سەرەکی » وەرزش » دەیەوێت لە ئیتاڵیا بڕوات

دەیەوێت لە ئیتاڵیا بڕوات

فرانک ریبیری ئەستێرەی دیاری تۆپی پێ کە ئێستا لە ریزەکانی فیۆرەنتینای ئیتالی یاری دەکات، دوای ئەوەی لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە دزی لە ماڵەکەی کراوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بە رۆیشتن لە خولی ئیتاڵیا دەکات.

ئەو ئەستێرە تەمەن 37 ساڵە، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردۆتەوەو تیایدا وێنەی پاشماوەکانی دزینی ماڵەکەی تیادایە و توڕەیی و بێزاری خۆی بۆ ئەو دۆخە دەربڕیوە.

لەم ڕووەو ریبیری لە تویتەر نووسیویەتی: دوای یاری بەرامبەر پارما گەڕامەوە ماڵەوە، ئەمە ماڵەکەمە لە ئیتاڵیا، ئەو شوێنەی دوای کاروانە مەزنەکەم لەگەڵ بایرن مونشن بڕیارمدا یاری تێدا بکەم.

هەروەها ووتی: هاوسەرەکەم چەندین جانتای دزراوەو دزەکان خشڵ و کەل و پەلی زۆریان بردەوە، بەڵام سوپاس بۆ خوا هەموومان باشین.

ریبیری ئاماژەی بە رۆیشتن داوەو نووسیویەتی: سوپاس بۆ خوا منداڵ و خێزانەکەم لە مونشن بوون، چۆن دەکرێت دوای ئەمە لە هیچ شتێک دڵنیا بم، چۆن دەکرێت دوای ئەمە هەست بە ئارامی بکەم، ئەمانە پرسیاری ئەوەیان لا دروست کردوم دەکرێت لە ئیتاڵیا بەردەوام بم، خێزانەکەم لەپێش هەموو شتێکەوەیە بۆیە دەبێت چەند بڕیارێکی پێویست بدەم.

print

 159 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*