سەرەکی » زانست » ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاوی ئاوەڕۆدا دۆزرایەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاوی ئاوەڕۆدا دۆزرایەوە

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە ئاوی ئاوەڕۆدا دۆزرایەوە

سەرخێڵ هاوڕێ*

ئێستا لە کوردستان پێدەچێت هەندێک کەس بەرکەوتەیان هەبێت لەگەڵ ئاوی پاشەڕۆی شارەکان (Wastewater)* ، بۆیە دەبێت دەزگا تەندروستییەکان هۆشداریی و رێنمایی تەندروستی پێویستیان پێ بدات و لەهەمان کاتدا کۆمەڵێک لە ئاوی پاشەرۆی شارەکان تێکەڵ بە ئاوی پاکی هەندێک ناوچە دەبن.

لە هۆڵەندا بەپێی چەند توێژینەوەو تێستێک کە لەلایەن پەیمانگەیەکی هۆڵەندییەوە بۆ تەندروستی و ژینگە و پەیمانگەی توێژینەوەی ئاو کراوە، دەرکەوتووە کە لە فڕۆکەخانەی ئەمستردام ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئاوەڕۆدا هەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەشێکی کەمی نەخۆشەکان دەتوانرێت نەخۆشییەکە لە سیستمی رێڕەوی خۆراکی دەم و پاشەڕۆ و پاشەڕۆکەیانەوە بدۆزریتەوە، پاشان پاشەڕۆکان لەڕێگەی تەوالێتەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ سیستمی ئاوەڕۆکان.

ئەم پەیمانگەیە پێشتر هەمان رێگەی بەکارهێناوە بۆ دۆزینەوەی کۆمەڵێک ڤایرۆسی دیکە وەک(norovirus)  کە دەبێتە هۆی سکچوون و رشانەوە و تا…… هتد.

بەڕێگەی مۆڵیکولەر بایۆلۆجی، ڤایرۆسەکە دۆزراوەتەوە لەچەند شوێنێک لەناو ئاوی ئاوەڕۆدا و یەکێک لەو شوێنانە پێشتر یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسەکەی لێ تۆمارکراوە و هۆشداریی دراوە بەو کەسانەی کە بەرکەوتەیان هەیە لەناو سیستمی پاککەرەوەی ئاوی پاشەڕۆکاندا کە بەهیچ شێوەیەک نابێت بەبێ بەکارهێنانی جلوبەرگی تایبەتی و چاویلکە و ماسک و پێڵاوی تایبەتی، نزیکی ئەو سەرچاوە پاشەڕۆیانە بکەونەوە.

تێبینی:

Wastewater بەهەموو ئەو ئاوانە دەوترێت کە پیس دەبن لەڕێگەی بەکارهێنانی لەلایەن مرۆڤ و کارگە و کۆمپانیا و بەکارهێنانی کشتو کاڵیییەوەو … هتد.

سەرچاوەکان:

-https://www.dw.com/en/coronavirus-in-sewage-foreshadowed-outbreak-in-dutch city/a-52972980

-fbclid=IwAR348wTPhnJ4zc0F5xItX-CMDSP7-Yi9cM0eI OGoDGg4SuTuz4UEhyVmTo

-https://www.medrxiv.org/content/10.1101/2020.03.29.20045880v1

-https://www.kwrwater.nl/en/actueel/what-can-we-learn-about-the-corona-virus- through-waste-water-research/?utm_medium=email

-https://www.rivm.nl/node/153991?fbclid=IwAR1QoZ51MEssr- nYF1tvJlBBBvZ3MfJEusAYkr1dPeDQzQ3DXZdory5gi10

*مامۆستا لە بەشی جێۆلۆجی و پسپۆڕ لە ئاوی ژێرزەوی

 353 جار بینراوە