سەرەکی » وەرزش » پەیكەرەكەی ئیبراهیمۆڤیچ نوێ دەكرێتەوە

پەیكەرەكەی ئیبراهیمۆڤیچ نوێ دەكرێتەوە

ئەندرێس مالمستۆم قسەكەر بەناوی شاری مالمۆ رایگەیاند پەیكەرەكەی ولاتان ئیبراهیمۆڤیچ دروست كراوەتەوەو دەبرێتە شوێنێكی تری شارەكە ئەمەش بۆ ئەوەی جارێكی تر تێكنەكشكێنرێت.

مانگی 11ی ساڵی رابردوو هاندەرانی یانەی مالمۆ پەیوەندیان لەگەڵ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ تێكچو ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەو یاریزانە بەشێك لە پشكی یانەی هاماربی كڕی كە ركابەری مێژوویی مالمۆیە.

لە كاردانەوەشیان بۆ ئەو كارەی زڵاتان كە سەرەتای یاریكردنی لە ماڵمۆ بووە هاندەران چەند جارێك پەیكەرەكەیان شێواندو دواجاریش بەتەواوی تێكیان شكاند و ئاگریان تێبەردا
مالمستۆرم رایگەیاند پەیكەرەكە دروست كراوەتەوەو دوور لە یاریگای سویدبانك دادەنرێت بەڵام بە دڵنیاییەوە هەر لە شاری مالمۆ دەبێت.

ئیبرا سەرەتای یاریكردنی لە مالمۆ بووە كە لەكۆی 40 یاری 16 گۆڵی بۆ ئەو یانەیە كردوەو دواتر چووە ریزی یانەی ئەیاكس.

print

 155 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*