سەرەکی » هەواڵ » کەرکوک، ژمارەیەک لە کەسوکاری توشبووەکان خرانە کەرەنتینەوە

کەرکوک، ژمارەیەک لە کەسوکاری توشبووەکان خرانە کەرەنتینەوە

نووسینگەی کەرکوک، هێمن ئەحمەد

لەدوای ئاشکرابوونی پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن تیمەکانی تەندروستیی کەرکوکەوە ژمارەیەک لە کەسوکاری توشبووەکانی گەڕەکی (شۆرجە ـ ڕەشیدئاوا)، لە کەرکوک، بردران بۆ نەخۆشخانەی ناوچەی پیشەسازیی کەرکوک کە تایبەتە بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆناو خرانە کەرەنتینەوە، چونکە راستەوخۆ بەرکەوتنیان لەگەڵ توشبووەکان هەبووە.

سامان یابە عەلی بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک بە کوردستانی نوێ-ی راگەیاند:

ژمارەی توشبووان لە کەرکوک گەیشتە 11 کەس و حاڵەتێکی مردنیش هەبوو کە هاووڵاتییەکی تەمەن 75 ساڵ بوو. ئێستا ژمارەیەک لەکەسوکاری توشبووەکان خۆیان داوا دەکەن کەرەنتین بکرێن، چونکە بەرکەوتنی راستەوخۆیان لەگەڵ توشبووەکان هەبووە.
وتیشی: بەهاوکاری پۆلیسی کەرکوک زۆرێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی شۆرجە کەرەنتین کراون، ئەمکارەش بۆ دڵنیابوونە لە ئەگەری توشبوونی کەسانی دیکە، داواش لە هاونیشتمانیان دەکەین لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و دەرنەچنە دەرەوە. باسی لەوەشکرد، باری تەندروستیی توشبووەکان جێگیرە.

print

 9 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*