سەرەکی » هەمەڕەنگ » شاعیر و رەخنەگرێکی ئێرانی کۆچی دوایی کرد

شاعیر و رەخنەگرێکی ئێرانی کۆچی دوایی کرد

رۆژی پێنجشەممە 25/6/2020 (عەلی رەزا راهیب) شاعیر و رەخنەگرى ئێرانی لە تەمەنى 53 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

هەرچەندە ئەم شاعیرو رەخنەگرە تووشی کۆرۆنا ببوو، بەڵام بە وتەى كەسە نزیكەكانى، عەلی رەزا بەهۆى جەڵتەى دڵەوە كۆچى دوایى كردووە.

شایانی باسە ماوەیەکی کەم پێش ئەوەى كۆچى دوایى بكات، عەلی رەزا راهیب لە ئینستاگرامەكەى خۆی و لەپۆستێکدا وتوویەتی كە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (كۆڤید 19)ى بۆ كراوەو ئەنجامەکەی (پۆزەتیڤ) بووە، بۆ کەسە نزیکەکانیشی وتوویەتی: بەڵام دوای ماوەیەک لە وەرگرتنی چارەسەرو بەرگەگرتنى تەنگەنەفەسى و بێ هێزیى لەماڵەوە خۆم ئامادە دەكەم بۆ چوونە نەخۆشخانە، بۆیە سۆپاسی هەواڵپرسینتان دەکەم، پەیوەندیم پێوە مەکەن چونکە بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە ناتوانم وەڵام بدەمەوە.

print

 207 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*