سەرەکی » دۆسێ » تەنگژەكان لە باكووری خۆرئاوای سوریا پەرەدەستێننپەڕە 3

توركیا:روسیا رێكەوتنی ئاشتی پێشێل كردووە

تەنگژەكان لە باكووری خۆرئاوای سوریا پەرەدەستێنن

لە هێرشێكی سوپای سوریادا لە پارێزگای ئیدلیبی باكووری خۆرئاوای وڵاتەكە چوار سەربازی توركیا كوژران، سەرۆكایەتی توركیاش دەڵێت وەڵاممان دەبێت و بێدەنگ نابین، دوابەدوای ئەوە سوپای توركیا چەند پێگەیەكی سوپای سوریای لە ریفی ئیدلیب بەردەومان كرد و بەو هۆیەوە ژمارەیەك سەربازی سوریا كوژران و ژمارەیەكی تر برینداربوون، ئەمەش هێندەی تر رەوشەكەی لەو ناوچەیەدا ئاڵۆزكرد كرد كە پێشتر رێككەوتنی ئاگربەستی لەسەركرابوو.
لە 3ی شوباتی 2020، لە هێرشی هێزەكانی سوپای سوریا لە ئیدلیب، چوار سەربازی توركیا كوژران، لای خۆیەوە ئیبراهیم قاڵن وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا لە بەیاننامەیەكدا كوژرانی چوار سەربازەكەی توركیای لە ئیدلیب بەدەستی هێزەكانی سوپای سوریای راگەیاند.
هەر لەو چوارچێوەیەدا وتەبێژی سەرۆكایەتی توركیا رایگەیاندبوو، وەڵامی هێرشەكەی سوپای سوریا دەدەنەوە و بێدەنگ نابن.
سوپای توركیا لە چەند خاڵێكدا لە پارێزگەی ئیدلیب بنكەی سەربازی هەیە و پشتیوانی لە گروپە چەكدارەكانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەكات، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر ئەنقەرە مۆسكۆی بە پێشێلكردنی رێككەوتنی ئاگربەستی سوچی و ئەستانا تۆمەتباركردبوو.

رەوانەكردنی هێزی سەربازی زیاتری توركیا
لەچوارچێوەی بەردەوامی شەڕ و پێكدادانەكانی نێوان گروپە چەكدارەكان و سوپای سوریا لە ناوچەی ئیدلیب و حەلەب، لە 2ی شوباتی 2020، سوپای توركیا هێزی زیاتری رەوانەی سوریا كرد و لەسنوری نێوان هەردوو وڵاتدا بڵاوەیان پێكرا.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی (روسیا الیوم)، شەوی دوو لەسەر سێی شوباتی 2020، كاروانێكی سەربازی كە چەندان سەرباز و بارهەڵگر و تۆپهاوێژ و ئامێری تری سەربازی لەخۆگرتبوو، گەیشتە قەزای ریحانلی لە پارێزگای ئیدلیب.
بە گوێرەی هەواڵ»هێزە سەربازییەكانی توركیا لە لەسنوری نێوان توركیا و سوریادا بڵاوەیانپێكراوە، ئەمەش دووەم كاروانی سەربازی توركیایە كە لەم ماوەیەدا بەرەو سوریا نێردران».
لە 29ی كانوونی دووەمی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو، «روسیا پابەندی رێككەوتننامەی سوچی و ئەستانە نەبووە لەبارەی ئاگربەست لە سوریا، هێزەكانی سەر بە بەشار ئەسەدیش كە روسیا پاڵپشیان دەكات بۆردومانی ئیدلیب دەكەن».
بە گوتەی ئەردۆغان»ئەوان بە روسیایان راگەیاندووە كە چیتر دانبەخۆداناگرن بەرانبەر بۆردەمانەكانی سەر پارێزگەی ئیدلیب».
پێشتر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، جەختی سەر بەردەوامبوونی مۆسكۆ كردبووەوە بۆ پاڵپشتی بۆ سوپای سوریا، «بەمەستی لەناوبردنی گروپە چەكدارە توندڕەوەكان لە پارێزگای ئیدلیب».
لە مانگی كانوونی دووەمی رابردووەوە، هێزەكانی حكومەتی ئەسەد كە لەلایەن روسیاوە پاڵپشتیان لێدەكرێت، هێرشە زەمینی و ئاسمانییەكانیان بۆ سەر پارێزگەی ئیدلیبی باكووری سوریا چڕكردوەتەوە، بەوهۆیەشەوە هەزاران هاووڵاتی پارێزگەكە ناچاربوون ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و بەرەو سنورەكانی توركیا هەڵبێن.

هەڕەشەكەكانی توركیا بۆ ئۆپەراسیۆنەكەی سوپای سوریا
لەبەرانبەردا سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو، بەرپەرچی هەرهێرشێك دەدەنەوە كە بكرێتە سەر هێزەكانیان لە سوریا و هێزەكانیان لە چوارچێوەی چاودێریكردنی ئاگربەست لە سوریا بەردەوام دەبن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی كۆماری توركیا لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵ رایگەیاندبوو «تۆپخانەكانی سوپای توركیا بە 122 موشەك و 100 گوللـە هاوەن، 46 ئامانجی سوپای سوریایان كردوەتەوە ئامانج».
ئەردۆغان دەڵێت، «لە هێرشێكی سوپای سوریا، چوار سەربازی شەهید بوون، بۆیە ناكرێت بەرامبەر شەهیدكردنی سەربازەكانمان بێدەنگ بین و وەڵامی هێرشەكانیان نەدەینەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە لە نزیك خاڵەكانی چاودێری سوپای توركیا لە سوریادا، 40 بنكەی سەربازی سوپای سوریا بونیان هەیە».
بە وتەی سەرۆكی توركیا،»سەربازەكانی توركیا لە چوارچێوەی چاودێریكردنی ئاگربەست لەگەڵ هێزەكانی پۆلیسی روسیادا لە سوریا، ئەركەكانیان بەجێدەگەیەنن، ئۆپراسیۆنەكانیشیان لەو چوارچێوەیەدا بەردەوام دەبێت».
لە مانگی كانوونی دووەمی رابردووەوە هێزەكانی سوپای سوریا كە لەلایەن روسیاوە پاڵپشتیان لێدەكرێت، هێرشە زەمینی و ئاسمانییەكانیان بۆ سەر پارێزگەی ئیدلیب لە باكووری سوریا چڕكردووەتەوە، بەوهۆیەشەوە هەزاران هاوڵاتی پارێزگەكە ناچاربوون ماڵوحاڵی خۆیان جێبهێڵن و بەرەو سنورەكانی توركیا هەڵبێن.
لە 29ی كانوونی دووەمی رابردوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا رایگەیاندبوو، «روسیا پابەندی رێككەوتننامەی سوچی و ئەستانە نەبووە لەبارەی ئاگربەست لەسوریا، هێزەكانی سوپای سوریاش كە لەلایەن روسیاوە پاڵپشیانی لێدەكرێت، بۆردومانێكی چڕیان بۆسەر ئیدلیب دەستپێكردووە».

وەڵامدانەوەی توركیا
بەپێی دوایین پێشهاتیش، كەناڵی (TRT)ی فەرمی توركیا، ئاماژەی بەو بۆردومانانە كرد كە سوپای توركیا بۆسەر پێگەكانی سوپای سوریا دەستیپێكردووە.
كەناڵە توركییەكە لە 4ی شوباتی 2020 بڵاویكردەوە، هێزەكانی توركیا لە ریفی باشووری ئیدلیب و ریفی خۆرئاوای باكوور، پێگەكانی سوپای سوریایان بۆردومان كردووە، لەوانەش خاڵی سەلحەب و فڕۆكەخانەی (جب الرملە) كە فڕۆكەخانەیەكی سەربازی سەر بە هێزەكانی سوپای سوریایە و بەو هۆیەوە ژمارەیەك سەربازی سوپای سوریا كوژران و ژمارەیەكی تر برینداربوون.
تەلەفیزیۆنەكە باسی لە بۆردومانكردنی پێگەكانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)ش كرد لە تەلڕەفعەت لەلایەن سەربازگەكانی توركیا لە مارعی ڕیفی باكووری حەلەب، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ بەردەوامبوونی تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا.
پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا لە 4ی شوباتی 2020 رایگەیاندبوو، سوپای وڵاتەكەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی لە ئیدلیب راناگرێت و بە هەمان نەفەسی پێشوو بەردەوام دەبێت، رەتیشیكردەوە توركیا بیەوێت لەئێستادا لەگەڵ روسیادا ناكۆكی لەنێوانیاندا دروست ببێت.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*