سەرەکی » وەرزش » فێدرەر و نادال یارییەكی خێرخوازی دەكەن

فێدرەر و نادال یارییەكی خێرخوازی دەكەن

هەریەك لە رۆجێر فێدرەر و رافائێل نادال كە بە باشترین 2 یاریزانی مێژووی تێنسی سەرزەوی دادەنرێن لە پاڵ سیرینا ولیامزی ئەفسانەو چەند یاریزانێكی تر ئەم مانگە بەشداری یارییەكی دۆستانەی نمایشكاری دەكەن كە ئامانج لێی كاری خێرخوازیە.
یارییەكەش بەر لە دەستپێكی یارییەكانی گراندسلامی ئوسترالیا دەبێت كە وابڕیارە رۆژی 20ی ئەم مانگە دەست پێبكات و داهاتی یارییەكەش بۆ لێقەماوانی ئاگرەكەی ئوسترالیا دەبێتز
وەكو رۆژنامەكان باسیان لێوە كردوە یارییەكە ماوەی 2 سەعات و 30 دەقیقە دەخەیانێت و رۆژی 15ی ئەم مانگە دەكرێت و زۆرترین ریكلامیشی بۆ دەكرێت تا زۆرترین داهات كۆبكەنەوە.
یارییەكە لە یاریگا رۆد لیڤەردەبێت و ناوی هەڵمەتی پاڵەوانێتی كراوەی ئوسترالیای لێدەنرێت بۆ كۆكردنەوەی داهات بۆ لێقەوماوان.
بەپێی زانیاری رۆژنامەكانیش نرخی بلیتی یارییەكە 37 دۆلاری ئەمریكی دەبێت ئەمەش بۆ ئەوەی زۆرترین هاندەر ئامادەی یارییەكە بێت و بتوانن كەمێك لە ئازاری خەڵكی ئەو وڵاتە كۆمبكەنەوە.
ئەمەش دووەم هەڵمەتە لە لایەن بەرپرسانی تێنسی سەرزەوی بۆ لێقەوماوانی ئاگرەكەی ئوسترالیا رێكدەخرێت كە یەكەمیان پێدانی 100 دۆلاری ئوسترالی بوو بۆ هەر ئەیسێك كە لە مۆندیالی تێنسی سەرزەوی گیرا كە بەهۆیەوە زیاتر لە 100 هەزار دۆلاریان كۆكردەوە.

print

 33 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*