سەرەکی » هەمەڕەنگ » مۆنالیزا پێشوازییان لێدەکات

مۆنالیزا پێشوازییان لێدەکات

دوای ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ماوەیەکی زۆر مۆزەخانەی لۆڤەر لە فەرەنسا دەرگاکانی بەڕووی سەردانیکەرانیدا داخران، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بڕیاریاندا لەگەڵ پەیڕەوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان مۆزەخانەی لۆڤەر بکەنەوەو گەرموگوڕیی بدنەوە بە مۆزەخانە بەناوبانگەی جیهان و مۆنالیزاش جارێکی تر پێشوازیی سەردانیکەرانی دەکات.

بۆ ئەمەش بەڕێوەبەرانی مۆزەخانەکە رایانگەیاندووە کە بۆ ئەوەی ئەوانەی سەردانی لۆڤەر دەکەن پارێزراوبن لە مەترسییەکانی کۆرۆنا، لەبەر دەرگای مۆزەخانەکەدا پاککرەوەی دەست و ماسک دانراوە، هەروەها هێمای تایبەت دانراوە بۆ ئەو کەسانەی دەچنە ناو مۆزەخانەکە پێویستە مەترێک لە یەکتری دووربن.

شایانی باسە مۆزەخانەی لۆڤەر یەکێکە لە مۆزەخانە جیهانییەکان و رووبەرەکەی 45هەزار مەتر چوارگۆشەیەو 30هەزار تابلۆی هونەریی و پارچەی هونەریی دەگمەن و گرانبەهای تێدایە، هەروەها پێش بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە مانگی هاوینی هەموو ساڵێکدا نزیکەی 1 ملیۆن کەس سەردانی مۆزەخانەی لۆڤەریان دەکرد، داخستنی ئەم مۆزەخانەیەش بەهۆی کۆرۆناوە نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ زیانی بەئابووری فەرەنسا گەیاندووە.

print

 161 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*