سەرەکی » ئەدەب - سێبەر و سایە » هونەری شۆڕشپەڕە 2

هونەری شۆڕش

رێبین عومەر

هونەر كرۆكی شارستانییەتی نەتەوەكانە، میللەتانی دنیا یەك لە شانازییەكانیان هونەری راستەقینەو هونەرمەندەكانیانن.
زۆركات شوناسی ووڵاتان دەبێتە تابلۆیەك بۆ ناسیینەوە هونەرمەندی گەورەی هۆڵندی (ڤان كوخ) كەلە ساڵانی 1853 بۆ 1890 ژیاوە ئەم هونەرمەندە سەركێشییەكانی لە بوارەكەی خۆیدا بۆتە هۆی ئەوەی كە گەلەكەی ووڵاتەكەی نرخی پێبدات و بەزیندووی مێژووەكەی و كارە هونەرییەكانی بهێڵنەوە.
ئێمەی كورد خاوەن سەروەتی گەورەی مرۆین چۆن خاوەن چەندین ماندێلاو و هەزاران چێ چیڤاراین،ئاواش خاوەن هونەر و هونەرمەندی گەورەین، كەدەكرێت تا لە ژیان ماون بە شانازییەوە ناویان بهێنین و لە دوای ئەوەش مێژووەكەیان بە پرشنگداری بهێڵینەوە، (ئاكۆ غەریب) یەك لەو مرۆڤە تێكۆشەرانەیە كە لاوی خۆی لەناو شۆڕشی نوێی گەلەكەی بردەسەر، هەرچەندە دەربەدەری و ئاوارەی و نەهاتی میللەتەكەی بواری نەدا كە كارەكانی وەك متریاڵ بمێننەوە بەڵام بەردەوامی ئەو جوامێرە وایكرد كە رۆحی هونەری نیگاركێشی راستەقینە دەرخات و كارەكانی ببنە بناغە بۆ بەرەو پێشچوونی هونەری نیگار كێشی و لە رێگەی كارەكانییەوە پانۆرامایەك لە گێڕانەوەی مێژووی بخاتە روو كە چۆن گەلان لە مۆزەكان شانازی بە تابلۆی رووخسارێكەوە دەكەن ئاواش گەلی ئێمە لە رێگەی هونەری بەرزەوە مێژووی كارەساتەكانی خۆی ببینێت و لەوە بگات كە گەلەكەی لە رابردوو چی لێبەسەرهاتووە، یەكێكیتر لە كارەبەنرخەكانی بەدیكۆمێنتكردنی وێنەی چیا سەركەشەكانی كوردستانە لە رێگەی زنجیرەیەك كاری هونەری، تابلۆكانی ئاكۆ غەریب پڕبەهان و سەرەتایەكی جدین بۆ ئەوەی لەگەڵ دەستەبژێراندا، كوردیش ببێتە خاوەن شوناسی راستەقینەی هونەری نیگار كێشان و رووداوە مێژوویەكان لەرێگەی رەنگ و تابلۆوە خۆیان بگێڕنەوە.
یەك لەكارە ناوازەكانی هونەرمەندو پێشمەرگە ئاكۆ غەریب ئەوەیە لەسەرو بەندی ئەنفال كە ئەوكات ئەو هونەرمەندێكی شۆڕش گێڕبووە لە چیاكانی كوردستان، تراژیدیایەك دەخاتە بەرچاومان كە ئەسپێكی كوردی كە باری گەلێكی ئاوارەی لەسەرشانە لە نەهاتیدا لەناو بەفر و سەرما رەق دەبێتەوە.
ئەو تابلۆیە پڕلە ریالیزم بۆ دەرخستنی نەهاتی مرۆڤی كورد و ئەو مەخلوقانەی لەگەڵ كوردیش ژیاوون كە وەك مرۆڤی كوردی لە لایەن داگیركەرانەوە رووبەڕووی جینۆساید بوونەتەوە و هۆڵۆكۆستی كورد لە سنورەكان دەخاتەڕوو كە داگیركەران تەلی دڕكاویان كردووە و هاوزمانەكانیان لەیەك كردووە.
هونەری ئەم شۆڕشگێڕە بەرزەو دەشێ بەبنەما وەربگیرێت بۆ ئەوەی ئێمەش هاوشانی گەلانی دنیا ببینە خاوەن مۆركی راستەقینەی هونەری باڵای رەنگەكان و مێژووەكەشمان وەك رابردوو چیتر نەفەوتێ بەڵكو بەهونەر دیوە راستەقینیەكەی بخرێتە پێش چاو.

print

 17 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*