سەرەکی » هەواڵ » ئەمریكا دەبێتە سەنتەری ڤایرۆسی كۆرۆناپەڕە 25

WHO :

ئەمریكا دەبێتە سەنتەری ڤایرۆسی كۆرۆنا

كەشتیی نوح

رێكخراوی تەندروستیی جیهان پێشبینی دەكات كە ئەمریكا ببێتە سەنتەری داهاتووی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید – ١٩).
لە كاتێكدا رۆژی سیشەممە رێكخراوی تەندروستیی جیهان راگەیاند، هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شاری وهانی چین تۆمار نەكراوە، لە ئەمریكا حاڵەتەكانی تووشبوون بەو ڤایرۆسە لە هەڵكشاندابوو هێشتاش ئەو دۆخی هەڵکشانە بەردەوامە.

مارگرێت هاریس وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهان ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئەمریكا بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و دەڵێت: ئەگەر ئەم حاڵەتەش وا بڕوات ئەوا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریكا دەبێتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی (كۆڤید -١٩ ). هاریس هەروەها دەڵێت: ” هەرچەندە حاڵەتەكانی تووشبون لە ئەورپاش كەم نین، بەڵام دەتوانین بە پێی ئەو تۆمارانەی کە لەماوەی رابردوودا لەبەردەستی رێكخراوەكەماندایە، ئەوە بسەلمێنین كە بزوێنەری سەرەكیی بڵاوبوونەوەكە ئەوروپا و ئەمریكایە و (٨٥%) ی ئەو حاڵەتانەی تۆماركراون لە ناوچەكانی ئەوروپا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادان”.

لە درێژەی قسەكانیدا مارگرێت ئاماژەشی بەوە داوە كە زۆربەی وڵاتان رێوشوێنی توند دەگرنەبەر بۆ دوورخستنەوەی خەڵک لە پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەکانیان و گۆشەگیركردنیان و دەشڵێت: “ئەمە رێگەیەكی زۆر گرنگە بۆ كەمكردنەوەی ئەو نەخۆشییە و بەدەستهێنانی كات”.

وتەبێژەكەی رێكخراوی تەندروستیی جیهان لە كۆتاییدا دەڵێت: “پرۆسەی لەناوبردنی ڤایرۆسەكە پێویستی بە تاكتیكی چڕی ئاراستە كراوە، ئەویش لە رێگەی پشكنینی هەموو حاڵەتێكی گومانلیكراو و كەرەنتینەكردنی و چاودێریكردنی كەسە نەخۆشەكان و بەردەوامیی كەرەنتینە كردن و چاودێریكردنی ئەوانەی تێكەڵییان لەگەڵ نەخۆش و گومانلێكراوەكاندا هەبووە.

سەرچاوە: CNN

 149 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*