سەرەکی » هەواڵ » لاهور شێخ جەنگی:نابێت جموجوڵەكانی داعش فەرامۆش بكرێت

لاهور شێخ جەنگی:نابێت جموجوڵەكانی داعش فەرامۆش بكرێت

دوێنێ، لاهور شێخ جەنگی پێشوازیی لە ئۆلیڤیێ دیكۆتینێ كونسوڵی فەرەنسا لەهەرێمی كوردستان كرد‌و دووپاتیانكردەوە كە»نابێت جموجوڵەكانی داعش فەرامۆش بكرێت».
لاهور شێخ جەنگی، لەپەیجی رەسمیی خۆی لە فەیسبووك، ئەوەی خستۆتەڕوو، كە»لەدیدارەكەدا وەفدی میوان پیرۆزبایی بەڕێوەچوون‌و سەركەوتنی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان-یان كرد. دواتر باسی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عیراق-مان كرد كەدەبێت سەقامگیریی بۆ وڵات بگەڕێتەوەو داواكارییەكانی هاووڵاتیان جێبەجێبكرێن.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە لە تەوەرێكی تری دیدارەكەدا پەرەسەندنەكانی داعشیان لەعیراقدا تاوتوێكردووە، لەوبارەیەوە رایگەیاندووە «هەردوولا هاوڕابووین لەسەرئەوەی نابێت جموجوڵەكانی داعش فەرامۆش بكرێن‌و رێگەبدرێت ئەو گروپە تیرۆریستیانە سوود لەدۆخی خراپی ناوچەكە وەربگرن‌و شانەكانیان بەهێزبكەنەوە».
پێشوازی لە دوو فڕۆكەوانی كورد
لەپۆستێكی دیكەشدا، لاهور شێخ جەنگی، رایگەیاندووە «لەمیانی پێشوازییم لەهەردوو فڕۆكەوانی كورد (كردار فەتاح، هێمن عەبدوڵڵا) خوێندكاری خولی 78ی كۆلیژی فڕۆكەوانی عیراق، پشتیوانیم بۆ دووپاتكردنەوە».

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*