سەرەکی » هاوپۆل نەکراو » سه‌دان پڕۆژه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێن

سه‌دان پڕۆژه‌ی جێبه‌جێ ده‌كرێن

مه‌لا یاسین سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان رایگه‌یاند: به‌منزیكانه‌ سه‌دان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.
مه‌لا یاسین له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ گه‌شتی هه‌واڵه‌ ئابوورییه‌كانی كه‌ناڵی گه‌لی كوردستاندا رایگه‌یاند: له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی‌و قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆك‌و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌به‌رهێنه‌رانی سنووری پارێزگای سلێمانی‌و هه‌ڵه‌بجه‌ یاداشتێكیان داوه‌ته‌ سه‌رۆكی حكومه‌ت، كه‌ تیایدا ئاماژه‌یان به‌ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزرای بۆ پڕۆژه‌كان كردووه‌‌و داوایان كردووه‌ یاسای وه‌به‌رهێنان هه‌موار بكرێته‌وه‌و نه‌خشه‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده‌ بكرێت ‌و كێشه‌ی ته‌مویلی بانكی نیشته‌جێكردن چاره‌سه‌ر بكرێت ‌و ئاوڕێكی جدی بدرێته‌وه‌ به‌تایبه‌تی له‌و ناوچانه‌ی وه‌به‌رهێنانیان پێ‌ نه‌گه‌یشتووه‌ به‌تایبه‌تی هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: پڕۆژه‌ی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی وه‌كو خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت‌و وه‌به‌رهێنه‌رانی سلێمانی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه‌ به‌ قه‌رز پڕۆژه‌ی ستراتیژی بۆ حكومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن، هه‌روه‌ها به‌منزیكانه‌ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان سه‌دان پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان راده‌گه‌یه‌نێت ‌و وه‌به‌رهێنه‌رانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ داوای پڕۆژه‌ ده‌كه‌ن.

 280 جار بینراوە