سەرەکی » مانشێت » سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی مافە دەستوورییەکان

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی و مستەفا کازمی:

سەقامگیریی سیاسی و پاراستنی مافە دەستوورییەکان

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۹ی نیسانی ۲٠۲٠، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ بەڕێز مستەفا کازمی ئەنجامدا.

لەو پەیوەندییەدا هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیی لە راسپاردنی مستەفا کازمی کرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ لە عیراقی فیدراڵدا بەتایبەتی دوای ئەوەی کۆدەنگی و پشتیوانیی هێز و لایەنە سیاسییەکانی عیراقی بەدەستهێناوە.

لەوپەیوەندییەدا لاهور شێخ جەنگی هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێز مستەفا کازمی خواست تا بەزووترین کات حکومەتی نوێی نیشتمانی لە عیراق پێکبهێنێت بەتایبەتی دوای ئەوەی عیراق بە کۆمەڵێک تەنگەژەی سیاسی و نائارامیدا تێپەڕیووە. لەوپەیوەندییەدا هەردوولا جەختیان لە سەقامگیریی سیاسی و داخوازی و مافە دەستوورییەکانی گەلانی عیراق کردەوە.

print

 5 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*