سەرەکی » زانست » لە ئیتالیا خانوو بە یەك یۆرۆ دەفرۆشرێتپەڕە 3

لە ئیتالیا خانوو بە یەك یۆرۆ دەفرۆشرێت

لە شارۆچكەیەكی ئیتالیا هەموو كەسێك دەتوانێت خانوو بكڕێت و نرخەكەشی تەنها بەیەك یۆرۆیە، بەڵام دەسەڵاتداران یەك مەرجیان هەیە.
دەسەڵاتدارانی شارۆچكەی(بیساچا)ی ئیتالیا كە شارۆچكەیەكە دەكەوێتە هەرێمی ( كامبانیا) لە باشووری ئەو وڵاتە، پێشنیارێكی زۆر سەرنجڕاكێشی خستووەتەڕوو بۆ ئەوانەی حەزیان لەوەیە شارەزای كولتورێكی تر ببن و چێژ لەسروشتی جوان و دلڕفێن وەرگرن. ئەویش ئەوەیە كە دەتوانن بەنرخی تەنها یەك یۆرۆ ببنە خاوەن خانوویەكی تایبەت بە خۆیان، لە بەرامبەردا نابێت ئەو كەسە تەنها بۆ كات بەسەربردن لەو شارۆچكەیە بێت، بەڵكو دەبێت بۆ هەمیشە لەوێ بمێنێتەوە‌و ببێتە بەشێك لە كۆمەڵگەی ڕەسەنی ئەو ناوچەیە.
مەبەستیش لەو هەنگاوە گێڕانەوەی ژیانە بۆ ئەو شارۆچكە دڵڕفێنە كە هەرچەندە هێشتا ژمارەیەكی كەمی خەڵكی تێدا دەژیی، بەڵام وەك دەسەڵاتدارانی ناوچەكە ئاماژەی پێدەدەن، خەریكە ئەو شارۆچكەیە بە تەواوی چۆڵ دەبێت.
بە گوێرەی سەرچاوە ڕەسمییەكانی ئیتاڵیا، ئێستا ژمارەی دانیشتوانی شارۆچكەكە(5) هەزار كەسە و كەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتوانەكەشی بە هۆی كۆچكردن گەنجەكانی شارۆچكەكەیە و هۆكارێكی تریش ئەو بوومەلەرزەیە بووە كە لەهەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا لەو شارۆچكەیە ڕوویداوە.
بە پێی پێگەی (CNN Travel)یش دەسەڵاتدارانی بیساچا (90) خانوو و تەلاری ئەو شارۆچكەیەیان داناوە بۆ فرۆشتن و نرخی هەریەكە لەو خانووانەش تەنها یەك یۆرۆیە.

سەرچاوە: Ghadi news

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*