سەرەکی » هەمەڕەنگ » کلیپە نوێیەکەی بینەرێکی زۆری هەبووپەڕە 24

کلیپە نوێیەکەی بینەرێکی زۆری هەبوو

لەڕۆژانی رابردوودا (کاتی بێری) ئەستێرەی دیاری گۆرانی و میوزیکی جیهانیی، نوێترین کلیپی بەناوی (Daisies) لەتۆڕی یوتیوب بڵاوکردەوە. کلیپەکە دەرهێنەرو بەرهەمهێنەرەکەی لیزا فۆلۆشین-ە و لەم کلیپەدا ئەم ئەستێرە جیهانییە بەشێوەیەکی جیاواز دەردەکەوێت.

هەر دوای بڵاوبوونەوەی کلیپە نوێیەکەی کاتی بێری لە یوتیوب، هەوادارانی ئەم گۆرانیبێژە خۆشحاڵبوونی خۆیان راگەیاند و رێژەیەکی زۆر بینەری هەبوو کە ژمارەیان لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتە سێ ملیۆن و نیو.

شایانی باسە کاتی بێری یەکێکە لەو گۆرانیبێژە جیهانیانەی خاوەنی ژمارەیەکی زۆر گۆرانی و ئەلبوومەو لەسەرتاسەری جیهانیشدا هەوادارێکی زۆری هەیە، هەرئەمەش وایکرد لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەزۆربەی وڵاتانی جیهاندا، چەندین جار کەمپینی راگەیاندووە بۆ کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ئەوانەی بەهۆی کۆرۆناوە زیانیان لێکەوتووە.

print

 307 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*