سەرەکی » راپۆرت » قاعیدە چی بەسەردێت ئەگەر زەواهیری تووشی كۆرۆنا ببێت؟

قاعیدە چی بەسەردێت ئەگەر زەواهیری تووشی كۆرۆنا ببێت؟

ئامادەکردنی: یەکەی راپۆرت

لە 11ی سێپتەمبەری ساڵی رابردووەوە، ئەیمەن زەواهیری سەركردەی یەکەمی رێكخراوی قاعیدە، پەیامی نوێی بڵاونەكردۆتەوە، ئەمەش هێندەی تر پێشبینییەكان سەبارەت بە ئەگەری مردنی زیاتر دەكەن.

ئەگەر هێشتا لە ژیاندا بێت، ئەوا ئایندەی زەواهیری رووبەڕووی زۆرێك لە ئاستەنگەكان دەبێتەوە، لەوانەش دووریی و راوەستانی چالاكیی لقەكانی قاعیدە لە یەمەن و سوریا و سۆماڵ و ناوچەكانی تر.

وێڕای ئەوانە، وەك دەسەڵاتێك تەماشا ناكرێت لەلایەن زۆرێك لە لقەكانی قاعیدەوە، بە هەمان شێوە ئەو هێرشە ئاسمانییە سەركەووتوانەی كرانە سەر سەركردە گەورە تیرۆریستەكان، تەئكید لەسەر لەقاڵبدانی مەترسییەكانی زەواهیری دەكەنەوە.

لەگەڵ پێشكەوتنی ئەجێندا سیاسی و سەربازییەكانیشدا، تاڵیبان لەئێستا بەدواوە هیچ سوودێك لە پاراستنی زەواهیریی نابینێت.

 لە واقیعدا نەك هەر تەنیا لە ئەفغانستان، لە پاكستانیش بەهەمان شێوەیە، زەواهیری هیچی نەماوە پێشكەشی بكات لەبەرامبەر دەستبەركردنی پارێزگاریی و پاراستنی.

ئەوەی دەكرێت بووترێت ئەوەیە كە زەواهیری بەدەست كێشەیەكی قووڵەوە دەناڵێنێت كە ناتوانێت بەسەریدا زاڵ ببێت. بەڵام فاكتەرێكی تر هەیە كە كۆتایی زەواهیریی دیاری دەكات، ئەوە خراپی باری تەندروستییەتی.

بەپێی راپۆرتێك كە لە نەتەوەیەكگرتووەكانەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش بەرزكراوەتەوە، گرنگیی ئەوە لەمانەدا دیارییكراوە:

تۆڕی (سی ئێن ئێن)ی عەرەبی لە زاری سەرچاوەیەكی هەواڵگریی خۆرئاواییەوە، وردەكاریی زیاتری لەبارەی تەندروستیی خراپی زەواهیرییەوە بڵاوكردۆتەوە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، زەواهیری “نەخۆشیی دڵی هەیە” ئەمەش “حاڵەتێكی مەترسیداری چاوەڕوانكراوە”. بێگومان دەكرێت ئەو كێشە تەندروستییە زیاتر ببێت لەو رەوشەی كە نەخۆشەكە تێیدا دەژی.

بڵاوبوونەوەی پەتا جیهانییەكەش مەترسییەكانی تایبەت بە تەندروستیی زەواهیری زیاتر دەكەن. تووشبوونی بە نەخۆشی دڵ، وادەكات ئەگەری تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ زیاتر ببێت.

چی دەبێت ئەگەر زەواهیری تووشی كۆرۆنا بووبێت؟

هەر لەو چوارچێوەیەدا، دكتۆر حەسەن ئەبو هەنیە، پسپۆڕ لە كاروباری گرو،پە توندڕەوەكان رایگەیاندووە، ئەیمەن زەواهیری رەنگە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت.

بە وتەی ئەبو هەنیە، دەرنەكەوتنی زەواهیری بۆ ئەو ماوە زۆرە، رەنگە ئاماژە بێت بۆ تووشبوونی بە كۆرۆنا، رەنگە گیانیشی لەدەستدابێت.

ئەبو هەنیە پێیوایە، زەواهیری بەدەست نەخۆشییەكی درێژخایەنەوە دەناڵێنێت و لە تەمەنی شەست ساڵاندایە، رەنگە ئەم فاكتەرانە كاریگەریی لەسەر دروستبكەن لەحاڵەتی تووشبوونی بە كۆرۆنا.

هەروەها دەڵێت: لە حاڵەتی مردنی زەواهیری بەهەر هۆكارێك، ئەوا رێكخراوی قاعیدە بەشێوەیەكی تەواوەتی دووچاری داڕمان دەبێت، ئەمەش بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێتەوە كە كرنگترینیان ململانێی نێو باڵەكانی ڕێكخراوەكە دەبێت لەسەر جێگرەوەی زەواهیری، لەگەڵ نەمانی مەركەزییەت لە نێو رێكخراوەكەدا.

ئەگەر زەواهیری لە ژیاندا مابێت، ئەوا دەبێت هەست بە نزیكبوونەوەی تەواوبوونی بكات. چەندان ڕێڕەو هەن كە دەكرێت لێوەی چیرۆكی زەواهیری كۆتایی پێ بێت.

یەكێكیان، لێدانە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، وەك ئەوەی بەسەر زۆرێك لە سەركردەكانی قاعیدەدا هات و رەنگە بەسەر ئەمیشدا بێت، رەنگە بە هەمان شێوەی ئوسامە بن لادان یان زەرقاوی و بەغدادیی و سەرکردە دیارەکانی دیکەی داعش بكوژرێت، ئەوەش لەڕێی ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانی كۆماندۆز و ئەگەریش هەیە لەلایەن تاڵیبانەوە رادەست بكرێت، یان بەهۆی كێشەی تەندروستییەوە خۆی بەدەستەوە بدات.

وەك جێگری بن لادان و پاشان سەرۆكی رێكخراوەكە، تایبەتمەندییەكی كەسێتی هەبوو كە سەركردایەتی زەواهیری دیاری كرد، ئەمەش پەنابردنە بەر ناپاكی بوو بۆ قەربووكردنەوەی بێتوانایی. ناپاكی لە ئەندامانی تری قاعیدە بۆ پتەوكردنی هەڵوێستی خۆی لەڕێی زنجیرەیەك ناپاكییەوە.

پوچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی بن لادن

زەواهیری هەوڵەكانی ئوسامە بن لادن-ی پووچەڵكردەوە بۆ زیندووكردنەوەی رێكخراوەكە، پاشان كەشتی قاعیدەی بەرەو وێستگەیەكی تری لەناوچوون برد.

ئێستاش بۆ كۆتاییەكەی گونجاوە، ئەندامانی تری رێكخراوی قاعیدە بێنە پێشەوە و ناپاكیی بەرامبەر بكەن.

ئەگەر لە ژیاندا بێت، پێدەچێت ئەوە دوو رێگەچارەی سەرەكی بێت بۆ چیرۆكی زەواهیری، كۆتایی بەهۆی ناپاكییەوە، یان خۆبەدەستەوەدان بەهۆی باری تەندروستی خراپییەوە لەسایەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنادا.

ئەو پرسیارەی ئێستا دەبێت لای هەموو ئەوانەی لە قاعیدەدان دروستببێت ئەوەیە: چی بەسەر رێكخراوەكەدا دێت ئەگەر زەواهیری تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبێت؟

print

 13 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*