سەرەکی » زانست » گەرمای هاوین،هیوایەك بۆ كۆتایی كۆڤید- ١٩
Hygiene. Cleaning Hands. Washing hands.

گەرمای هاوین،هیوایەك بۆ كۆتایی كۆڤید- ١٩

كةشتي نوح

لە هاوین و كاتی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمادا هیوایەك هەیە بۆ ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناو بچێت؟ بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارە چەندین توێژینەوە دەستیپێكردووە.
لەو توێژینەوانەش كە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەستیپێكردووە، توێژینەوەیەكی زانایانی زانكۆی (یوتا)یە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.
ئەو زانایانە ئاشكرایانكردووە: نموونەی یەكەمی ڤایرۆسی تاجیی ناسراو بە (كۆڤید -١٩) یارمەتیدەرە بۆ راڤەكردنی رادەی بەرگەگرتنی ئەو ڤایرۆسە لە پلەی گەرما و رادەی شێ و گۆڕانكارییەكانی دیكەی ئاوهەوادا.
ئەم توێژینەوەیەش بە مەبەستی یارمەتیدانی لێپرسراوانی تەندروستییە بۆ تێگەیشتنیان لەوەی داخۆ ئەم ڤایرۆسە چۆن لەگەڵ گۆرانكاریی وەرزەكاندا مامەڵە دەكات؟
یەكێك لەو پرسیارانەش كە دەربارەی ئەو ڤایرۆسە دەكرێت ئەوەیە: “دەكرێت وەرزی هاوین و گەرماكەی شتێك بكات بۆ كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە؟”.

(سافیز سافاریان) لە زانكۆی یۆتا لەم بارەیەوە دەڵێت: ” وەك هەموو دەزانین ئەم ڤایرۆسە بە هەمان شێوەی ڤایرۆسی ئەنفلوەنزاو لە رێگەی دڵۆپی پڕژەی كۆكە و پژمینی كەسێكەوە كە لە هەوادایە بڵاودەبێتەوە، پاشان ڤایرۆسەكە توانای بڵاوبوونەوەكەی لەدەست دەدات، چونكە تەنۆلكەكانی تەواوكاریی هەیكەلیی لەدەست دەدات”.
ئەو دەشڵێت: ” فیزیای چۆنییەتی گەشەكردنی دڵۆپەكان لە پلەی گەرما و شێی جیاوازدا كاردەكاتە سەر رادەی بڵاوبوونەوەكەی”.

سفاریان و هاوپیشەیەكی دیكەی بە ناوی (مایكل فیرسینین)، لەلایەن دامەزراوەی نیشتمانیی بۆ زانستەكان (National Science Foundation) كە كورتكراوەكەی (NSF)ە بڕی (200) هەزار دۆلاریان وەك هاوكاریی پێدراوە و راسپێردراون بۆئەوەی توێژینەوەكانیان دەست پێبكەن سەبارەت بە چۆنێتی وەڵامدانەوەی بەرگی دەرەوەی ڤایرۆسەكە لەگەڵ گۆڕانكارییەكانی پلەی گەرما و شێدا.
ئاماژەش بەوە دراوە كە ئەو ڤایرۆسە بە تەنها ناتوانێت هیچ شتێك بكات و كاتێكیش خانەی هەڵگرێك داگیر دەكات، ئەوا میكانیزمی ئەو خانانە بەكار دەهێنێت بۆئەوەی چەند جارێك خۆی دووبارە بكاتەوە.

ئەو توێژینەوە نوێیە ئەوەش لەخۆدەگرێت كە كار لەگەڵ شێوەی گریمانەیی لە بەرگی خۆپارێزیی دەرەوەی ڤایرۆسەكەدا بكرێت، ئەویش بە بەكارهێنانی جینیومی زنجیرەیی (SARS-CoV-2)، هەروەها توێژەرەوەكان وێنەی دەستكردی ئەو هەیكەلانە دروست دەكەن بەبێ جینیۆمی ڤایرۆسی لە ناویدا، ئەمەش وا دەكات مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو هەیكەلانە كوشندە نەبێت و سەلامەت بێت.

(مایكل فیرسینین) هەروەها دەڵێت: “ئێمە وێنەیەكی تەواو لەو ڤایرۆسە دادەنێین كە هەموو شتێك پێكەوە كۆدەكاتەوە”. دەشڵێت: ” بیرۆكەكە ئەوەیە كە بزانین چی وا دەكات ڤایرۆسەكە بڕووخێت و چی وای لێدەكات بمرێت؟”.
بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ تەنۆلكەی نموونە دەستكردەكەدا كە بە شێوەی نانۆیە، تاقیگەی (Vershinin) چەند ئامرَازێك بەكاردەهێنێت كە پێیان دەوترێت هەڵگری بینایی و لە بنەڕەتدا ئەمە تیشكی رووناكیی چڕە كە دەتوانرێت ئەو وزەی رووناكییە ئاراستە بكرێت بۆ بزواندنی تەنۆڵكە تاكەكان و لێكۆڵینەوە لەبارەیانەوە.

لەلای خۆیەوە (سافیز سافاریان) بە شێوەیەكی چڕ لە ترشی ئەتۆمی ریبۆزیی ڤایرۆسەكە دەكۆڵێتەوە، چونكە پسپۆڕە لە تەكنیكەكانی تاقیگە كە دەتوانێت چاودێریی تەنۆڵكە ڤایرۆسییە تاكەكان بكات.
زانایانیش بە شێوەیەكی گشتیی هیواخوازن بتوانن و بزانن ئەو ڤایرۆسە لەگەڵ دۆخە جیاوازەكاندا چەند دەگونجێت، لە هەوای ئازادی گەرمای هاویندا خۆی ناكوتێت بۆ ناو نووسینگە و شوێنە فێنكەكان، چونكە ئەگەر شێوازێكی لەو جۆرەی هەبێت، رەنگە كاربكاتە سەر ئەو ماوەیەی كە دەبێت رێوشوێنەكانی دوورخستنەوە و گۆشەگیركردنی بە كۆمەڵی تێدا پیادە بكرێت.

سەرچاوە : رۆیتەرز

print

 83 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*