سەرەکی » وتار » ئازاد ئیبراهیم ‌ » گوندەکان لەو ساوە بۆ ئێساکانێ!

گوندەکان لەو ساوە بۆ ئێساکانێ!

ئەزانم سەحافە و تێکەڵبوونم وە عیشی ئیعلام، نەختێک زووان (بن زار)ی گوندیانەمی لە بیر بردۆتۆ. بەڵام حەولەدەم لەم نووسینەدا هەرچی یەژم و بەقەدەر توانای خۆم، وە زووانی شیرینی گوندییانە وێت. جا خوێنەری بەڕێز قەدەمتان وە بان سەرم ئەیەر تاقەتی خوێندنۆیتان هەس. ئەیەریش لەهەنێ قسەم حاڵی نەبون، ئەوا یەژم گەردنمان ئازا بکەن.

لەی کوردستانەی خۆمان، حیچ جویلەیەکی سیاسی، ئابووری و شۆڕشگێڕی و ….هتد نییە چمکێکی لە سەرکەوتنەکانی نەوەسراوێتۆ بە پاڵپشتی گوندەکانۆ. واتە گوندەکان دایمە هاوکارێکی باشی کورد بوونە لەڕووداوە خۆش و ناخۆشەکاندا.

رۆژانێک هەبوو ئەم گوندێلە لەپشت عیش و کارەکان شۆڕش بوین، لەوساوە بۆ ئەمراکانە و بۆ ئێساکانێی سەردەمی پەتای کۆرۆنا، هەمدیس گوندەکان پاڵپشتی هاووڵاتیانن بۆ خۆ نەجات دان  لەی دەردەی ئەنحائی عالەمی چەرمەسەرە داوەو گشت خەڵکی  خستۆتە دۆخێکی دەروونی خراوەوە.

ئەیەر ئێستاکانێ بگەڕێینۆ گوندەکان دەوینین کەڕەتێکی تر گوندەکان بوونەتۆ پاڵشتی کورد لەعانی شەڕێکدا کە پێی یەژن شەڕی کۆرۆنا و حیچ زەلامێ نییە لە دەرەوەی ئەی شەڕە وەساوێتۆ و تەداخول ئەی جۆرە شەڕە نەکا.

حەتا ئەتوانین بێژین ئێسا گوندەکان وەی شێوەی ئێسا باخچەی دواوەی حەولەکان حکومەو هەرێمە بۆ سەرکەوتن وەسەر ئەی بەڵایەدا کە لەناو کوردستانیش هەیە و جیاوازیی ناکا لەبەین گەورە و بیچک، پەککەوتە و جاهێڵ.

ئەیەر حکومەو هەرێم لەناو شارەکان لەحەولی ئەوەدایە لەڕێی کارو عیشەکان خۆیەوە رێگری لەهەر زروفێکی نەوەدڵ بکاتۆ کە رووی لە وڵاتەکەمان دەکا، ئەوا دەوێ بگەڕێتۆ بۆ باشکردنی ژینگەی گوندیش تاکو لەهەر کاتێکی وەک ئێساکانێدا دیسانۆ پاڵپشتی حکومەو وێت.

دەمێک ساڵ پێش عەلعانێ سەرۆک مام جەلال یەژێت “گەڕانەوە بۆ خانووە قوڕەکان”، ئەی گفتەی مام جەلال تەنها لێی مەخسەوی شۆڕش نییە، بەڵکو گەڕانۆیە بۆ حەموو لایەنە ملەوەنەکەی گوندەکان و دەستگیرۆییان تاکو گوندنشینێلیش حەموو کات و ساتێ دەستی مەرحەمەت بدەنە دەستی حکومەو هەرێم.

جا عەلعانێ و نەخوازەڵا لە کوردستان، گرنگە بایەخ وە گوندەکان بدرێ و لەحەموو لایەکۆ ژیانی گوندەکان ببرێتە پێشۆ، تاکو گوندەکانیش لە حەموو روویەکەوە بتوانێ ئەو قورساییە وەسەر شانی خۆی بنێ.

print

 219 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*