سەرەکی » زانست » كۆمپانیای عەلی بابای چین رۆبۆت بەڕێوەی..

كۆمپانیای عەلی بابای چین رۆبۆت بەڕێوەی..

كۆمپانیای عەلی بابای چین رۆبۆت بەڕێوەی دەبات

( 60)ملیۆن ڕۆبۆت كارەكانی یەكێك لەكۆگاكانی سەر بە گەورە كۆمپانیای (عەلی بابا)ی چین بەڕێوە دەبەن.
وتەبێژی كۆمپانیای عەلی بابا سەبارەت بەو كارەی ڕۆبۆتەكان دەڵێت» ئەو ڕۆبۆتانە كارێكی زۆر گەورە دەكەن و ڕۆڵی سەرەكییان هەیە لەبەرەو پێشچوونی كۆمپانیاكەدا بەوەی توانیویانە بەرهەمی كۆمپانیاكە بە ڕێژەی (%300)بەرز بكەنەوە».
ئەو وتیشی» كاتێك داوای كەلوپەلێك دەكرێت لە كۆمپانیا، ئیدی داواكار كەسێك بێت یان كۆمپانیای گەورە بێت ئەوا ڕۆبۆتەكان بێ هیچ خەوشێك ئیشەكانی خۆیان ڕادەپەڕێنن».
ئەوەی جێگای سەرنجە ڕۆبۆتەكان شوێنی كاڵایەكی دیاریكراو لە نێو نزیكەی ( 32) هەزار ڕەفەدا دیاریی دەكەن، ئەوەی لەسەر كارمەندە مرۆڤەكانیشە تەنها پێچانەوە و ناردنی كاڵاكەیە بۆ شوێنی مەبەست.
لەو كۆگایەدا هەندێك لەڕۆبۆتەكان توانای هەڵگرتنی ئەو كەلوپەلانەیان هەیە كە كێشیان (500) كیلۆ گرامە. هەریەك لە ڕۆبۆتەكانیش سیستمێكی ڕێنمایی كردنی پێوەیە كە بە(لەیزەر) كاردەكات بۆ ڕێگریكردن لە بەریەككەوتنی ڕۆبۆتەكان لە ناو خۆیاندا .
هەروەها كاتێك ڕۆبۆتێك پاترییەكەی ڕوو لە تەواو بوون دەكات خۆی دەگەیەنێتە وێستگەی تایبەت بە بارگاوییكردن .
ئەوەی ئەو ڕۆبۆتانە دەیكەن لەو كۆگایەدا ڕاییكردنی (70%)ی كاروباری ناو كۆگەكەیە و ئەوەی تریش لە ڕێگەی دەستی مرۆییەوە ئەنجام دەدرێت.
پسپۆڕانیش لەو بڕوایەدان ڕەنگە لە داهاتودا زۆربەی كۆمپانیا گەورەكانی چین وەك كۆمپانیای عەلی بابا پشت بە ڕۆبۆت بەستن بۆ یارمەتیدانیان لە زیاتركردنی بەرهەمەكانیان.

سەرچاوە: Ghadi news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*