سەرەکی » مانشێت » یەکێتی و یەکگرتوو: گوزەرانی خەڵک چاک بکرێت

یەکێتی و یەکگرتوو: گوزەرانی خەڵک چاک بکرێت

یه‌كێتیی نیشتمانی و یه‌كگرتووی ئیسلامی، تەئکیدیان کردەوە کە “پێویسته‌ پێكه‌وه‌ قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنین و خەڵکی لەو بارودۆخەی ئێستا، ڕزگاربکرێت”.

ئەمڕۆ لە سلێمانی، وەفدی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی، کۆبوونەوەو پێشهاته‌ سیاسی و ئابوورییه‌كانیان تاوتوێكرد.

دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، له‌ لێدوانیاندا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن، لەبارەی ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وە، جه‌زا سه‌ید مه‌جید لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی یه‌كێتی، ڕایگه‌یاند: وەک یەکێتی و یەکگرتوو، لەگەڵ ئەوەداین و بەهەموو توانامانەوە هەوڵی بۆ دەدەین و لە کۆبوونەوەکەشماندا دووپاتمانکردەوە کە”دەبێت و پێویسته‌ هەمووان پێكه‌وه‌ قه‌یرانه‌كان تێپه‌ڕێنین و پێویستیشە کار بۆ ئەوە بکەین گوزه‌رانی خه‌ڵك چاك بكرێت و لەم بارودۆخە رزگاربکرێن”.

وتیشی: هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتی بڕوای ته‌واویان به‌ ته‌بایی نێوان لایه‌نه‌كان هه‌یه‌.

وەک یه‌كگرتووی ئیسلامییش، جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەی کە بەهەموو شێوەیەک لەگەڵ باشکردنی دۆخی خەڵکی کوردستانداین.

لەبارەی پرسی لامەرکەزییشەوە، دووپاتیان کردەوە کە له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی لامه‌ركه‌زیدان و پشتیوانی لێده‌كه‌ن. راشیانگه‌یاند: نابێت ده‌ست بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببرێت و بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێت كۆتایی پێبێت.

کلیک لێرەبکە :

print

 183 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*