سەرەکی » هەمەڕەنگ » تۆیۆتا شاری ئایندە دروست دەكات

تۆیۆتا شاری ئایندە دروست دەكات

كۆمپانیای تۆیۆتا لە كاتی بەشداری كردنی لە پیشانگای (CES 2020)دا رایگەیاند، بە نیازە شاری ئایندە لە ژاپۆن دروست بكات‌و شارەكەشی ناوناوە (Woven City).
پسپۆڕانی كۆمپانیاكە ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد، ئەو شارە لە داهاتوودا دەبێتە شوێنی ئەو توێژەرانەی لە تەكنۆلۆژیای پێشكەوتوودا كار دەكەن، وەك تەكنۆلۆژیای كۆنترۆڵ كردنی رۆبۆت‌و تەكنۆلۆژیای ماڵی زیرەك‌و زیرەكی دەستكرد‌و دواتر گۆڕینی ئەو تەكنۆلۆژیایانە بۆ ئەو شتومەكانەی لە ژیانی رۆژنەدا بەكاریان دەهێنین.
ئاكیو تۆیۆدا بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە لە بارەی پڕۆژەكەوە رایگەیاند، دروست كردنی شارێكی تەواو لە ئەلفەوە تا یێ كارێكە دەرفەت دەڕەخسێنێ بۆ پێشخستنی تەكنۆلۆژیای داهاتوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە شاری ئایندەدا خەڵك‌و ئۆتۆمبێل‌و خانووەكانیش پەیوەندی ئەلەكترۆنییان دەبێت‌و بەوەش زیرەكی دەستكرد تاقی دەكرێتەوە‌و پەرەی پێ دەدرێت.

روسیا الیوم

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*