سەرەکی » هەمەڕەنگ » میستەر بین دەردەكەوێتەوە

میستەر بین دەردەكەوێتەوە

رێكخراوی تەندروستی جیهانیی پەنا بۆ ئەكتەری بەریتانی (روان ئەتكنستۆن) ناسراو بە (میستەر بین) دەبات هەتا لەكارێكی ریكلام ئامێزدا ئامۆژگاریی خەڵك بكات كە چۆن خۆیان لە مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن.

لەو كارە ریكلام ئامێزدا، میستەر بین بەشێوەیەكی كارتۆنی دەردەكەوێت و هەموو ئەو رێنماییانە بڵاودەكاتەوە كە دەبێت خەڵكی پەیڕەوی بكەن بۆ ئەوەی دووربن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێنماییەكانیش بریتین لە (دەستشتن بەشێوەیەكی باش، ئەگەر دەستەكانت پال نەبوون دەست لە دەموچاوت مەدە، لەگەڵ كەسی تردا با چەند هەنگاوێك دووربن لەیەكتری، هەركاتێك زانیت نیشانەكانی كۆرۆنات هەیە پەیوەندی بە تیمی پزیشكییەوە بكە).

print

 213 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*