سەرەکی » هەمەڕەنگ » کۆڕێکی تایبەت بە شیعر، میوزیک و نامەکانی خۆشەویستی بەڕێوەچوو

لە ڕۆژی خۆشەویستیدا

کۆڕێکی تایبەت بە شیعر، میوزیک و نامەکانی خۆشەویستی بەڕێوەچوو

لە ڕۆژی خۆشەویستیدا ئێوارەیەکی تایبەت بە شیعر، میوزیک و نامەکانی خۆشەویستی بۆ سێ ژنە شاعیر لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەر لەسلێمانی، رۆژی 14/2/2020 بەبۆنەی ڕۆژی خۆشەویستییەوە، لە هۆڵی یەڵماز گۆنەی، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسورەکە، کۆڕێکی تایبەتی بەشیعر، میوزیک و نامەکانی خۆشەویستی بۆ هەریەکە لە خانمە شاعیر (کەژاڵ ئەحمەد، کنێر عەبدوڵڵا، چۆمان هەردی) بە بەشداری هەردوو میوزیسیان (ئالان عارف و گۆڤەند عەبدوڵڵا) سازکرد.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*