سەرەکی » وەرزش » تۆپی زێڕینی برده‌وه‌

تۆپی زێڕینی برده‌وه‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید تۆپی زێڕینی گۆڤاری فرانس فوتباڵی برده‌وه‌ كه‌ ساڵانه‌ ئەو گۆڤارە بە باشترین یاریزانی جیهانی دەبەخشێت، به‌مه‌ش دۆن ژماره‌كه‌ی‌ لیۆنێل میسی یه‌كسان كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌و پێشتر 5 تۆپی زێڕینی بردۆته‌وه‌.
گۆڤاره‌كه‌ له‌ ساڵی 1956ه‌وه‌ تۆپی زێڕین به‌ باشترین یاریزانی جیهان ده‌دات، ئه‌مساڵ جیاواز له‌ ساڵانی پێشوو ئاهه‌نگێكی له‌سه‌ر بورجی ئیڤیل رێكخست و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و ناوازه‌ش ناوی براوه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد.
دوای جیابوونه‌وه‌ی‌ له‌ فیفا، گۆڤاری فرانس فوتباڵ بۆ دووه‌م ساڵە له‌سه‌ریه‌ك خۆی خه‌ڵاته‌كه‌ی‌ خۆی به‌جیا دابه‌ش دەکات، بۆ براوه‌ی‌ خه‌ڵاته‌كەش‌ ته‌نیا پشت به‌ ده‌نگی 171 رۆژنامه‌نووس ده‌به‌ستێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
فرانس فوتبۆڵ پێش ئه‌وه‌ی‌ له‌ساڵی 2010 له‌گه‌ڵ فیفا یه‌كبگرێت به‌وه‌ جیاده‌كرایه‌وه‌ پشتی به‌ نازناوی تیپ نه‌ده‌به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی‌ باشترین یاریزان دیاری بكات، به‌ڵام ئه‌مساڵیش هاوشێوه‌ی ساڵی رابردوودا پشتی به‌ ئه‌نجامی تیپ به‌ست كه‌ ریاڵ مه‌درید وه‌رزی رابردوو 4 نازناوی برده‌وه‌، به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه‌ رۆناڵدۆ كه‌ به‌ ئاستی یاریكردن له‌ دوای زۆرێك له‌ ئه‌ستێره‌كانی ترەوە دێت پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.
رۆناڵدۆ له‌ ده‌نگدانی گۆڤاره‌كه‌ 946 خاڵی كۆكردۆته‌وه‌، به‌مه‌ش پێش لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی‌ بارسێلۆنا كه‌وتووه‌ كه‌ به‌ئامارە تاكه‌ كه‌سییەکان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ له‌ پێش رۆناڵدۆوە دێت، به‌ڵام میسی ته‌نیا 670 خاڵی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌پله‌ی سێیه‌میشدا نه‌یمار دا سیلڤای به‌رازیلی دێت كه‌ ئه‌ویش 361 خاڵی به‌ده‌ستهێنا‌.

print

 25 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*