ناخۆشترین

*ناخۆشترین شتی ژنھێنان ئەوەیە ئەبێ ئیتر خۆت پارەی موەلیدە بدەیت

*ناخۆشترین بەشی مەعاش وەرگرتن قسەکردنە بۆ تەلەفزیۆن لەبەرھەتاودا

*ناخۆشترین لەقتەی کۆبوونەوە زەردەخەنە درۆزنەکەیەتی

*ناخۆشترین شوێنی کوردستان تەئریخەکەیەتی

*ناخۆشترین بەشی مەلەکردن میزھاتنەکەیەتی

*ناخۆشترین سیفەتی دەزگای وەبەرھێنان وەبەرنەھێنانەکەیەتی

*ناخۆشترین شت لە جنێودا ئەوەیە کە گیرا نابێ

*ناخۆشترین عادەتی سلێمانی چاولێکەرییەکەیەتی

*ناخۆشترین شوێنی وەنەوشە دواوەیەتی

*ناخۆشترین شتی کەرێتی ھەسپێنەکردنەکەیەتی

*ناخۆشترین بەشی سەرتاشین گوێگرتنە لە تەحلیلی دەلاکەکە

*ناخۆشترین جۆری مەولەوی جادەکەیەتی

*ناخۆشترین بەشی کۆنگرە باسی پڕۆگرامەکەیەتی

*ناخۆشترین شتی راپەڕین پەشیمانییەکەیەتی

*ناخۆشترین کەڵەک کەڵەکی مەلا عەلییەکەیەتی

print

 1,489 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*