سەرەکی » وتار » شێوازی چینی بۆ زاڵبوون بەسەر (ڤایرۆسی کۆڕۆنا) دا

شێوازی چینی بۆ زاڵبوون بەسەر (ڤایرۆسی کۆڕۆنا) دا

ھەڵکەوت عەبدوڵڵا

شێوازی چینی بۆ زاڵبوون بەسەر (ڤایرۆسی کۆڕۆنا) دا کە پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پەندی لێ وەربگرێت

١. قەدەغەکردنی هاتنەدەرەوەی هاووڵاتیان، بە جۆرێک سەرتاپای وڵات بۆ ماوەی دوو مانگ کەرەنتینە کران، تەنانەت ئەو کەسانەی نەخۆش بوون لە ماڵەکانیاندا چارەسەردەکران.

٢. بوونی تیمی گەڕۆکی تەندروستی بۆ پشکنینی هاووڵاتیان لە گشت ناوچەکانی نیشتەجێبوونی شاری ووهان دا.

٣. داخستنی سەرجەم خواردنگە و بازاڕە و کاروبارە بەکۆمەڵەکان و گەیاندنی پێداویستییەکان بە دلیڤەری بە هاووڵاتیان.

٤. پێوانی بەردەوامی پلەی گەرمیی لەشی هاووڵاتیان لە هەموو ناوچەکانی نیشتەجێبووندا بۆ دۆزینەوەی تووشبووی نوێ.

٥. داخستنی وێستگەکانی گوستنەوەی گشتی و فڕۆکەخانە، قەدەغەکردنی تاکسییەکان و گوێزانەوەی کەلوپەل، ئینجا بەردەوام دەرمانڕێژکردنی شەقام و ناوچەکان.

٦. زیادەڕویکردن لە خۆپارێزیدا و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەو شارانەی نەخۆشییەکەشی تێدا بڵاونەبووبووە.

٧. شەفافیبوون لە ڕاگەیاندنی زانیارییەکاندا و لە ڕێگەی ناوەندێکی ئەلکترۆنیی ڕەسمییەوە.

٨. بە شێوازی جیاواز هاوکاریکرنی ئەو هاووڵاتیانەی بەهۆی کۆڕۆناوە کارەکانیان پەکی کەوتبوو و بژێویان کەتبووە مەترسییەوە، بۆ ئەوەش بودجەیەکی زۆر تەرخانکرا.

٩. چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە بە چەند ڕێگەیەک بووە: ئەگەر کەسێک نەخۆشییەکەی سووک بووبێ، تەنیا چاودێری کراوە. ئەگەر کەسێک نەخۆشییەکەی قورس بووبێ، خراوەتە ژێر چاودێریی ورد و چارەسەرکردنەوە.

١٠ بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشەکان سوود لە پلازمای ئەو کەسانە وەرگیراوە کە چاک بوونەتەوە، تا لەو ڕێگەیەوە سیستەمی بەرگریی لەشی نەخۆشەکان بەهێزبکرێت و زاڵ بن بەسەر نەخۆشییەکەدا. شان بەشانی ئەوە، دەرمانی سروشتی بەکارهێناوە، کە زۆر لەمێژە لەوێ بۆ چارەسەرکردنی ئینفلوەنزا بەکاردەهێنرێ.

١١. بەکارهێنانی دەرمانی وەک دژە ئایدز و مەلاریا و ئینفلوەنزا تەنیا ئەو کاتە بووە، کە کەسەکان بە قورسی توشی نەخۆشییەکە نەبوون و سییەکانیان لاواز نەبوون، ئەمەش لە ژێر چاودێریی چڕی پزیشکەکاندا بووە.

١٢. سەرباری کەمبوونەوەی نەخۆشییەکە، هێشتا ڕێنماییەکانی پێشوو پیادەدەکرێن: خواردن و پێداویستییەکان بە دلیڤەری دەگەیەنرێن و کەس بۆ هیچ شتێک پەکەی ناکەوێت، قەدەغەی هاتوچۆش بەردەوامە، تا بەریەککەوتنی بەکۆمەڵی هاووڵاتیان ڕوونەدات.

* بەسوودوەرگرتن لە بەرنامەی بەوردیی ئێن ئاڕ تی (هونەر ئیحسان)

print

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*