*داوا له سكاڵاكار و شاهیده‌كان كراوه له به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن
فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنه‌كانی سامه‌را رایگەیاند: دۆسێی یه‌كێك له‌و به‌ندكراوانه‌ی له سلێمانییه‌وه راده‌ستی كه‌ركوك كراوە، ره‌وانه‌ی دادگای تكریت كراوه و دۆسێكانی هه‌ڵدراونه‌ته‌وه.
لیوا روكن عیماد زوهێری فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپەراسیۆنه‌كانی سامه‌را به ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی راگه‌یاندووه: یه‌كێك له‌و به‌ندكراوانه‌ی لە سلێمانییەوە راده‌ستی حكومه‌تی عیراق كراوه‌ته‌وه، خاوه‌ن دۆسێیه‌كی تاوانكاریی گه‌وره‌یه و ئه‌نجامده‌ری ده‌یان تاوانی جۆراوجۆره له‌نێویاندا كوشتنی رۆژنامه‌نووس ( ئه‌توار به‌هجه‌ت ) كه پێش 16 ساڵ كوژرا، هاوكات بهشداریشبووه له ته‌قاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌زارگه‌كه‌ی شیعه له‌سامه‌را و ده‌یان كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیشی له سنووری سه‌ڵاحه‌دین تیرۆر کردووە، راشیگه‌یاند: ئەو بەندکراوە ناوی (عه‌باس ئیبراهیم ره‌حمانی)یه و ناسراوه به (عه‌باس عه‌نیده) ماوه‌ی دوو ساڵ بووه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام به به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته خۆی ناساندووه، ئێستاش دوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی به هێزه ئەمنییه‌كانی عیراق، گواستراوه‌ته‌وه بۆ تكریت به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە ئێستا لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵینه‌وه‌ی تكریت پێكهێنراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌كان هه‌ڵدراونه‌ته‌وه‌و داوا له سكاڵاكار و شاهیده‌كانیش كراوه له به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بن.
675 جار بینراوە