سەرەکی » وەرزش » هامسیك ژماره‌كه‌ی‌ مارادۆنای تێپه‌ڕاند

هامسیك ژماره‌كه‌ی‌ مارادۆنای تێپه‌ڕاند

مارك هامسیكی كاپتنی یانه‌ی‌ ناپۆلی ژماره‌كه‌ی‌ دیگۆ ئه‌رماندۆ مارادۆنای تێپه‌ڕاند و بووه‌ گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی‌ ناپۆلی.
هامسیك له‌ یاری یانه‌كه‌ی‌ به‌رامبه‌ر سامپدۆریا گۆڵی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی‌ یانه‌كه‌ی‌ تۆماركرد و له‌ پاڵ به‌خشینی 3 خاڵی یارییه‌كه‌و پارێزگاری كردن له‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی ریكۆردێكی مێژوویی تۆماركرد.
هامسیك به‌و گۆڵه‌ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ناپۆلی گه‌یانده‌ 116 گۆڵ و به‌ گۆڵێك پێش مارادۆنا كه‌وت و بووه‌ گۆڵكاری مێژوویی یانه‌ی‌ ناپۆلی.
مارادۆنا له‌ ماوه‌ی‌ 7 ساڵی یاریكردنی بۆ ناپۆلی 115 گۆڵی له‌ 259 یاری دا كردوه‌و ئه‌و كاتیش توانی 2 خولی ئیتاڵیا بۆ ناپۆلی بباته‌وه‌.
هامسیك كه‌ ساڵی 2007 له‌ ته‌مه‌نی 20 ساڵی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی‌ ناپۆلی كردوه‌ هه‌فته‌ی پێشوو توانی ژماره‌كه‌ی‌ مارادۆنا یه‌كسان بكاته‌وه‌و ئه‌م یارییه‌ش دوای 10 ساڵ له‌په‌یوه‌ندی كردنی به‌ یانه‌كه‌ بووه‌ گۆڵكاری یانه‌كه‌ی‌ باشووری ئیتاڵیا.
به‌ بردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یارییه‌ش بۆ یه‌كه‌م جار له‌ ماوه‌ی‌ 28 ساڵی رابردوو ناپۆلی وه‌كو پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ كۆتایی به‌ یارییه‌كانی پێچ جه‌ژنی كریسمس هێنا.

print

 27 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*