سەرەکی » وەرزش » ئەو زیانە گەورەیەی کە کردوویانە

ئەو زیانە گەورەیەی کە کردوویانە

پەتای کۆرۆنا زیانی مادیی گەورەی بە یانەکانی جیهان بەگشتی و یانەکانی ئەوروپا بەتایبەتی گەیاندووە.

یەکێک لەو زیانە گەورانە ئەوەیە یانەکانی ئەوروپا نرخەکانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە،ئەم یانانەی خوارەوە یەکەم تا پێنجەم یانەن کە لەوە ڕووەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە؛

مان سیتی
پێش بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا نرخی یانەکە (یەک ملیار و 468 ملیۆن) دۆلار بووە، پاش بڵاو بوونەوەی پەتاکە نرخەکەی بووە بە(یەک ملیار و 24 ملیۆن) دۆلار، واتە (444 ملیۆن) دۆلار زیانی کردووە.

بارسیلۆنا
پێش بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا نرخی یانەکە (یەک ملیار و 262 ملیۆن) دۆلار بووە، پاش بڵاو بوونەوەی پەتاکە نرخەکەی بووە بە(867 ملیۆن) دۆلار، واتە (395 ملیۆن) دۆلار زیانی کردووە.

لیڤەرپوڵ
پێش بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا نرخی یانەکە (یەک ملیار و 516 ملیۆن) دۆلار بووە، پاش بڵاو بوونەوەی پەتاکە نرخەکەی بووە بە(یەک ملیار و 135 ملیۆن) دۆلار، واتە (381 ملیۆن) دۆلار زیانی کردووە.

ریاڵ مەدرید
پێش بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا نرخی یانەکە (یەک ملیار و 187 ملیۆن) دۆلار بووە، پاش بڵاو بوونەوەی پەتاکە نرخەکەی بووە بە( 809 ملیۆن) دۆلار، واتە (387 ملیۆن) دۆلار زیانی کردووە.

پاریس سان جێرمان
پێش بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا نرخی یانەکە (یەک ملیار و 37 ملیۆن) دۆلار بووە، پاش بڵاو بوونەوەی پەتاکە نرخەکەی بووە بە(711 ملیۆن) دۆلار، واتە (326 ملیۆن) دۆلار زیانی کردووە.

print

 63 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*