سەرەکی » وەرزش » دەرهاویشتەی قورعەی چامپیۆنس لیگ

دەرهاویشتەی قورعەی چامپیۆنس لیگ

ئەنجامی قورعەكەی چامپیۆنس لیگ قسەی زۆر هەڵدەگرێت و دەكرێت چەند یارییەكیش لە خۆ بگرێت كە تا ئێستا لەمێژووی چامپیۆنس لیگدا روویان نەداوە و نەكراون، یان بەئاواتی ئەوەوە بووبین یارییەكە ببینین كە تائێستا لەمێژووی دوورو درێژی ئەم خولەدا نەبینراوە، وا لێرەدا سەرەتا باسی ئەگەرەكانی رووبەڕووبونەوەی یانە زەبەلاحەكان دەكەین كە رەنگە رووبدەن، پاشان باسی ئەو یارییانە دەكەین كە تائێستا روویان نەداوە یان بەئاواتی ئەوەوەین رووبدەن و ئەم وەرزەش نایانبینین.

دیارە ئەنجامی قورعەكە وا كەوتۆتەوە كە لە یانە زەبەلاحەكانی وەك مان سیتی و ریاڵ مەدرید و بایرن مونشن و چێڵس و بارسیلۆنا و ناپۆلی و یۆڤانتۆس و لیۆن تەنیا یەك یانەیان بگاتە یاریی كۆتایی.
بەپێی قورعەكەش، دوو یاریی قۆناغی 8 یانە و 4 یاریی دەركەوتوون كە بەمشێوەیەن:

*ئەتڵەنتا×پاریس سان جێرمان.
*لایبزیگ×ئەتلەتیكۆ مەدرید.

چوار یانەی تر ماون بەگەن ئەم قۆناغە، ئەوانیش لەم چوار یارییەوە دەگەنە ئەو قۆناغە كە ماون بكرێن:

1-بایرن مونش×چێڵسی.
2-بارسیلۆنا×ناپۆلی.
3-مان سیتی×ریاڵ مەدرید.
4-یۆڤانتۆس×لیۆن.

براوەی یاریی 1 و 2 یاریی سێیەمی قۆناغی چارەكی كۆتایی دەكەن، براوەی یارییەكانی 3 و 4 یش، یاریی چوارەمی هەمان قۆناغ دەكەن، واتە ئەگەری روودانی ئەو یارییانەی لەئارادان لە قۆناغی 8 یانەو 4 یارییدا بیان بینین دوان لەم یارییانەن:
یەكەمیان یەكێك لەم چوار یاریە دەبێت؛

* بایرن مونشن×بارسیلۆنا، یان ……بایرن×ناپۆلی.
* چێڵسی× ناپۆلی، یان …….چێڵسی×بارسا.

دووەمیشیان یەكێك لەم چوار یارییە دەبێت:

*مان سیتی×یۆڤی، یان…. مان سیتی×لیۆن.
*ریاڵ مەدرید× یۆڤی، یان…. ریاڵ مەدرید× لیۆن.

لەسەر كاغەزی ئەگەرەكان ئەو دوو یارییەی لەو هەشت ئەگەر و یارییەوە كە زۆرترین ئەگەری روودانیان هەیە ئەم دوو یارییەن:

*بایرن مونشن×بارسیلۆنا.
*مان سیتی×یۆڤانتۆس.

بەڵام ئەگەر ئەو دوو یارییە وا دەرچووون، ئەوا هیچ ئەگەرێك ناتوانرێت دابنرێت و هەر چوار یانەكە ئەگەری سەركەوتنیان بۆ یاریی پێشكۆتایی لەئارادایە.

بەكورتی ئەتوانین بڵێین كە ئەو ئەگەرانەی باسكران، پێنج یاریی گرنگ وەبیر هاندەرانی سەرجەم یانە زەبەلاحەكانی بەشدار دەهێنێتەوە، هێندێكیان ئەگەری روودانیان لەئارادایە، هێندێكیشیان ئەم وەرزە نایبینین و رەنگە وەرزی ئایندە رووبدات، ئەوانیش پێنج یاریی ئاگرینن كە هەموو هاندەرانی تۆپی پێی ئەوروپاش چاوەڕوانی بینیان دەكەن.

ریاڵ مەدرید × چێڵسی
ئەم دوو یانەیە تا ئێستا و لەمێژووی دوورو درێژی چامپیۆنس لیگدا پێكەوە یارییان نەكردووەو رووبەڕوی یەكتر نەبوونەتەوە، بەڵام ئەگەر هەردووكیان ریمۆنتادا بەرامبەر مان سیتی و بایرن مونشن بكەن، ئەوا رەنگە ئەم یارییە بۆ یەكەمین جار لەمێژووی چامپیۆنس لیگدا ببینین.

ئەتلەتیكۆ مەدرید × دوو یانە دەوڵەمەندەكەی ئەوروپا
یەكێك لەیانە ئیسپانییەكانی تر كە بۆ ئەم قۆناغە سەركەوتووە، ئەتلەتیكۆ مەدریدە، ئەگەر هەیە لە قۆناغی 4 یانەدا رووبەڕوی پاریس سان جێرمان ببێتەوە، ئەگەر ئەم یارییەی بردەوەو مان سیتیش بگاتە یاریی كۆتایی، ئەوا رەنگە ئەم یارییەش ببینین واتە ئە. مەدرید×مان سیتی.
ئە.مەدرید تائێستا لەمێژووی ئەم خولەدا رووبەڕوی هیچ كام لەم دوو یانەیە نەبۆتەوە، ئەگەر ئەم وەرزەش ئەم دوو یارییە نەبینین ئەوا رەنگە لەوەرزی داهاتوودا ئەو خەونەی هاندەرانی چامپیۆنس لیگ بێتە دی.

ئینتەر×یۆڤی
ئەم دوو یانەیە لە خولی وڵاتەكەیاندا دەیان وبگرە سەدان یارییان پێكەوە كردووە، بەڵام بەدرێژایی مێژووی ئەم خولە هەگیز یارییان پێكەوە نەكردووە.
ئینتەر ئەمساڵ نەیتوانی بگاتە قۆناغە هەستیارەكان، بەڵام یۆڤی ئامادەیە، لەبەر ئەوە ئەم یارییەش ئەم وەرزە نابینین، با چاوەڕوانی وەرزی ئایندە بكەین.

بایرن×ریاڵ
ئەم دوو یانەیە لە مێژووی چامپیۆنس لیگدا چەندین جار رووبەڕوی یەكتر بوونەتەوە، ئەمساڵیش یەكێك لەئەگەرەكان لەئارادایە جارێكی تر رووبەڕوی یەكتر ببنەوە، بەڵام ئەوەی روونادات لە یارییەكی كۆتاییدا هەردووكیان ببینین، ئەم وەرزە ئەم ئەگەر روونادات، با چاوەڕوان بین بۆ وەرزەكانی ئایندە.

بارسا×ریاڵ
ئەم دوویانەیەش مێژووی كلاسیكۆیان لە لالیگادا زۆر دەوڵەمەندە، لەچامپیۆنس لیگیشدا رووبەڕوی یەكتر بوونەتەوە، ئەمساڵیش كلاسیكۆی نێوان یەكێكە لە ئەگەرەكان، هەردوو یانە لە مێژووی چامپیۆنس لیگدا 18 جاریش جامی پاڵەوانیان بەرز كردۆتەوە، بەڵام ئەوەی ئەم وەرزە روونادات و تائێستاش رووی نەداوە ئەوەیە ئەم دوویانەیە لەیارییەكی كۆتایی ئەم خولەدا ببینین.

print

 117 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*