سەرەکی » ساڵۆنی کوردستانی نوێ » ستران عەبدوڵڵا: نوێبوونەوە لە تۆڕی میدیایی یەكێتیدا، پێویستی قۆناغی داهاتووەپەڕە 23

لە كۆڕی گوتاری راگەیاندن دوای كۆنگرەی نوێبوونەوەدا

ستران عەبدوڵڵا: نوێبوونەوە لە تۆڕی میدیایی یەكێتیدا، پێویستی قۆناغی داهاتووە

لەم دووتوێیەدا

لەچوارچێوەی كۆڕو سیمینارەكانی ساڵۆنی كوردستانی نوێدا‌ رۆژی 18/2/2020 كۆڕێك بۆ هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەڕێوەچوو بە ناونیشانی گوتاری راگەیاندن دوای كۆنگرەی نوێبوونەوە (نەخشەرێگا و ئامڕازەكانی).
لە كۆڕەكەدا، ستران عەبدوڵڵا بە وردی پێویستی بوونی گوتارێكی راگەیاندن-ی لە دامودەزگا ئیعلامییەكانی یەكێتیدا روونكردەوە، بەتایبەت دوای كۆنگرەی نووێبوونەوە، كە تێیدا ئەو پێی وابوو گەشبینی هەیەو بۆ لەمەودوا گوتارێكی یەكگرتوو لە ئیعلامی یەكێتی وجودی دەبێت و ئەمەش سەرەتایەكی گرنگە بۆ هەنگاوەكانی تر، چونكە یەك گوتاری بەرچاوی كۆمەڵانی خەڵك و یەكێـتییەكان و هەموو لایەك روونتر دەكاتەوە.

مەریوان مەسعود:
بەڕێزان زۆر بەخێربێن بۆ ساڵۆنی كوردستانی نوێ بۆ كۆڕی كاك ستران عەبدوڵڵا هەم وەك ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی و هەم وەك سەرنووسەری كوردستانی نوێ لەبارەی گوتاری راگەیاندن دوای كۆنگرەی نوێبوونەوە نەخشەڕێگا و ئامڕازەكانی. توێژینەوەیەك و وردەكارییەكمان پێشكەش دەكات، كە دیارە دوای سەركەوتنی كۆنگرەی نوێبوونەوەی یەكێتیی، گرنگترین شت بوونی گوتاری سیاسییە حزبە، لە نێویشیاندا گوتاری راگەیاندن گرنگترینیانە:

ستران عەبدوڵڵا:
هەڤاڵان و بەڕێزان هەموولایەك بەخێربێن، خۆشحاڵم كە لێرە لە یەكەم كۆڕی دوای كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بە هەوڵی من و ئەو هەڤاڵانەی كە باسەكانیان پەیوەندی بە یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە هەیە من بۆ ئەوەی زۆر كات لە ئێوە نەگرم هەوڵمداوە ئەو شتانەی كە دەمەوێ باسی بكەم بە خاڵ بینووسم و بۆ ئەوەی بەشێكی بۆ گفتوگۆ بەجێبهێڵم لە سەرەتادا لەسەر مفاهیم قسەدەكەم، دیارە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان وەك حزبێكی سیاسی خاوەنی كۆمەڵێك مفاهیمە كە لە ئێوە شاراوە نیە بۆیە شتێكی تازە نییە كە من لێرە بیڵێم بەڵام وەك تایتڵێكی خێرا یەكێتیی نیشتمانی كوردستان حزبی نوێبوونەوەیە و شۆڕشی نوێ، رێبازی نوێ، كوردستانی نوێ و ئێستاش كۆتا كۆبوونەوە كە كۆنگرەی چوارەمە كۆنگرەی نوێبوونەوە واتە سیفەتی نوێبوونەوە سیفەتێكی ملازم ی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و هەوڵدەدات كە كاری لەسەر بكات. دیارە پاشگری نوێ بۆ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان جۆرێكە لە ئیعترافیش بۆ ئەوەی كە لە پێش یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیش شتی دیكەش هەیە مادام ئێمە دەڵێین شۆڕش واتە ئەوانی دیكەش شۆڕشە واتە ئەو شتانەی كە پێش یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بووە وەك شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشەكانی شێخ مەحموود و شۆڕشەكانی تری گەلی كورد دیارە جۆرێكە لە ئیعترافی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە ئەو خەباتەی گەلی كورد گرنگ و پیرۆزە بۆیە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئەوەی كە خۆی كردوویەتی جۆرێكە لە نوێبوونەوە. ئەمە خۆی لە خۆیدا نیشانەی ئەوەیە كە یەكێتی خۆی تایبەتمەندی خۆی دەربخات و دەیەوێت درێژەی رەوتێك بێت لە شۆڕش و خەباتكردنی گەلی كوردستان لە قۆناغە جیاوازەكاندا. لەراستیدا نوێ بوونی یەكێتی هەم درێژەی رەوتێكە و هەم وێستگەیەكە لە تایبەتمەندێتی.
ئەو مەفاهیمانەی تریش كە پێی ناسراوە بریتیە لە كوردایەتی، دیموكراسی، شەراكەتی كوردستانیەتی، هاوپەیمانێتی لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی دیكە و كۆمەڵی كوردەواری و رێكخراو و گروپە جیاجیاكان كە كۆمەڵی كوردەواری پێكدەهێنێت بە مەبەستی سەرخستنی خەباتی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ئەركێكە بە لایەنێكی سیاسی تەنها جێبەجێ ناكرێت بەڵام لە واقیعدا ئەگەر یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كەسیشی دەست نەكەوتبێ ئەم ئەركەی بەتەنها جێبەجێ كردووە، واتە فرە رەهەندی جیاجیای خەباتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان.
ئەو شتەی كە خەڵكی تر لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەیبێت و ئامادەبێت كاری لەسەر بكات یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هاوپەیمانێـتی لەگەڵ كردووە و ئەگەر ئامادەنەبێت بەتەنها خۆشی بێت لەناو ساحەكە كردوێتی، ئەمەش بەشێكە لە خەسڵەت و ئەدەبیاتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە رەوتی خەباتی خۆیدا و بەشێكیشە لە خەسڵەتی رێبەری ئەم بزووتنەوە رزگاریخوازەی گەلی كوردستان و جەنابی مام جەلالی پێ ناسراوەتەوە هەم خۆی بە هیمەتە و هەم باوەڕی بە هیمەتی دەورووبەرەكەی هەیە. بەشێكی تر لە مفاهیمەكانی یەكێتی پەیوەندی بە مافی نەتەوەیی گەلی كورد و مافی نەتەوەكانی تر كە لەگەڵ گەلی كوردستان دەژین بۆیە شۆڕشی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تەنیا شۆڕشی گەلی كورد نییە شۆڕشی گەلی كوردستانە بە هەموو رەهەندەكانەوە كە بە فرە نەتەوەیی گەلی كوردستان دەناسرێتەوە، مافەكانی دیكەی وەك مافەكانی مرۆڤ و مافی ژنان و پێكهاتە جیاجیا نەتەوەیی و ئاینیەكان ئەمانە مەفاهیمەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانن مافی قچائی اجتماعی هاوبەش و ئینسانی هاوبەش بە ئیعتباری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئەوكاتەی كە بزووتنەوەیەكی چەپی ماركسی بووە لە شێوەی كۆمەڵە و شۆڕشگێران و هێڵی گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە تا ئێستاش كە یەكێتی حزبێكی سۆشیال دیموكراتە كە فەزای هاوبەشی هەیە لەگەڵ هەموو حزب و نەتەوەكان و پێكهاتە و كۆمەڵە جیاجیاكانی دیكە كە مرۆڤایەتی پێیدەناسرێتەوە.
ئەم مەفاهیمانە بۆ ئەوەیە كە بەبیر ئێوەدا بێنمەوە كە پێویستە وە پێشموایە لە هەندێك بواردا كاری لەسەر كردووە و ئەم مەفاهیمانە لە كاری راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دا لە قۆناغە جیاجیاكاندا رەنگ بداتەوە و لە ئایندەشدا رەنگدانەوەی باشتری هەبێت جا ئیتر لە رادیۆیەكی تایبەتمەندی گەلی كوردستانەوە بێت تا ئەمڕۆ كە ئێستا سۆشیال میدیا و دیجیتاڵ و ئەو مەلتی میدیا و ئەو هەموو سیفەتانەی تازەی پێدەناسرێت دەبێت راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە ئێستا لەسەری بەردەوامە و ئەو كاتەی كە جەنابی مام جەلال سەركردایەتی ئەم بارودۆخە سیاسیەی كوردستانی دەكرد و ئێستاش كە ئەو كلتوورە لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كاردەكات و نوێبوونەوەی خۆی دەكات.
هەموو جارێك كە جەنابی مام جەلال كۆبوونەوەی لەگەڵ راگەیاندنەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەكرد قسەیەكی ناپلیۆنی دەگێڕایەوە دەیووت: ناپلیۆن سەربازەكانی خۆی كۆكردەوە وتی پێم بڵێن بۆچی لەو مەحەتەیە شكستمان خوارد لە شەڕەكاندا، یەكێك لەسەربازەكان وتوویەتی لەبەر ئەوەی هەزار و یەك هۆكار هەیە و ئەویش وتی تۆ یەكێكی بڵێ وتی قوربان فیشەك نەما كە وایوت وتی هۆكارەكانی دیكە مەڵێ. واتە مەسەلەی پارە و ئیمكانیاتی مادی رۆڵێكی زۆر گرنگی هەیە لە سەرخستنی راگەیاندندا بەڵام پارە ئەگەر نەخشەڕێگا و سیاسەتی لەگەڵ نەبێت دەبێتە بەڵا، زۆر هێزی سیاسی و زۆر وڵاتی گەورە پارە و هێزی هەیە بەڵام لەبەر ئەوەی قچیە ی نییە و یان باش تعبیری لێناكات ناتوانی ئەوەی لەسەر شانیەتی جێبەجێی بكات. من دەڵیم پارە زۆر گرنگە بەڵام پەیامەكەش زۆر گرنگە كە من لێرە هەوڵدەدەم هەندێكی باس بكەم.
مەبدەئێك هەیە كە لە لێكۆڵینەوە رۆژنامەوانییەكان كە دەڵێم رۆژنامەوانی دەتوانین تعمیمی بكەین بەسەر كۆی میدیاشدا دەڵێت: ئەو تابلۆیەی كە تۆ دەینەخشێنیت شەڕەپشیلەی (شخبگە) ی تیابێت ئەو جوهدە فكرییە عچلی و ئەو توانایەی مرۆڤێك لە دروستكردنی تابلۆیەك ناكام و بێكەڵك بەرهەمدەهێنێ كە ئەو جوهدە فكری و عچلی و ئەو وزەیەی كە بۆ دروستكردنی ئەو تابلۆیەكی بێكەڵك بەكاردێت هەر ئەو وزەیەیە كە مرۆڤ دەتوانێت بۆ دروستكردنی تابلۆیەكی باشتر بەكاریبهێنێت، واتە ئەو وزەیەی كە پێتوایە بۆ دروستكردنی تابلۆیەكی جوان پێویستت بە هەندێ هەلومەرجی تایبەت و هەندێ توانای ماددی و وزەی جیاجیا هەیە ئەوە هەر ئەو وزەیەیە كە لە تابلۆیەكی بێكەڵكدا بەكاریدەهێنیت بۆیە پێموایە ئەمە بەشێكی زۆر گرنگی كاری راگەیاندنە لە هەر شوێنێكی دنیا بێت پێكدێنێت.
ئەو فكرەیەی كە من دەمەوێت قسەی لەسەر بكەم كە وەكو چۆن دەڵێن یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دانپێدانانە بە شۆڕشەكانی دیكە، فكرەكەی منیش دانپێدانانە بە ئەو جوهدە راگەیاندنەی كە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكانی كاری راگەیاندندا لە سەردەمی خۆیدا كاری لەسەر كردووە و نوێبوونەوە و داواكردن بۆ گۆڕانكاری بۆ نوێكردنەوەی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بێگومان جەختكردنەوەیە لەسەر ئەو قۆناغە جیاجیایانەی كە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەخۆیەوە بینیوە.
فكرەكەی من لەسەر ئەم شتە بنیاتنراوە كە هەڤاڵانی راگەیاندن دەزانن كاتی خۆشی پێش كۆنگرە بۆ نووسینی راپۆرتی كۆنگرە گفتوگۆمان دەكرد و راپۆرتێك نووسرا كە بەداخەوە دەرفەت نەبوو كە هەر مەكتەبەو راپۆرتی خۆی بخوێنێتەوە كە پێموایە ئەو راپۆرتە شتی زۆر گرنگی تێدایە بۆ راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە لەوێ فكرەیەكم وت و لێرەش دووبارەی دەكەمەوە مەبدەئی ( قاگرە و مقگورە )چۆن دەبینین كابینەی قیتار چەند بەشێكە كە تۆ دەتوانین ئەو كابینەیە ببەستیتەوە بە قیتارێكەوە و هەروەها دەتوانیت خۆشی بەتەنها لە شوێنێك رایبگریت، پێموایە مەبدەئی راگەیاندن ئەم مەسەلەیە زۆر گرنگە كە ئێمە قسە لەسەر دەزگایەكی راگەیاندن دەكەین بۆ نموونە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لێرە فكرە ئەوەیە تۆ دەیبەستیت بە دەزگایەكی راگەیاندنی تری یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە یاخود ئەیبەستیت بە سەیارەیەكی ترەوە، لێرە بنچینەی فكرەكە ئەوەیە هەرچی بكەیت بە دامەزراوەكردن بە هەموو پێوەرەكانی دامەزراوی زۆر زۆر گرنگە، كە دایدەمەزرێنیت و رێكیدەخەیتەوە گرنگە ئەوكاتە خۆت بڕیاربدەیت دەڵێیت ئەم ( قاگرە و مقگورە ) پێكەوە گرێبدەم یان نا كە پێموایە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پێویستی بە پەیوەندییەكی فیدراڵی هەیە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دا بۆ ئەوەی بتوانێت هەم دەست واڵاتر بێت لە بەكارهێنانی تەكنیكەكانی كاری میدیایی و هەم پابەندبێت بەم چەمكانەی كە من باسمكرد كە چەمكی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و چەمكی گەلی كوردستانیشن واتە گەلی كوردستان بەوە سەرفراز دەبێت بێگومان بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان لەسەر ئەو بنچینەیە دامەزراوە كە ئەو چەمكانە و ئەو هیوا و ئاواتانە بەدیبهێنێت كە ئێمە وەكو یەكێتی بانگەشەی بۆ دەكەین و شەرەفمەندیشین بەوەی كە ئەمە قوتابخانەی مام جەلالە لە كاری سیاسیدا و بێگومانیش دەبێت قوتابخانەیە لە بواری راگەیاندنیشدا ترجمە بكرێت و رەنگدانەوەی هەبێت. ئەم چەمكانەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هەیەتی هی ئەوەیە بە ئیدیعا نەبێ سی ئێن ئێن ی پێوە گرێ بدەین نەك هەر ئەوەبێت بڵێین راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، بەڵام لەراستیدا سی ئێن ئێن بێ یان رادیۆی گەلی كوردستان بێت وەكو ئەوەی كە لە شاخ هەبوو یاخود كوردستانی نوێ بێت زۆر گرنگە كە تۆ وای تێكەڵی نەكەیت كە موبادەرە لە دەستی بكوژن. یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەسەر ئەو بنچینەیە دامەزراوە و كاردەكات كە بەشێكی زۆری بۆ اجتهاد هێشتۆتەوە واتە كە ئیجتیهاد نەما وشك و برینگ دەبێت، بۆیە ئیجتیهاد لەناو راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە ئێمە كاری تێدا دەكەین زۆر زۆر گرنگە بۆئەوەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەو حیویەتەی خۆی بمێنێتەوە لە رێكخستنی كارەكانی خۆی و لە پێشخستنی كارەكانی لە بواری راگەیاندن. وە ئەو ئیجتیهادە بەرای من پێویستە لە قۆناغی داهاتووی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەم پەیوەندییە بە تۆڕێكی پەیوەندیی راگەیاندن بسپێرێت كە بە كورتی باسیدەكەم.
دیارە هەر كەناڵێك لێرەبێت ئاساییە ئەم قسانە تۆمار بكات چونكە لە بنچینەدا بەشێكی زۆری ئەم چەمكانە لە كتێبی مەسەلەی توركەكەدا بڵاومكردۆتەوە و نهێنی تێدانییە و نهێنی لە روحەكەیدایە و كۆدەكە لە روحی جێبەجێكردن و لە شێوەی جێبەجێكردندایە دەنا هیچ راگەیاندنێك لەخۆیەوە دروست نابێت وەكو چۆن هیچ حزبێكی سیاسی لەخۆیەوە دروست نابێت واتە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەسەر بنچینەی ئەو دونیابینییەی گەلی كورد لەو قۆناغە جیاوازانەدا لە شیعری حاجی قادری كۆییەوە بۆی هاتووە هەتا گەیشتۆتە مەفاهیمەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كە لەسەری دامەزراوە. ئەو چەمكانە ئێستا هەوڵدەدەم كە بۆچی دەڵێم پێویستە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تۆڕێكی میدیایی بێت نەك بەتەنها دامەزراوەیەكی میدیایی.
تۆڕی میدیایی تێكەڵەیەكە لە تەواوكاری كاری یەكتری واتا تۆ ئەو توانا داراییە و ئەو وزە مرۆییەی كە بۆ راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان تەرخانیدەكەیت كارەكانی تەواوكاری یەكترن بۆ نموونە من ئێستا باسی ئەو شتانە دەكەم كە ئێستا هەمانە وەك كوردستانی نوێ و گەلی كوردستان و رادیۆكان پێویستە كارەكان تەواوكەری یەكتری بن بۆ نموونە puk mediaدیدارێك لەگەڵ كاك قادر عەزیز سازدەكات، ئەركی puk media ئەوەیە دەقی ئەو چاوپێكەوتنە بڵاوبكاتەوە و ئەركی كوردستانی نوێ ئەویە كە راپۆرتێك لەسەر ئەو چاوپێكەوتنە بڵاوبكاتەوە و ئەركی گەلی كوردستانە كە هەواڵێكی لەسەر بكات و ئەركی رادیۆی گەلی كوردستانە كە بەرنامەیەك لەسەر ئەو مفاهیمانە بكات بە بابەتكردنەوە و بە قبوڵكردن واتە دەبێت ئەو فكرەیە بێنیت كەوڵی بكەیتەوە و بەهەموو شێوازێك رێكیبخەیتەوە و ئەم رێكخستنەوەیە لەراستیدا وەكو سیخورمە وتەنی ئەوە نییە كە كوردستانی نوێ بە شتێكەوە گرتی ئەوەندە باسی دەكات كە بێزار دەبیت ئەمە وەكو تعلیقێك بوو لەراستیدا وانییە و شێوازی وتن و گوزارشت لێكردنەكە وادەكات كە هەمیشە ئەو فكرەیە نوێ بێت. ئەو كاتە وەرگر، گوێگر، بینەر، جەماوەر بریتیە لە ئەندامی حزبەكەت بریتیە لە ئەندامی كۆمەڵی كوردەواری و بریتیە لە هەموو ئەو كەسانەی كە راگەیاندنی یەكێتی بە زمانە جیاوازەكان وەردەگرن زۆر گرنگە تۆ بۆشاییەك بۆ ئەوە بەجێنەهێڵیتەوە بەردەوام لە شوێنێكدا قسەت هەبێت ئەگەر بۆ نموونە یەكێك فریای چاوپێكەوتنەكەی puk media نەكەوت گرنگە لە رادیۆ گوێی لێبێت یان ئەگەر لە تەلەفزیۆن نەیبینی زۆر گرنگە لەكاتێكدا كە تەكسیەكەی ئیش پێدەكات بە لایەنی كەمەوە پێنج خولەك گوێی لەو قسانە بێت كە بە اعادە انتاج بە شێوازی جیاجیا گوزارشتی لێدەكرێت. ئەمەش بەشێكە لەوەی كە من ناومناوە قصد مركز واتە تۆ لەسەر یەك شت پێشكەش بكەیت بەبێ ئەوەی كابرا بێتاقەت ببێت، رەنگە پێنج خولەكێك لە بەهەمێكی میدیایی رەنگدانەوەیەكی زۆری هەبێت لەسەر مرۆڤێك كە كۆی بەرهەمەكە بە بەرنامە ببینێت. كاری تۆڕی میدیایی ئاوایە و زۆر گرنگە وەكو دەڵێن مرۆڤ قورئان لە شوێنە ئەسڵیەكەی خۆی وەرگرێت نەك كەسێكی تر بۆی تەفسیر بكات. كە سەیری كاری میدیایی دەكەیت تۆڕی میدیایی باش ئەو تۆڕە میدیاییەیە كە ئێستا لە دونیادا باوە بۆ نموونە BBC وا ئیشدەكات وەكو تەجروبەیەكی میدیایی و بۆ نموونە هەركەسێك مێژووی كەناڵی جەزیرە و عەرەبیە و MBCببینێتەوە هەمووی بناغەیان لەسەر ئەوە دامەزراون و تۆڕی راگەیاندنی عیراقی و بێگومان تۆڕەكانی تریش لە كوردستان لەسەر ئەو بنچینەیە دامەزراون ئەمە بەشێكە لە كارەكانی میتۆدی كاركردن.
لایەنێكی تری گرنگ لەم دەزگایانە، ئاوێتەكردن و ئاوێزانكردنە بۆ نموونە كارەكانی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئەوە نیە كە تەلەفزیۆنەكان و راگەیاندنەكان و رۆژنامە و گۆڤارەكانمان پەیوەندییەكی ئاوێزان و تێكەڵیان هەبێت بەڵكو وسائل یتریش هەیە كە ئەم ئەركە جێبەجێ بكات بۆ نموونە بیر و هۆشیاری بەشێك لە ئەركەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە بواری بیر و گەشەپێداندا جێبەجێ بكات بۆیە زۆر گرنگە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان جۆرێك لە پەیوەندی هەبێت، ئەم پەیوەندییە شتێك جیاوازە لەو پەیوەندییە كە پێویستە هەموو دەزگاكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پێكەوە هەیانبێت بۆ نموونە مەكتەبی رێكخستن لەگەڵ راگەیاندن و بیر و هۆشیاری و هێزەكانی حەفتا هەیبێت، بەڵام لەراستیدا ئەو تایبەتمەندییە دەزگای هاوشێوەی ئەو (تعشیق) واتە تێكەڵكردنی ئەركەكان واتە ئەوەی كە تۆ پێت تەواو ناكرێت و پێت جێبەجێ ناكرێت دەزگاكانی هاوشێوەی تۆ جێبەجێی بكات. لە دەزگاكانی یەكێتیەوە دەڕوات بۆ دەزگاكانی هاوشێوەی ئەوە كە هاوئامانجن لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان چونكە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان هاوپەیمانی دەكەن لەگەڵ حزبەكانی دیكە بۆ ئەوەی بەشێك لە ئەركەكانی ئەو تەواو بكات، زۆر گرنگە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان ئەم روحە بەرجەستە بكاتەوە بەجۆرێك لە جۆرەكان لەجیاتی قگیعە ئەم پەیوەندییە دروست بكاتەوە لەگەڵ دەزگای هاوشێوەی خۆی كە هاوئامانجن. ئەو نەخۆشیانەی كە لە ئێستادا لە دونیادا باون راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەتوانێت وەك دۆست بۆنموونەلەگەڵ راگەیاندنی چین ئەو دۆستایەتیەی كە ئەمڕۆ هەیە چۆن بتوانێت ئەو خەمە هاوبەشانەی كە هەیە لەگەڵ دەزگاكانی دیكەدا كاری لەسەر بكەن. بۆیە زۆر گرنگە جەخت لەسەر ئەمە بكەمەوە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە قۆناغی داهاتوودا پێویستی بەو جۆرە تعشیقەیە و هەروەها پێویستە بچێتە جۆرێك لە جۆرەكانی گفتوگۆكردن لەگەڵ ئەو دەزگایانەی كە پێیوایە ئەركەكانی سەر شانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بارگران دەكەن و تێكیدەدەن بە پیلانێكی سیاسی یان هەر شتێك لەو بابەتانە بێت گرنگ ئەوەیە كە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەستپێشخەری ئەوەی هەبێت كە ئەم پەیوەندییە رێكبخاتەوە و دەستپێشخەری بەدەست بهێنێتەوە. پێموایە بەشێك لەو دەستپێشخەرییە راگەیاندنێكی تەندروست و باش و كارا دەتوانێت ئەم پەیوەندییە بە جۆرێك لە جۆرەكان رێكبخاتەوە.
بەشێكی تری كاری راگەیاندن مەبەستم لێرەدا مەكتەبی راگەیاندن و دەزگاكانی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە لێرەدا زۆر گرنگە ئەم هەماهەنگییە دروست بكات كە بتوانێ دەستپێشخەری بەدەست بهێنێت و بتوانێت ئەو ئەركانەی لەسەر شانی خۆی و كاری هاوبەش بدۆزێتەوە لەگەل َدەزگاكانی دیكەدا بڵێت بۆ نموونە ئەگەر تۆ دەتەوێت باش بین پێویستە بابەتی هاوبەش بدۆزینەوە و پێموایە لەو بابەتە هاوبەشانەدا كە دێتە پێشەوە چونكە یەكێتی خاوەنی بەرژەوەندییە یەكێتـی دەبێتە دەستپیشخەر و رێبەری ئەو قۆناغانەی كە بۆ كاری راگەیاندن كە پێمانوایە لەئارادا دەبێت.
بەشێكی تری تۆڕی میدیایی كە من جەختی لەسەر دەكەمەوە چونكە كاری مۆسساتی زۆر جار قگیعە دروست دەبێت بەڵام كاری نێتۆرك وەكو گۆشت و خوێن تێكەڵاوی یەكتر دەبێت و لایەنی ماددیش دەگرێتەوە، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان چەندێك پارەی هەبێت و چەندی تریش پەیدا بكات دەتوانین لەكاری باشتردا بەكاریبهێنین و ئەو نێتۆركە زۆر گرنگە كە هەمانبێت و تێچووی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كەم بكەینەوە و یەكیبخەینەوە بە جۆرێك لە جۆرەكان كە لە عەسكەریدا پێیدەوترێت (اعادە التموچع) واتە شوێنێكی تر وەربگریتەوە و بۆ جارێكی دیكە خۆت رێكبخەیتەوە. ئەم چەمكانە زۆر گرنگن كە ئێمە جەختی لەسەر بكەینەوە دوایی ئەم چەمكانە خۆیان دەبنە مۆسسات و ناوەند و كەناڵ، كۆكردنەوەی ئەم كەناڵانە بەتەنها كاری من نییە بەڵكو كاری هەموو راگەیاندنە پێكەوە كە بتوانین ئەو فكرە جوانەپەرەپێبدەین و رێكیبخەینەوە.
هەموو ئەو مەفهومانەی لێرە باسم كرد ناتوانم بڵێم كامە هی خۆمە واتە وەكو گۆشت و خوێن شتەكان تێكەڵ بووە و رەنگە بتوانین باشتر رێكیبخەینەوە چونكە فكرەكان هەموو هی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە ئێمە خاوەنی فكری خۆمانین لەناو یەكێتی بەڵام كە لێی دەرەچین نازانین خاوەنی ئەم فكرەیە كیێە بەڵام گرنگە كە كۆتاییەكەی یەك شتە كە حزبیش بەمە كاری بەكۆمەڵە و بەمە دەناسرێتەوە.
كارێكی تر كە پێموایە دەزگاكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەبێت كاری لەسەر بكات لەرووی راگەیاندنەوە بعدی رۆشنبیرییش رەچاو بكەین و كۆمەڵێك مەفاهیممان هەیە هەڵدەدەین رۆژانە بە سەعات ئەو مەفاهیمانە بگەیەنین، راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەبێت گرنگیەكی زیاتریش بدات بە بعدە رۆشنبیرییەكەی كاركردن چونكە بەشێك لەو بعدە رۆشنبیرییەی كاركردن بەشێك ئەركە كوردستانی وعیراقیەكانمان پێ جێبەجێ بكات، ئێمە وەك حزبێكی عەمەلی كە لە كوردستانی باشووردا كار دەكات و دەرگیرە لەگەڵ هێزە سیاسیەكانی عیراق لە مامەڵەكردندا وە رەنگە نەتوانین رۆژانە جوڵانەوەی سیاسیمان بكەین بەڵام بایەخدان بە مەفهومی رۆشنبیری لە كاری كوردستانی و رۆشنبیریدا بەشێك لەو ئەركانە جێبەجێ دەكات. یەكێك لەو شتانەی وەكو عەرەب دەڵێت (فقر الدم) لەناو راگەیاندنی كوردیدا هەیە بە شێوەیەكی گشتی كەمتر چەمكە رۆشنبیرییەكانی رەنگیداوەتەوە بە بیانووی ئەوەی كە كاری رۆژانەی راگەیاندن دەكەین و رێكخستنەوەی ئەو پەیوەندییە و دەزگاكانی هاوشێوەی لەناو یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و دەزگاكانی هاوشێوەی لەبواری رۆشنبیری و هونەری لە كوردستاندا بەشێك لەو كەموكوڕییە بووە كە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پڕدەكاتەوە و دەتوانێت تەواوكاری بێت، راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بێگومان ئەبێت حزبی بێت بەو مانایەی پارێزگاری لە مەفاهیمەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بكات، ئەگەر قاتلەكەمان پێوەكرد راستەوخۆ دەبێتە راگەیاندنێكی حزبی سەرف، وەئەگەر قاتلەكەمان تۆزێك لێكردەوە ناوم نا علاقە فیدڕاڵیەكە ئەو كاتە مەفاهیمەكان ئەوەیە كە بیەوی ناوی یەكێتیی بێنی تەعبیر لە مەفاهیمەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بكات، كە باسی مافی چارەی خۆنوسین دەكەم پێویست ناكات بڵێم ئەوە هینەكەی یەكێتییە، كەواتە ئەم مەفهومە سەربكەوێ یەكێتیی سەردەكەوێ لە ئیشەكانی خۆیا، راگەیاندنی یەكێتیی ئەبێت خۆی ئەبدەیت كاتەوە بۆ ئەوەی راگەیاندنێكی كوردستانی‌و كوردیش بێت بەمانای ئەو قەزایانەی موتەعەلەقن بە كورد‌و كوردستان لە بزوتنەوەی رزگاری خوازی گەلی كوردستان لە ناو كوردستان‌و لە پارچەكانی تری كوردستان ئیشی لەسەر بكات‌و پارێزگاری لەسەر بكات، ئەبێت راگەیاندی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان راگەیاندێكی دیموكراسی بێت بەمانای ئەوەی ئەو مەفاهیمانەی گەشەی دیموكراسین، جارێكیان لەبیرمە كاك قادر عەزیز نمونەیەكی باسكرد وتی مام جەلال وتویەتی هەڤاڵان بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین یەكێتی نیشمانی ئەركەكانی خۆی سەرخا حزبێكی كەش هەبێت لە كوردستان، چونكە بوونی حزبی تر لە كوردستان رێگە لە نەزعەی كوردستان دەگرێت رەنگە یەكێك لەو شتانەی كە ئێمە پێمان ناخۆش بێت بڵێین یەكێتیی حزبی دیكەی لێ جیابۆتەوە ئیستا ئەتوانین بڵێن یەكێتیی ‌وگۆڕان لە زۆر شتا نەفسی فكرەیان هەیە، ئەگەر ئێمە وتمان دیموكراسی بێت‌و یەكێتی بێت وتیشمان كوردستانی بێت ئەبێتە تەواوكاری یەكتری، مەسەڵەحەتەكانی كوردستان چییە، مەسڵەحەتەكان ئەو مەسڵەحەتەیە لە روانگەی یەكێتییەوە سەیر دەكرێت بۆیە گرنگە ئەو مەفاهیمانەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان باشترین تەعبیری لێ بكرێت خەڵكی كوردستان بۆ موستەقبەلی خۆی بۆ پەیوەندیەكانی خۆی روئیایەكی یەكێتیانە بێت وە ئەمە ئەبێتە ئاوێتەكردنێكی پەیوەندی یەكێتیی لەگەڵ مەفهومی كوردستانێتی‌و راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دەبێت عیراقیش بێت، چونكە ئێمە هیچ هێزێك لە هێزەكانی كوردستان دەست بەرداری ئەوە نەبووە كە مەفاهیمەكانی خۆی لە چوار چێوەی ئەو وڵاتەی كە تیایا ئەژی لەبەر ئەوە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان نابێت عەكسی ئەوە بكات، وەك هێزێك لە كوردستانی باشوور ئیش دەكات بەشێك لە ئەركەكانی عێراقی لەسەر شانە، یەكێـتی نیشتمانی كوردستان لەناو ئەمە قسەی هەبێت‌و بەشێك لە مەفاهیمەكانی خۆی دەگوازێتەوە بۆ عیراقێكی تر كە عێراقێك نەرمتربێت لە كوردستان‌و كەمتر بەریەك كەوتنی هەبێت، لەكاتی موناقەشە قسە لەسەر ئەوە دەكەین لە كوێ ئێمە كوردستانی بین جیهانی بین، لە راستیا تەجروبەی شەخسی خۆم كە لەراگەیاندنا كارمكردووە واسەیر دەكەم راگەیاندن تەنها هیچ نەبێت لە كوردستان تەنها راگەیاندن زانیاری‌و هەواڵ نییە خەڵكی كوردستان هەتا ئێستا لە تەجروبەی كوردستان تەنها هەواڵ‌و زانیاری ناوێ، خەڵكی كوردستان پێویستی بەڕاو هەڵوێستە، زۆر گرنگە ئەگەر كاری راگەیاندن لە وڵاتە پێشكەوتنەكانی دونیا زۆر پێویستی بەزانیاری‌و هەواڵ هەبێت لە راستیا لە كوردستانا خەڵكی زۆر پێویستی بەرادەربڕینە، فڵان بابەت چۆنە، بۆیە من پێشبینی دەكەم لە قۆناغی داهاتوا راگەیاندنی یەكێتیی راگەیاندنێك دەبێت، كە رای هەبێت بۆیە هیچ عەیب نەبێـت سەروتار وابێت خۆی لەسەر بارودۆخی كوردستان رەئی چییە، خاڵێكی كە زۆر گرنگە دەبێت راگەیاندنی یەكێتیی دەبێت هاوسەنگی تێدابێت، هاوسەنگی لە موسەساتەكانی یەكێتیی بەمانی ئەوەی راگەیاندنی یەكێتیی دەبێت راگەیاندنێكی سلێمانی كەركوكی هەولێری بێت لە چوار چێوەی كوردستانی خۆمان ئەگەر لە چوار چێوەی عێراقیش سەیری بكەین ئەبێت بایەخ بە نەجەف‌و بەغداش بدات ئەگەر عیراقیش نەبین سوشیال دیموكراتین، ئەمە هەموو بوارەكان دەگرێتەوە، كۆتا خاڵ كە ئمەوێ قسەی لەسەر بكەم ئێمە لە كاری راگەیاندنا مادەم سۆشیال دیموكراتین ‌و حزبێكین بەرپرسیارێتی كۆمەڵایەتیمان هەیە زۆر گرنگە لەسەر بنچینەی ئەوەی راگەیاندنی یەكێتیی بخوێنینەوە هەر ئەوە نەبێت گەشەكردنی تەكنەلۆجیا بكەین گەشەكردنی توانا مرۆیەكانیش گرنگە واتە توانای راگەیاندن كارانی یەكێتیی بەرزبكەینەوە‌و پێشی بخەین. قەرارە لە دوای ئەم كۆنگرەیە دەزگاكانی یەكێتیی بە هەڵبژاردن بكرێت ‌و بە پسپۆرێتی رێك بخرێتەوە ئەم دوو مەعادەلەیە زۆر گرنگە هەم پسپۆرێتی هەم دیموكراسی هەم حەریفیەت لە كاركردنا لایەنی كۆمەڵایەتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان رەچاو بكەین، ئەمە چۆن كاری لەسەر دەكرێت زۆر ئاسانە حزبی سیاسی خۆی لەمەیا تاقی ئەكرێتەوە، ئەمە چۆن دەكرێت من پێم وایە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە رابردودا سەركەوتوو بووە دیتنم وایە ئەو كەلتورە بەرزەی مام جەلال بۆ ئێمەی جێهێشتووە وەڵام دەرەوەی ئەم پێداویستیانە بێت. هیوادارم یەكێتیی نیشتمانی كوردستان پشكی شێری بەربكەوێت لە قۆناغەكانی داهاتودا زۆر سوپاس.

د.محەمەد سابیر:
زۆر سوپاس بۆ كاك ستران من لەگەڵ ئەو هەموو مەفاهیمانەم كە باسی كرد، ئێوە هەمووتان ئەزمونتان لە راگەیاندن هەیە، راگەیاندن لە هەموو دونیادا هێزی چوارەمە، هەر حزبێك ئەگەر راگەیاندنێكی باشی هەبێت ئەوە باشتر دەتوانی بیروڕاكانی خۆی بگەێنێ بە كۆمەڵانی خەڵك، باسەكە باسی نوێبوونەوەیە، یەكێتیی نیشتمانی كوردستان خەباتی لەسەر نوێبوونەوەیە، بەڵام بەداخەوە لەم چەند ساڵەی دوایدا ئێمە توشی گیروگرفت بووین، خەتاكە هی سەركردایەتی بووە نەك راگەیاندن، بەو هۆیەوە لەكارەكانمان فەوزایەك دروست بووە، بۆ نمونە كوردستانی نوێیە چەندین لێپرسراو بۆ مەكتەبی راگەیاندن دانراوە جگە لە تەداخولات بۆیە دەبێـت راگەیاندن بكرێت بە موئەسەسات، من لەگەڵ ئەو بۆچونەم رۆژنامەی یەكێتیی كێشەكانی خەڵكی سەروتاری بێت …راوبۆچونی یەكێتیی بێت، راستە پارە زەروورە هەموشی هەیە بەڵام پارەی یەكێتیی بۆ شتە زەرورەكان خەرج نەكراوە بۆیە ئومێدەوارم دوای كۆنگرە ئەوە بنبڕ بكرێت.
ئەوەی دەبینرێ ئێستا لە راگەیاندنی یەكێتیی وەك جاران نەماوە كە بەچەندین زمان دەردەكرا سەردەمی مام جەلال كەناڵی حوریە هەبوو رۆژنامەی ئیتیحاد هەبوو یان بەزمانەكانی تر رۆژنامە و گۆڤار دەردەچوو، بۆیە دەبێت گرنگی بدرێتەوە بەو شتانەو ئەو كەموكوڕیانە چارەسەر بكرێت‌و ئیرادەش هەبێت یەكێتیی دەگەڕێتەوە بۆ سەركەوتنەكانی جارانی.

قادر عەزیز:
سوپاس بۆ كاك ستران هەم دەستخۆشی‌و هەم دەستپێشخەریش كە ئەمڕۆ لە پشوەكەی خۆی سودی بینیووە بابەتێكی گرنگە هەم بۆ یەكێتیی‌و هەم بۆ راگەیاندن، ئەم گۆڕانكارییەی كە لە كۆنگرە كراوە خۆی لە خۆیدا خیتابی ئیعلامی تەحسیل حاسڵە، ئەوەی كە رێگەی لەو راگەیاندنەی ئێمەگرتبوو، سیاسەتەكەی سەرەوەی یەكێتیی بوو، ئەگینا نە راگەیاندنی ئێمە ئەوەندە بێ دەسەڵاتە پەلاماری بدەن و نەتوانێ هیچ بكات‌و جواب بداتەوە، بڕوا دەكەم ئەمە كۆتایی هات، من لەكاتی هەڵبژاردنەكانی عێراق‌و كوردستان هاتم وتیان بڕۆ تۆ سەرپەرشتی ئەو تای هەڵبژاردنە بكە‌و دەزانین چۆنی هاتم سولفێك لێبدەم، نەیانهێشت نیو سلفیش لێبدەین، هەموو جارێك ئیحراجیمان بۆ دروست دەبوو لای كادرەكان، نەیاندەزانی خۆمان موشكیلەمان هەیە، لەم كۆنگرەیە تاكە كێشە چارەسەركرابێت كێشەی خیتابەكەیە ئەمە جگە لەدەستتێوەردان‌و فرە خیتابی، بەڵام ئەوە خۆشبەختانە ئەوە چارەسەركراوە ئەو كەناڵانەی كە هەیە كادرانی یەكێتیی بەڕێوەی دەبەن، بۆیە خیاتی راگەیاندن خۆی چارەسەر دەبێت، یەكێتیی لەشاخ یەك رادیۆی هەبوو، چونكە یەك خیتاب هەبوو ئەوەی دەكرد كە بینیتان بۆیە خیتاب گرنگە، ئینشائەڵڵا هەموو شتەكان باش دەبێت چاوەڕێی كارەكانی كۆنگرە دەكەین، لەلایەكی تریشەوە ئەم كەناڵە سێبەرانەی كە دروست كراوە دەبێت چارەسەر بكرێن.

موعتەسەم نەجمەدین:
دەستخۆشی لەكاك ستران دەكەم بابەتێكی زۆر باشە دەمێكە ئێمە بەو قەیرانەوە دەناڵێنین، كە راگەیاندنی یەكێتیی هەیەتی، ئەڵبەتە چونی كەسێك لەناو راگەیاندنەوە بۆ سەركردایەتی زۆر دەوری هەیە‌و ئەبینی راستەوخۆ كاریگەری هەیە پڕۆژەی هەیە دەنگی ئەو راگەیاندنە دەگەێنێتە ئەوێ، كاك ستران قسەی لەسەر كۆمەڵێك چەمك كرد، چەمكی نوێ بوونەوە، فیدراڵی، چەمكی قەزییە، ئەم سێ چەمكە دەكرێت لەسەری بوەستێن، مەسەلەی نوێ بوونەوە، ئەگەر سەیری بكەین یەكێتیی راگەیاندنی كوردی بە كۆمەڵێك قۆناغدا تێپەڕدەبێت، بەڵام ئێستا قۆناغێكە كە تەواو جیاوازە ئێستا واقیعێكی تر دروست بوو تەنانەت ناوەندە فكری‌و سیاسیەكانی دونیاش دەڵێن راگەیاندنێك دروست بووە دەڵێن 2020 لە سەرەتای دەییەی سێیەمی سەدەی بیست‌و یەك سەرەتای قۆناغێكی جەوهەری لەسەر جیهان لەهەموو بوارەكانی ژیان رووئەدات،ئێستا شێوە فەوزایەك دەبینی ئەم فەوزایەش ژیانی لەدایك بوونی خۆیەتی وەك چۆن یەكێتیی ئێستا لە قۆناغی ئەو نوێ بوونەوەیە ژیانێك هەیە ئەو كۆنگرە تەواو نەبووە كار لەسەر ئەوە دەكرێت ئەو شكڵە نوێیەی یەكێتی چۆن دەبێت، تا ئێستا ئەو شكڵە نوێیە دەرنەكەوتووە، بەڵام دوو لەو شتانە گرنگن یەكیان سەپاندنی فیدڕاڵی بۆ راگەیاندنی یەكێتیی ئەوی تریان بوونی قەزێییە پێم سەپاندنی فیدراڵی بۆ یەكێتیی ئەركی سەركردایەتی یەكێتییە دەبێت ئەوان قەناعەتیان پێبێت‌و بڕیاری لەسەر بدەن، بەڵام پرسی قەزێكە پرسی ئێمەی رۆژنامەنوسانە روناكبیرانە كە چۆن دەیكەین بە پڕۆژەیەم لە قۆناغی داهاتوودا چۆن بتوانین خیتاب‌و شێوازی كاركردمان لەسەر ئەو شێوازە دابنێین زۆر سوپاس.

محەمەد مێرگەسووری:
دەستخۆشی لەكاك ستران دەكەم، باسی نەخشە رێگای كرد، نەخشە رێگا سێ بنەمای سەرەكی هەیە تەكنیك، توانای مرۆیی تەكنەلۆژی، تەكتیك‌و ئامانج، نوێ بوونەوەش سێ بنەما سەرەكی هەیە، زەمینە سازی تەواوكاری لەگەڵ وزەی ئەو دەزگایە، ئێمە ئەگەر بمانەوێت گۆڕانكاری لە یەكێتیی بكەین ئەبێت لە راگەیاندنەوە دەست پێ بكەین مام جەلال ساڵی 1987 لە یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بروسكەیەكی بۆ گەلی كوردستان ناردووە،ئەڵی یەكێتیی رێكخراوی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانەو ئەركیەتی پارێزەری رێزەكانی بێت، یەعنی هەمیشە یەكێتیی ئەركێكی نیشتمانی كەوتۆتە سەرشان، ئەگەر یەكێتیی هەنگاوی نوێ بوونەوە نەنێت ناتوانی لەگەڵ بەرەو پێشچونەكان خۆی بگونجێنی.هیوادارین بەهەموو لایەك ئەو هەنگاوە دروست بنێین زۆر سوپاس.

شوان كابان:
زۆر سوپاس من لەگەڵ زۆربەی سەرنج‌و تێبینیەكانی كاك سترانم، رەنگە لە جێبەجێكردندا خیلاف دروست ببێت، من سێ تێبینم هەیە، یەكەم پێم وایە دەبێ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەو بەرنامەی كە لەدوای كۆنگرە ئامادەی دەكات لەبەشی راگەیاندندا ئەبێت وەزیفەی راگەیاندن دیاری بكرێت بەڕستەیەكی چڕوپڕ وەزیفەی راگەیاندن دیاری بكرێت، كە وەزیفەی راگەیاندن دیاریكرا ئەو كاتە راگەیاندن بەرچاوی روونتر دەبێـت، نابێتە ئیشتهاداتی شەخسی‌و هەر كەس بۆ خۆی شتێك بڵێت، ئێستا خیتابی یەكێتیی روونترە لە پێش كۆنگرە ئەوەش بۆ راگەیاندن گرنگە، خاڵی دووەم: لەناو بەرنامەی یەكێتیی روون نییە كە بۆ چەند ساڵی داهاتووە ئەبێت ئەوەش روون بێت ئەو بەرنامانە روونتر بن بۆ لایەنگرو جەماوەری یەكێتیی‌و خەڵكی كوردستان بە گشتی،خاڵی سێیەم زۆر بەلامەوە گرنگە، حزبی بوونی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەو مانا تەقلیدیە نا كە ئێستا هەیە، چونكە ئەوە زۆر گرنگە رەئێك هەبوو لەناو یەكێتیی دەیان وت نابێت راگەیاندنی یەكێتی بەرگی حزبی پێوە دیاربێت بە بڕوای من شتی وا نابێ ببێت ئەو تەئكید كردنەوەیە زۆر گرنگە بۆ یەكێتیی نیشتمانی كوردستان زۆر سوپاس.

بێستون سابووراوایی:
زۆر سوپاس من پێنشیازێكم هەیە كە كۆبوونەوەی لەم جۆرە بكرێتە كۆبوونەوەیەكی زۆر حزبی چونكە ئەفكاری نوێ پێشنیاز دەكرێت، چونكە من ‌و خەڵكی تریش بیركردنەوەمان هەبووە كە چی بكەین، زۆرجار ئەفكارەكانمان لەلایەن بەرامبەرەكانمانەوە سودیان لێ بینیەوە، ئێمە كادری زۆر باشمان هەیە‌و هەبووە كە ئێستا لە یەكێتیی زویربوون یان چونەتە دەزگای ترەوە،یان كۆبوونەوەكان گشت گیربێـت هێزەكانی پێشمەرگەش بگرێتەوە ئەوە مەعاناتی هەموانە، باسی تۆڕت كرد ئەبێت تۆڕی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بێت، دەشبێت راگەیاندنی خۆڵەمیشی بێت من داوام كردووە لە گەلی كوردستانەوە بەرنامەیەكی كادرانەمان هەبێت‌و لەكۆتایشدا دەڵێم دەبێت كۆمەڵێك كادری عاجزكراو هەیە ئاشتیان بكەینەوە‌و بچینە ماڵیان نابێت سیاسەتی بێ منەتكردنمان هەبێت ئەوە نەریتێكی زۆر خراپە‌و بۆیە ئەوكەسانەی عاجز بووە بیانهێنینەوە، وە یەكێتیی هەموو تواناكانی خۆی بخاتەوە گەڕو ئیدارەی مالی بەقوەت بكات‌و پشگیری تەواوی راگەیاندن بكات، چونكە خاوەنی لەشكرێكی باشی كادری راگەیاندین، كە خۆیان خۆیان پێگەیاندووە لەسەر رێبازی مام جەلال زۆر سوپاس.

دانا بەهادین:
دەست خۆش كاك ستران،بە بڕوای من راگەیاندنی حزبی سیاسی بە گشتی لە قەیراندایە، تەبیعەتی حزبی سیاسی ئەوەی كە لەلای پاوەر فەرماندەییە یان ئەو جیهازانەن كەدایرێكتی هێزیان هەیە كەمتر پاوەر ئەدرێ‌ مەكتەبی راگەیاندن پێم وایە ئەوە موشكیلەكە لە خودی راگەیاندنا نییە ئەوەندەی لە تێگەیشتنا هەیە، ئەقڵی سیاسی ئەبێت لەوە تێبگات جیهازی راگەیاندنی ئەمڕۆ ئەو جیهازە راگەیاندنە كلاسیكییە نییە راستەوخۆ پیافڕی باتە ناو خەڵكو لێی نەپرسێتەوە، جیهازی راگەیاندنی ئەمڕۆ جیهازێكە تەفاعولییە، ئێستا راگەیاندنی نوێ راگەیاندنی كلاسیكیشی تازە كردۆتەوە لێناگەڕی رۆژنامە هەر لەتەقەنیاتەكەی جارانەوە بڕوات هەر تەماشا بكرێت،ئەوەی پێویستە مەكتەبی سیاسی لێی تێبگات تەوازی گشتییە،تەمەنا دەكەم ئەم پڕۆژەییەی كاك ستران بێ بەدەست پێكێك بۆ ئەو ئیرادەییەی كە ئایندە لەم ئەزمانە تێپەڕین كە ئێستا موناقەشەی دەكەین زۆر سوپاس.

رەوشەن قاسم:
زۆر سوپاس من وەك رۆژنامەنوسێك زیاتر لای من راگەیاندنی حزبی گرنگە چونكە من ناتوانم هەواڵێك دروست بكەم ئەگەر بەیانێكی رەسمی نەبێت، بە رەئی من خیتابی حزبی پێویستە راگەیاندنێكی بەقوەت هەبێت تەكنیكە پشگیری مادییە مەعنەوییە، تەنسیق بەس نییە ئەگەر چەند دەزگای راگەیاندن هەبێت، بۆیە پیویستە گۆڕانكاری بكرێت لە راگەیاندا زۆر سوپاس.

ستران عەبدوڵڵا:
من مەبەستم چییە لە عیلاقەی فیدڕاڵی تەجروبەی خۆم، راگەیاندنێكمان هەبووە رەسمی كە پێی ناسراوین وە راگەیاندنێكی تریشمان هەبووە كە سێبەرە نیمچە سەربەخۆ بووە وە حزبەكانی تریش ئەوەیان تاقیكردۆتەوە، كەی ئێن ئێن یەكەمجار بەناوی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەنوسرابوو، خۆم تەجروبەی خۆم هەبوو لە دەزگای خەندان، و تەجروبەی ئەم پەیوەندییە دەری دەخات یەكێتی نیشتمانی كوردستان لێی نایەت كە سرف راگەیاندێكی سەربەخۆی هەبێت بۆیە ئەبێت ئەم پەیوەندییە بەم شێوەیە رێكبخاتەوە وەك قاترەو مەقتورە مەفاهیمە سەرەكیەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بچێتە ناو ئەو راگەیاندنەی دەعمی دەكات، بەڵام نەوعێك لە سەربەخۆیی هەبێت لە كاركردندا، پێویست ناكات لەسەر هەواڵێك موحاسەبەی كەناڵێك بكرێت، ئەم كەناڵە ساڵی جارێك بە هەڵبژاردن بە كۆبوونەوە رێكخستنەوەی خودی خیتابی سیاسی كە كاك قادر ئیشارەتی پێدا دەتوانێ بەشێك لەو ئەركانە جێبەجێبكات. خیتابەكەت بەهێز بوو ئەتوانی ئەو كردارە خەڵكی تریش پەیڕەوی بكات، ئێستاش زۆر مەفاهیم هەیە لە كوردستانە براوە یەكێتیی خەبات ناكات مافی ئینتاجی فكرە بەدەست بهێنێت، خەبات بۆ ئەوە دەكات ئەو فكرەییەی بڵاوبێتەوە، یەكێتیی ئەتوانێ زكرەیاتی خۆی بنوسێتەوە بڵێ فكرەی فیدڕاڵی من هێنامە كوردستانەوە، من پێموایە تەجروبەی ئێمە لەكاری راگەیاندندا دەری دەخات كە ئێمە وەزیفەیەكی سیاسی جێبەجێدەكەین وەك راگەیاندنكاری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان، ئێمە موحتەریف نین تەنیا لەبواری راگەیاندندا لای ئێمە بەهای هەواڵ گرنگتربێت یان ئەو مەفاهیمە سیاسیانەی كە باوەڕمان پێیەتی، راگەیاندنی راست‌و دروست ئەو راگەیاندنەیە كە مەفاهیمی كۆمەڵایەتی ‌و سیاسی هەبێت، رێكخستنەوەی ئەم پەیوەندییە زۆر گرنگە، ئەم پەیوەندییە جەدەلییە زۆر گرنگە من پێم راگەیاندنی یەكێتیی بەشێك لەم پەیوەندییە جەدەلییە بەم شێوەیە رێك دەخرێتەوە، بەوە رێكناخرێتەوە كە ئێمە كەناڵێكی سەربەخۆمان هەبێت، كە كەناڵێكی سەربەخۆمان دروست كرد بۆ نمونە ئەوە دەكاتە وەزیفەیەكی كۆمەڵایەتی لە كۆمەڵگەی كوردەواریدا هەركەسێك جێ بەجێی بكات گرنگ نییە، ئێمە قسە لەسەر راگەیاندنێكی سیاسی دەكەین، لێرە مەبەستم ئەوەیە پەیوەندییە حزبیەكەو گشتییەكە رێك دەخاتەوە.
كاتی خۆی ماركسیەكان قسەیەكیان هەبوو دەیاوت: ئەو شتەی راستییە ماركسێتە، ئەو شتەی ماركسییە راستییە، ئەو شوێنەی فكری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان نەتوانێ تیا بڵاوبێتەوە نەتوانێ بەرجەستەی بكەین دیارە خەلەلێك هەیە، ئێمە ئیدعا دەكەین خەلەل لە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان نییە كەواتە خەلەل لە كاركردندا هەیە كەواتە وەزیفەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دوای كۆنگرە ئەم شتانە جێ بەجێ بكات، ئەگەر یەكێتیی جێبەجێی نەكات خەڵكی دیكە ئەم فەراغە پڕدەكاتەوە،بۆیە ئەم پەیوەندییە زۆر گرنگە رێكی بخەینەوە، زۆر گرنگە بەشێك لەراگەیاندنی یەكێتی خەڵك كە وتارەكەی خوێندەوە بڵێ ئەمە رەئی یەكێتییە، بەڵام زۆر گرنگیشە بەشێكی زۆری بۆ گفتوگۆ بە جێبهێڵین، زۆر گرنگە رەئی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە لاپەڕەی یەكدا هەبێت ئەوەی دەیەوێ چرنوقێك بگرێت با بچێتە لاپەرەكانی تر ئەمە ئەم پەیوەندییە كە من ناوم ناوە نێتۆرك باخەڵكی كەش فكری جوانی هەبێـت بۆ كوردستان، بەڵام یەكێتیی نیشتمانی كوردستان با پێشەنگ بێت، برادەران تەجروبەمان هەیە جار هەبووە هەڤاڵ مام جەلال خۆی هاتووە سەرپەرشتی راگەیاندنی كردووە هەندێك مولاحەزەی وتووە هەموجارێك وتومانە مادەم مام جەلال كەوتە سەر ئەوەی لە رووی زمانەوانییەوە مولاحەزەی هەبێـت دیارە لە رووی سیاسییەوە كێشەمان نییە،من پێم وایە ئەمەلێكم هەیە كۆنگرەی ئەمجارە دەتوانێ ئەوە بكات كۆنگرەی نوێبوونەوەیە گۆڕانگاریەكە ئەوەندە نوێبوونەوەی تێدایە من خۆشم ئەوەندە لەخۆم رادەبینم وە ناتوانین ئیتر خۆمان لە بەرپرسیارێتی بدزینەوە، نوێبوونەوەشی تێدایە، هیوادارم ئەم جارە یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بچێتە سەر سكەی خۆی ئەو پڕۆژەیە بەشێك لەو شتانەی روونكردۆتەوە، بەڵام كۆدی جێبەجێكردنەكەی گرنگە، هیوادارم یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە داهاتودا گوێ بگرێت وە كۆدەكەش لای خۆمانە لای راگەیاندنكارانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانە،زۆر سوپاس.

ئارام عەلی:
دەستت خۆشبێت كاك ستران،هەبوونی بەشێك بۆ لێكۆڵینەوەی میدیایی پێویست بوو،بەڵام ئەو بەشەمان دروستكرد لەماوەی ساڵێك زیاتر هیچ بڕە پارەیەكی بۆ خەرج نەكرا، ئێمە لەوەوە دەست پێدەكەین وتاری راگەیاندنی یەكێتیی ئێستا لە كوێیە‌و دەمانەوێت بگەینە كوێ، كەی بگەین چۆن بگەین ئەمە دەكەوێتە چوار چێوەی پلان ئێمە دەبێت برینەكان ببینین دان بەكەموكورتیەكاندا بنێین، تا بتوانین چارەسەری بكەین، نەبوونی پلان كێشەیەكی زۆر گەورەیە لە راگەیاندنی یەكێتیدا ئەو پرەسیپانەی كاك ستران دیاری كرد زۆر جوان بوو، بەڵام ئەو بەرنامەیە چۆن روون دەكرێتەوە‌و جێبە جێ بكرێت.زۆر سوپاس.

مامۆستا نیازی هەورامی:
دەستخۆش كاك ستران من دڵم بەكۆڕەكە خۆشە كە چەند سەركردایەتییەك لێرەن‌و ئومێدی زیاتر بە گفتوگۆكان ئەدا، هیوادارم تۆڕی رادیۆكان‌و سایتەكان پەرەی پێ بدرێت، بەداخەوە تۆڕی سایتەكان ئێستا لە كوردستان كاری هەواڵگری دەكات، ئەكری لە داهاتودا دووجۆر راگەیاندنمان هەبێت، یەكیان سەریح تەمسیلی یەكێتیی بكات لە سیاسەت‌و وەڵامدانەوەی كۆی گشتی ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر یەكێتیی،راگەیاندنێكی تریش هەبێت لە پشتی پەردەوە كاری خۆی بكات ئەوەش لە دونیادا زۆرە، خاڵێكی تر دەبێتە گلەیی بۆ سەركردایەتی، بەرپرسانی ئێمە زمان حاڵەكەی خۆیان ناخوێنەوە گوێ لە رادیۆكەیان ناگرن، ئەگەر خۆمان سەیری نەكەین ناتوانین گلەیی بكەین، بۆیە دەبێـت راگەیاندنەكەمان گەرم‌و گوڕوباشتر بێت.

رەهبەر سەید برایم:
برادەرینە چەندین جار دووبارە بۆتەوە راگەیاندن لاوازە، وەك كاك مەلا نیازی وتی بەراستی مەسەلەكە نەخوێندنەوەیە ئەگینا بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەلێكسا راگەیاندنی یەكێتیی لە پێش رووداو- ەوەیە خەندان‌و خاك پێش رووداون، ئێمە كێشەمان ئەوە بووە ساڵێك زیاترە ئاراستەیەكەمان بۆ نەهاتووە بڵێ ئاوها بڵێ‌و ئاوها بڕۆ، ئەوە یەك لە كێشەكانە.
دووەم شت، ئاراستە‌و داهات زۆر گرنگە ئێمە كە هاتین ژێرخان‌و سەرخانی راگەیاندنیان داتەپاند، بۆیە نەمانتوانی هیچ بكەین، لەسەركردایەتیش وەك كاك شوان‌و كاك ئارام باسیان كرد، ئێمە لێكۆڵینەوەی میدیایی باسكرا، وە شتێكی نوێشمان هێنا لە باتی میدیای ئەلیكترۆنی كردمان بە میدیای نوێ، قسەمان زۆر لەو بارەیەوە كردووە چاوەڕێی پڕۆژەكەین‌و زۆر سوپاس.

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*