سەرەکی » هەواڵ » بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: پۆلیسی هاتوچۆ ئەركێكی گرنگ و پیرۆزی لە ئەستۆدایە

بریكاری وەزارەتی ناوخۆ: پۆلیسی هاتوچۆ ئەركێكی گرنگ و پیرۆزی لە ئەستۆدایە

دوێنێ، لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی سلێمانی، بەسەركردەوەو وتی: مەبەستی سەردانەكەم گوێگرتن لە داواكارییەكانتان و چارەسەركردنیانە.

لەمیانی سەردانەكەیدا‌و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرو لێپرسراوانی هاتوچۆی سلێمانی، سەرنج و تێبینی و پێشنیازەكانی خستەڕوو و پێیڕاگەیاندن: بەڕێوەبەرایەتییەكەتان، ئەركێكی گرنگ و پیرۆزی لەئەستۆدایە، ئەویش رێكخستن و پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانە. وتیشی: هەوڵدەدەین لەڕێگەی كردنەوەی خول، تواناكانی ئەفسەران و كارمەندانی هاتوچۆی سلێمانی، بەرەوپێش ببەین.

ئاماژەی بەوەشكرد كە بەبەردەوامی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی وەزارەتی ناوخۆ دەكات بۆ ئاگاداربوون لەكێشەكان و باشتر بەڕێوەچوونی ئیشوكارەكان‌و راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتیان.

print

 173 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*