سەرەکی » هەمەڕەنگ » پیشانگەیەک بۆ وێنەی هونەرمەندانی هەورامان کرایەوە

پیشانگەیەک بۆ وێنەی هونەرمەندانی هەورامان کرایەوە

لەڕۆژانی رابردوودا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیریی و هونه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ هاوكاری به‌شی رۆشبیریی ناحیه‌ی خوڕماڵ، به‌ دروشمی (هونه‌ر له‌ پێناو هونه‌ردا) ‌له‌ ناحیه‌ی خوڕماڵ، پیشانگەیه‌كی شێوه‌كاری بۆ (هاوكار گوڵپی) کردەوە، لە پیشانگەکەدا وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندە‌ دێرینەکانی هه‌ورامان نمایشکرابوو کە بریتیبوون لە هونه‌رمه‌ندان (عوسمان كێمنه‌یی، حه‌مه‌ حسێن، شه‌فیق كێمنەیی، عه‌لی گوڵپی، سه‌باح هه‌ورامی، فه‌تحوڵڵا ئه‌مینی)و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی ‌تر.
مه‌به‌ست له‌ كردنه‌وه‌ی ئەم پیشانگەیەش‌ خزمه‌تكردنه‌ به‌ هونه‌رمه‌نده‌كانی ناوچه‌ی هه‌ورامان كه‌ ساڵانێكه‌ خزمه‌تی زۆریان به‌هونه‌ری هه‌ورامان كردووه‌و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ هونه‌ری ناوچه‌ی هه‌ورامان زیاتر ‌‌‌‌ناسێندراوه‌.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*