ئاماده‌کردنی: سه‌ربه‌ست عه‌بدولره‌حمان
مه‌به‌ست له ناوه‌ندی شار، ئه‌و بازاڕ و شه‌قامانه‌یه، كه زۆرترین خه‌ڵكی شاره‌كه و گه‌شتیار ڕوی تێده‌كه‌ن. بێگومان وه‌ك پێناسه‌یه‌ك وایه بۆ ئاستی هوشیار و شارستانی خه‌ڵكی و سیستمی به‌ڕێوه بردنی شاره‌كه، سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌وشاره، له‌وه‌دا به‌ده‌ر ئه‌كه‌وێ، كه به‌جۆرێك ڕێكخرابێت، كه خه‌ڵك ئاسته‌نگی بۆ درووست نه‌بێت و خاوێن و جوان بێته به‌رچاو.
وه‌ختێك ناوه‌ندی شار ئاساییه كه ئۆتۆمبیل به‌شه‌قامدا بڕوا‌و نهنیشنه سهریهكتر ، خه‌ڵك له‌سه‌ر شۆسته‌و، فرۆشیاریش سنوری دوكانه‌كه‌ی نه‌به‌زێنێ و كه‌س سه‌ر شۆسته‌و شه‌قام نه‌كاته بازاڕی خۆی، دیاره ژینگه‌كه‌شی له‌بار ده‌بێت.
بێگومان له‌گه‌ڵ گه‌وره بوونی ههرشارێكدا، چڕبونه‌وه‌ی خه‌ڵك و فرۆشیار و هۆكانی گواستنه‌وه، له ناوه‌ندی شاردا زیاد ده‌كات، بۆیه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات دارانی ئه‌و شاره‌یه، كه به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌كه كاربكه‌ن كه ناوه‌ندی شاره‌كه به‌هێمنی بمێنێته‌وه‌و جه‌نجاڵ نه‌بێت ژینگه‌كه‌ی نه‌شێوێت. دیاره لێره‌دا سیمای شاره‌كه‌و سودی گشتی، ده‌خرێته سه‌رووی سودی چه‌ند كه‌سانێك.
ده‌بینین له زۆربه‌ی وڵاتانا، له‌ناوه‌ندی شاردا، گۆڕه‌پانی فراوان هه‌یه، كه‌هیچ فرۆشیار و دهسگێڕێك ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت له‌وێدا بێت، هه‌رچۆن ڕێگه به ئۆتۆمبیل نادرێ بچێته ئه‌و گۆڕه‌پانه‌وه، جگه له هه‌ندێك نمایشی كاتی. هه‌ندێ شوێنیش ته‌رخان كراوه بۆ بازاڕی كاتی، وه سنوردار كراوه، هه‌ركه‌سه بیه‌وێ ، به‌رامبه‌ر كرێیه‌ك كه كۆمه‌ڵێ مه‌رجی خاوێنی و ڕێكخستنی تیایه، له نوسینگه‌یه‌كی تایبه‌تی شاره‌وانی وه‌ریده‌گرێ. هه‌رچی دوكانداریشه ئه‌وا بۆی نییه سنوری دوكانه‌كه‌ی خۆی ببه‌زێنێ، باجی تایبه‌تی بۆدانراوه، به‌رامبه‌ر ڕوبه‌ری دوكانه‌كه‌و ژماره‌ی كارمه‌ند و كاتی كردنه‌وه‌ی جۆری مامه‌ڵه‌كه‌ی، زۆریكیش له وشاقامانهی كه ده‌كه‌ونه ناوه‌ندی شاره‌وه ئۆتۆمبیل ڕێگه‌ی پێ نادرێت، یان ڕێگه به جۆرێكی تایبه‌ت ده‌درێ،كه ئارمی تایبه‌تی پێوه‌یه دیاره به‌رامبه‌ر باجێك كه خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه ده‌یدات.
وه بۆ ههرسهرپێچیهكیش، سزایه‌ك دانراوه كه زۆربه‌ی خه‌ڵك پێی ئاشنان، هه‌ندێك له‌و سهرپێچیانهو سزاكه‌ی له وشوێنه‌دا به‌شێوه‌یكی دیار نوسراوه.
به‌داخه‌وه ئێمه له‌ناوه‌ندی شاره‌كه‌ماندا گۆڕه‌پانێكی فراوان نییه، ئهوتۆزهش كه پێی ده‌ڵێن به‌رده‌ركی سه‌را له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك كتێب فرۆشه‌وه تێك دراوه. زۆر سه‌یره به‌رپرسانی ئه‌م شاره، ههرناشتوانن كه ئه‌و كتێب فرۆشانه به‌رنه به‌شی پشته‌وه‌ی ئه‌و گۆڕپانه.
ئه‌و چه‌ند شه‌قامه‌ش كه له ناوه‌ندی شاردایه كه بریتین له شه‌قامی پیره مێرد، و كاوه و مه‌وله‌وی و گۆران پانتایهكهیان كه‌مه‌و شۆسته‌ی ئه‌وتۆیان نیه، له‌هه‌مانكاتدا به‌هۆی بونی ستونی كاره‌باو، ئه‌و هه‌مو به‌رزو نزمیه‌ی تیایه‌تی بۆ پیاده‌ڕۆ زۆر ئاسته‌نگه.
ئه‌و ناوبازاڕهش كه ئۆتۆمبیل هاتوچۆی پیاناكات، چاوپۆشی كراوه لهدوكانداران زیاتر له ڕوبه‌ری دوكانه‌كانیان به‌رده‌م دوكانه‌كه‌یان داگیر بكه‌ن.
له‌مانه هه‌مووی سه‌یر تر، به‌درێژایی ساڵ، دوای بانگی عه‌سر له‌و گه‌راجی عه‌ره‌بانانه‌ی كه له‌ناوه‌ندی بازاڕان سه‌دان عه‌ره‌بانه‌ی گه‌وره پرشمهك، چه‌ندین مێز و شتی تر شۆسته‌كان و به‌شێكی زۆری شه‌قامه‌كان داگیر ده‌كه‌ن، كه‌هه‌ندێكیان هی خاوه‌ن دوكانهكانه، ئه‌وه‌نده ڕێگه ده‌هێڵنه‌وه به‌ئاسته‌م به‌دوای یه‌كدا كه‌سێك بڕوات، خۆ شه‌قامه‌كانیش وای لێدێ، ئه‌وه‌ی خۆی و ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لا زیادنهبێت خۆی توشی ئه‌و جه‌نجاڵیه نه‌كات. ئه‌م دیارده‌یه له ڕۆژانی هه‌ینی و پشودا له نیوه‌ڕۆوه به‌رقه‌راره. ناوه‌ندی بازاڕیش به‌دوو ڕیز چه‌قی بازاڕه‌كه به‌شكراوه، خۆ ئه‌گه‌ر كه‌مێ گوێ هه‌ڵخه‌یت به‌ئاشكرا گوێت له‌وه ده‌بێت كه چۆن مامه‌ڵه به وشۆستهو شه‌قامانه‌وه ده‌كرێت، كه كرێی هه‌ندێ شوین مانگانه ده‌گاته موچه‌ی وه‌زیرێك. ئه‌گه‌ر خاوه‌ن مێز و عهرهبانهكهش ڕۆژێك به‌هه‌ر هۆیه‌ك نه‌هات بۆ بازاڕ ئه‌وا ڕۆژی پێشتر به‌ئاگاداری ده‌ورو به‌ر جێگه‌كه‌ی به‌كرێ داوه.
دیاره ئه‌مانه كه‌زۆربه‌یان له شوێنی تریش كار‌و موچه‌یان هه‌یه، له‌و نیوه ڕۆژه‌دا كه له‌وێن زۆر زیاتر له دوكاندار سوود مه‌ند ده‌بن، چونكه هیچ باجێك ناده‌ن و وه‌ك دوكاندار پابه‌ند نین به مه‌رجی ته‌ندرووستی، ده‌توانن شمه‌كه‌كانیان كه زۆرجار له ڕووی جۆره‌وه هێند باش نین، یان كۆن بوون، یان شمه‌كی ئه‌و كۆگاو سۆپه‌رماركێت و ماركێتانهن كه ماوه‌ی به‌سه‌رچونیان هێنده‌ی نه‌ماوه، به نرخێكی كه‌متر بفرۆشن، بۆیه ئاستی بژێویان زۆر باشه‌و توانیویانه زۆرترین پێویستیه‌كانی ژیان وگوزه‌ران دابین بكه‌ن. وه‌ك یه‌كێ له خاوه‌ن دوكانه‌كان له‌وانه‌ی كه بستێك له دوكانه‌كه‌ی زیاده‌ڕه‌وی ناكات، ئاگاداریان كردم، ماوه‌یه‌ك كه ڕێگری ده‌كرا له‌م دیارده‌یه، یه‌كێ له‌وانه كه ژنیش بوو ئاماده‌بوو دوكانه‌كه‌ی به 40 ده‌فته‌ر دۆلار لێ بكڕێته‌وه.
په‌تای كۆرۆنا ده‌رفه‌تێكی باش بوو، تا به‌ڕێوه‌به‌رانی شار به‌رنامه سازی بكه‌ن، تاڕاده‌یه‌ك ناو بازاڕ و ناوه‌ندی شار ڕێك بخه‌نه‌وه. به وه‌ی چیتر ڕێگه نه‌درێت دوكاندار به‌رده‌می دوكان له‌ئه‌رز و ئاسمانه‌وه بێنێته سه‌ر شۆسته و ناوه‌ندی بازاڕ. هه‌روه‌ها ڕێگه نه‌درێت چیتر كڕێن وفرۆشتن به شۆسته‌و شه‌قامه‌وه بكرێ له لایه‌ن خاوه‌ن مێز و عه‌ره‌بانه‌و ماتۆڕ و پیكابه‌وه داگیر بكرێ.
پرسیارێ ده‌بێت به‌رپرسانی ئه‌م شاره وه‌ڵامی به‌نه‌وه، ئه‌و خاوه‌ن مێزو عه‌ره‌بانه و ماتۆڕو پیكابانه بۆ ناچن وه‌ك هاوشێوه‌كانیان شمه‌ك له ناو گه‌ڕه‌كه‌كان بفرۆشن ؟ بۆ ده‌بێت ناوه‌ندی شار قه‌ره باڵغ بكه‌ن؟ شایانی باسه هه‌ندێكیان دانیشتوی ناوشار نین، له شارۆچكه‌كانی ده‌روبه‌ره‌وه دێن، بۆ وه‌ك هاوشێوه‌كانیان له شارۆچكهكانین كاسبی ناكه‌ن؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌بۆم بلوێ بۆ نه‌یكه‌م.
له‌مانه هه‌مووی سه‌یرتر، شاره‌وانی پۆلیسی تایبه‌ت و به‌شێكی تایبه‌تی هه‌یه به زیاده ڕۆی، ئه‌گه‌ر له قه‌راغ شار كه‌سێك له‌به‌ر نه‌بوونی، داڵدهیهك درووستبكات بۆ خێزانه‌كه‌ی دهیڕخێنن، به‌ڵام بێده‌نگن له‌ئاست ئه‌وانه‌ی ناوه‌ندی شار داگیر ده‌كه‌ن، پۆلیسی هاتوچۆش كه ڕێگه ناده‌ن ئۆتۆمبیل بۆ چه‌ند ساتێك له شه‌قامدا بوه‌ستێت، چاوپۆشی له‌و پیكاب و ماتۆڕانهدهكهن كه له دواینیوه‌ڕۆوه ئه‌و شه‌قامانه داگیر ده‌كه‌ن.
بێگومان هه‌مان دیارده ئێستا له شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌كانیشدا بۆته ئاسته‌نگ، بلوارو شه‌قام و شۆسته داگیر ده‌كرێ وسهرقفڵانهو كڕێ و نرخیان له به‌رز بونه‌وه‌دایه.
ئه‌م دیارده‌یه ژینگه‌یه‌كی نادرووستی خوڵقاندووه، له لایه‌ك ئه‌وانه ههمووشوێنهكه وه‌ك سه‌ره‌نوێلك به‌جێ دێڵن و هیچ پابه‌ندی خاوێنی نین، له هه‌مان كاتدا ژاوه‌ژاو، دوكه‌ڵی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ی كه كاتێكی زۆری ده‌وێت تا ئه‌وناوه تێده‌په‌ڕێنن، ده‌چێته هه‌ناسه‌ی ئه‌وخه‌ڵكه‌ی كه به هه‌مان شێوه ڕێگه‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، دیمه‌نێكی ناقۆڵای درووست كردووه. من تائێستا چه‌ندین جار ئاماژه‌م به‌م دیارده دزێوه كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دیاره تائێستا خاوه‌ن مێز و عه‌ره‌بانه‌كان باڵاده‌ست ترن له شاره‌كه‌دا، بۆیه به‌رپرسان نه‌یان توانیوه ئه‌م دیارده‌یه بنهبڕبكهن.
پێویسته به‌بڕیارێكی تۆكه‌مه، ڕێگه نه‌درێت هیچ فرۆشیارێك به دوكاندارهكانیشهوه، بستێك بێنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه موڵكی گشتیه. وه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا‌و ڕوون، كه له ناوه‌ندی بازاڕدا ڕیكلامی بۆ دابنرێ سزای گونجاو بۆ هه‌ر زیاده ڕۆییهك دابنرێ، وه كارمه‌ندانی زیاده‌ڕۆی و پۆلیسی تایبه‌تی شاره‌وانی، جلی تایبه‌تیان هه‌بێت كه ئێمه‌ی ڕۆژنامه‌نوس بتوانین سه‌رنجیان بۆ زیاده ڕۆیی ڕابكێشین. وهكهمتهرخهمهكانیشیان بخه‌ینه به‌رچاو. به‌و هیوایه‌ی ناوه‌ندی شار‌و بازاڕه‌كانی ئاسایی ببنه‌وه.
447 جار بینراوە