سەرەکی » دۆسێ » سعودیە،میرێكی بنەماڵەی شاهانە دەستبەسەر دەكرێت

هیومان رایتس وۆچ وردەكارییەكان باس دەكات

سعودیە،میرێكی بنەماڵەی شاهانە دەستبەسەر دەكرێت

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ كە بایەخ بە مافەكانی مرۆڤ دەدات رایدەگەیەنێت، دەسەڵاتدارانی سعودیە لەم ماوەیەی دواییدا ئەندامێكی دەركەوتووی تری لەدوایین ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەی دەستگیركردووە.

رێكخراوەكە لە 9ی ئایاری 2020، لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە كە پەیوەندی بە ئەندامانی بنەماڵەی شاهانەوە هەیە بڵاویكردەوە»هێزە ئەمنییەكان میر فەیسەڵ بن عەبدوڵڵایان لە 27ی ئاداری رابردووەوە دەستبەسەركردووە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئێستا ئەو میرە بە تەنیا لە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێی بنەماڵەكە كە نزیكە لە ریازی پایتەخت نیشتەجێیە».

میر فەیسەڵ كوڕی شا عەبدوڵڵای پادشای پێشووە و لە چوارچێوەی ئەندامانی تری خانەوادەی شاهانەیە كە پێشتر هەڵمەتی قەڵاچۆكردنی گەندەڵی گرتییەوە و دواتر لە كۆتایی 2017 ئازادكرا.

لای خۆیەوە دەسەڵاتدارانی سعودیە هیچ كۆمێنتێكیان لەسەر ئەو راپۆرتانەی نەبوو كە لەمساڵدا لەبارەی دەستبەسەركردنی میرە دەركەوتووەكانەوە بڵاوكرانەوە.

لە مانگی ئاداری رابردوو، دەسەڵاتدارانی سعودیە میر ئەحمەد بن عەبدولعەزیر برای شا سەلمانیان دەستگیركرد، وێڕای دەستگیركردنی محەمەد بن نایف جێنشینی پێشووی شاهانە كە لە ساڵی 2017دا لە جێنشینی دوورخرایەوە و خرایە ژێر نیشتەجێی زۆرەملێوە، ئەمەش لەلایەن ئاژانسی (رۆیتەرز)ەوە ئاماژەی پێكراوە.

سەرچاوە ئاگادارەكان دەڵێن، ئەو هەنگاوە دەستپێشخەریی بوو بۆ زامنكردنی ملكەچبوون لەنێو بنەماڵەی ئال سعود بۆ زەمینەسازی لەپێناو سەرخستنی محەمەد بن سەلمان بۆ كورسی عەرشی شاهانە لە دوای مردنی پادشا یان سازكردنی لە عەرشی شاهانە.

روون نییە ئایا دەستگیركردنی میر فەیسەڵ كە لە راپۆرتەكاندا ئاماژەی پێدەكرێت، پەیوەندی بە دەستگیركردنەكانی پێشووەوە هەبێت كە میر نایف بن ئەحمەد بن عەبدولعزیز و میر نەواف بن نایفیان گرتەوە.

دەسەڵاتدارانی سعودیە ژمارەیەك نەساری دەستگیركرد كە لەنێوانیاندا بانگخواز و بیرمەند و چالاكوانانی مافپەروەر ی دەركەوتوو هەبوون، بە هەمان شێوە لە ساڵی 2017دا هەڵمەتێكی بۆ نببڕكردنی گەندەڵی دەستپێكرد و دەیان ئەندامی خانەوادەی شاهانەی گرتەوە كە وەزیرەكان و گەورە بازرگانیان تێدابوو.

چاودێران پێیانوایە، ئەم هەڵمەتانە لە چوارچێوەی هەوڵەكانی محەمەد بن سەلمان جێنشینی شاهانە و فەرمانڕوای راستەقینەی شانشینی عەرەبی سعودیەیە بۆ پتەوكردنی دەسەڵاتی خۆی بەسەر جومگەكانی حوكمڕانی لە وڵاتەكەدا.

مایكڵ بیج، جێگری بەڕێوەبەری بەشی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ دەڵێت»پێویستە میر فەیسەڵیش بخەینەپاڵ ئەو سەدان كەسەی كە لە سعودیە بەبێ‌ هیچ بنەمایەكی یاسایی رۆشن دەستگیركراون».

لای خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی سعودیە بە هەموو شێوەیەك هەوڵەكانیان بۆ رەتكردنەوەی تۆمەتی دەستگیركردنی ناداپەروەرانە خستۆتەگەڕ.
هیومان رایتس وۆچ پێیوایە»شوێن و باری میر فەیسەڵ نادیارن».

بە وتەی رێكخراوەكە»سەرچاوەكان دەڵێن، میر فەیسەڵ بەشێوەیەكی ئاشكرا رەخنەی لە دەسەڵاتداران نەكرتووە لەو دەمەی لە مانگی كانوونی یەكەمی 2017 دەستگیركرا، و ئەندامانی خێزانەكەشی نیگەرانن بەرانبەر بە تەندروستی، بە تایبەت كە بەدەست كێشەی دڵەوە دەناڵێنێت».

 459 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*