سەرەکی » زانست » باشترین ڕێگە بۆ شوشتنەوەی سەوزەوات..

باشترین ڕێگە بۆ شوشتنەوەی سەوزەوات..

باشترین ڕێگە بۆ شوشتنەوەی سەوزەوات و پاكژكردنەوەیان

كەشتیی نوح

ناوەندە تەندروستییەكانی جیهان هۆشداری دەدەن: نابێت سەوزە و میوە و هەندێك ماددەی خۆراكیی ناو قوتوو پاكەت بە ماددە پاككەرەوەكان بشۆردرێن.
لەوەتەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە مەسەلەی چۆنییەتی پاكڕاگرتن و شتنەوەی میوە و سەوزە چەندین پرسیار و دڵەڕاوكێی وروژاندووە، ئەمەش شتێكی سروشتییە، چونكە هەموان هەوڵ دەدەین سیستمێكی خۆراكیی دروست و باشمان هەبێت و هەمووش پشتمان بەو سەوزە و میوە وەزرییانە بەستووە كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و كانزاكان، بەڵام لە هەمان كاتیشدا پێویستە ئەم پاندبوونە بە تەنها بۆ خۆپاراستن نەبێت لە كۆرۆنا، بەڵكو بە ئامانجی لەناوبردنی هەموو جۆرە میكرۆب و ڤایرۆس و بەكتریایەكی زیانبەخش بێت
بە پێی سەنتەرەكانی پشكنینی نەخۆشیی و خۆپارێزیی كە بە (CDC) ناسراوە هەروەها ڕێكخراوی خۆراك و دەرمان(FDA)، قۆناغی خۆپارێزیی لە نەخۆشییەكان و بە تایبەت نەخۆشییە درمەكان لە دوكان و سوپەرماركێتەكانەوە دەست پێدەكات، چونكە پرۆسەی هەڵبژاردنی خۆراك و سەوزە و میوەی باش كاریگەریی لەسەر پرۆسەی پاككردنەوەی ئەو خۆراكانە هەیە بەم شێوەیە :

– پێویستە ئەو سەوزە و میوەیە هەڵبژێردرێت كە ساغە و نەگەنیوە.
– پێویستە ئەو بەرهەمانە هەڵبژێرین كە درز و ڕوشاوییان تێدایە نییە و نیشانەی بەسەرچوونیان پێوەیە.
– پێویستە بەر لە شتنەوەی میوە و سەوزەكان بۆ ماوەی (20) چركە دەستەكان بە ئاو و سابوون بشۆردرێن.
– پێویستە بە ئاوی شلەتێن و پاككەرەوەی سابوون هەموو ئەو ڕووبەرانە بشۆردرێن كە سەوزە و میوەی تێدا چاككدەكرێت یان دەجنرێت یان قاشدەكرێت.
– پێویستە سەوزە و میوەی نەشۆردراوە و شۆردراوە لەیەكتر جیا بكرێتەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە بگرین لە گواستنەوەی فایرۆس و میكرۆب بۆ سەوزە و میوە پاكەكان.
– پێویستە سەوزەكان بە ئاوی پاك بشۆردرێنەوە و ئەوانەی گەڵا پان و گەورەن یەك یەك بخرێنە بەر ئاو و دەستیان لێ بخرێت و خواردەمەنیەكانی تری وەك پەتاتە و گوێزەر و خەیار و تەماتە و باینجان و كولەكەش بە فڵچەی تایبەت جوان لە قوڕ و پیسیی پاكبكرێنەوە، تەنانەت ئەوانەی كە پاك دەكرێن وەك كیوی و ترشەمەنییەكانیش.

ئایا سابون و پاككەرەوەكانی قاپشتن یان تایت گونجاوە بۆ شتنەوەی میوە و سەوزە و بەرهەمە لە دەفر نراوەكان؟
یەكێك لە هەڵە باوەكان ئەوەیە كە زۆر كەس سابوون یان جێڵی قاپشتن بەكاردەهێنن بۆ شتنەوەی میوە و سەوزە، ئەو پاككەرەوانە نەك تایبەت نین بۆ پاكژكردنەوەی سەوزە و میوە و بەرهەمە لە دەفرنراوەكان و ئەوانەی بە چەندین جۆر كاغەز ڕووپۆشكراون، بەڵكو بەپێی ناوەندە پزیشكییە جیهانییەكان، ماددەكانی پاكژكردنەوەی قاپ و جلشتن هەندێك نیشتنەیی كیمیاییان تێدایە كە ڕەنگە ببێتە هۆی گرفتی تەندروستیی تر و كاریگەریی لەسەر كۆئەندامی هەرس دابنێت.

ئایا حەبە پاكژكەرەوەكان كاریگەرییان هەیە بۆ ڕوبەروو بوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا؟
ئەوەی تا ئێستا زانراوە هیچ یەك لەو حەب یان دەرمانانەی پاكژكردنەوەی سەوزە پشكنینیان بۆ نەكراوە بۆ زانینی ڕادەی كاریگەرییان لەسەر ڕێگریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئەوەی هەیە كە هیچ شتێك هێندەی ئاوێكی پاكژیی نیمچە گەرم و جوان شتنەوەی ئەو خۆراكانە كاریگەر نییە.

ئایا سركە و خوێی زبر كاریگەرییان هەیە؟
بەكارهێنانی سركە بە تایبەت سركەی سپی لە گەڵ خوێی زبر یان هەریەكەیان بە جیا بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بنەمایەكی زانستیی نییە و لە ڕووی زانستییەوە هیچ توێژینەوەیەك لەسەر ئەم بابەتە نەكراوە و كاریگەریی ئەو دوو بابەتە نەسەلمێندراوە.

سەرچاوە : الصحە والحیاە

 509 جار بینراوە