بەڕێزان خانەوادەو كەسوكاری مام ئەحمەد مەمەند ئاوا
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەو تێكۆشەری دێرین مام ئەحمەد مەمەند ئاوا ناسراو بە مام ئەحمەدە خۆڵە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاكانی ١٩٧٦ و شۆڕشی نوێی گەلەكەمانم بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوەو خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێ، خوای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بكات و سەبووری بە هەموومان بدات.
كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
232 جار بینراوە