاوەڕوان دەكرێت تا ساڵی 2040 گۆڕانكاری گەورە لەكەرتی نەوت و غازی جیهاندا رووبدات و هەریەكە لە ئەمەریكا و چین بەنیازن گۆڕانكاری لە وزەدا بكەن، بۆیە پێویست دەكات هەرێمی كوردستان ئەم دۆخە لەبەر چاو بگرێت.
رێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی هەرێمی كوردستان، لەساڵی 2014وە بەفەرمی مۆڵەتی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوەو لەوكاتەوە ساڵانە راپۆرتی تایبەت لەبارەی نەوت و غازی هەرێم بڵاودەكاتەوەو حكومەتی هەرێمیش پشت بە زانیاریەكانیان دەبەستێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*

x

هەواڵێ هاوشێوە

ئێكسۆن مۆبیل؛ عیراق تەنگەتاو دەكات

سەرەتای ئەم هەفتەیە كۆمپانیای (ئێكسۆن مۆبیل)ی ئەمریكی هەموو ستافە بیانییەكانی ...