سەرەکی » هەمەڕەنگ » ئاگرەكەی ئوسترالیا سوودیشی هەبوو

ئاگرەكەی ئوسترالیا سوودیشی هەبوو

ئاگرەكەی ئەم دواییەی لە ئوسترالیا كەوتەوە‌و زیانێكی زۆری بە ژینگە‌و دارستانەكانی ئەو وڵاتە گەیاند، لە هەمان كاتدا سوودیشی هەبوو بەوەی كە بووە هۆی دەركەوتنی شوێنەوارێكی مێژوویی زۆر كۆن، كە رەنگە هەزاران ساڵ تەمەنی بێت.
بەهۆی ئاگرەكەوە لە ویلایەتی ڤیكتۆریای باشووری خۆرهەڵاتی ئوسترالیا شوێنەواری كۆنترین سیستمی ئاودێری‌و ئاو راكێشان دۆزرایەوە، كە دەستكردی دانیشتوانی رەسەنی ئوسترالیایە‌و چەندان ئەستێرك‌و جۆگە‌و بەنداو لە خۆ دەگرێت‌و هەموویشی لە بەردە گڕكانییەكان دروست كراون.
بە گوێرەی راپۆرتێكی رێكخراوی یۆنسكۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەو سیستمە ئاودێرییەی لە ئۆسترالیا دۆزراوەتەوە، فراوانترین‌و كۆنترینە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا كە تا ئێستا دۆزرابێتەوە. سیستمەكەش لەلایەن گەلی گۆندیتگماراوە شەش هەزار‌و 600 ساڵ لەمەوبەر دروست كراوە.

سكای نیوز

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*