سەرەکی » دۆسێ » رێكخراوی یونسێف:منداڵانی عیراق هەڕەشەی هەژارییان لەسەرە

كۆرۆنا رەوشەكەی هێندەی تر ئاڵۆزكرد

رێكخراوی یونسێف:منداڵانی عیراق هەڕەشەی هەژارییان لەسەرە

ڕێكخراوی (یونسێف)ی سەر بە نەتەوە یەگگرتووەكان ڕایدەگەیەنێت، منداڵانی عیراقی كە زۆرینەن لەنێوان نزیكەی 4.5 ملیۆن عیراقی، هەڕەشەی هەژاریی و نەدارییان لەسەرە بەهۆی كاریگەرییەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی هەڵسەنگاندێك كە لەم ماوەیەی دواییدا لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عیراق بە پاڵپشتی (یونسێف) و بانكی نێودەوڵەتی و دەستپێشخەریی (ئۆكسفۆرد) بۆ هەژاریی و گەشەی مرۆیی بڵاوكرایەوە” 4.5 ملیۆنی تری عیراقییەكان (واتا نزیكەی 11%)، ڕووبەڕووی مەترسی كەوتنە خوار هێڵی هەژارییان لەسەرە، بەهۆی كاریگەریی كۆمەڵایەتی ئابوری پەتای كۆرۆنا”.

هەر لە هەڵسەنگاندنەكەدا هاتووە”ئەم بەرزبوونەوە زۆرە دەبێتە مایەی هەڵكشانی ڕێژەی هەژاریی نیشتمانی لە 20% لە ساڵی 2018 بۆ 31.7%، و زۆربوونی گۆی گشتی هەژاریی بۆ 11.4 ملیۆن”.
(یۆنسێف) پێیوایە”منداڵان و تازەپێگەیشتوان بەشێوەیەكی زیاتر ئاستی هەژارییان هەڵكشاوە”.

هەروەها دەڵێت”بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناش، یەكێك لەنێوان هەر پێنج كەسێكدا لەنێو منداڵان و تازەپێگەیشتوان هەژاربوون، بەڵام ئەمە بۆ زیاتر لە 2 كەس لەنێوان 5 كەسدا زیادی كرد، كە 37.9%ی كۆی گشتی ژمارەی منداڵان دەكات”.

بە بۆچوونی ئەو ڕێكخراوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان”42%ی دانیشتوان لەو توێژە فشەڵەن كە ڕووبەڕووی بەرزترین ئاستی مەترسی دەبنەوە، بەو پێیەی لە چەندان ڕووەوە بەدەست نەدارییەوە دەناڵێن، بە تایبەتیش لەڕووی، فێركاریی، تەندروستی، گوزەرانی ژیان، ئاسایشی دارایی”.

سەبارەت بە منداڵانیش، “هەر منداڵێك لەنێوان دواندا (واتا 48.8%) زیاتر ڕووبەڕووی نەداریی دەبنەوە لەزیاتر لە یەكێك لەو چوار ڕووە”.

نەداریی و بێبەشبوون لە پەیوەندیكردن بە خوێندنگەكان، و دەستەبەرنەكردنی سەرچاوەی ئاوی شیاو، لەو فاكتەرە سەرەكیانەن كە بوونەتە مایەی فشەڵی خێزان و ئاستی گوزەرانی منداڵ لە عیراق.

ئەوەی هێندەی تر رەوشی ئابوری بەشێوەیەكی گشتی لە عیراقدا بەرەو خراپی بردووە، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە كە بۆتە مایەی دابەزینی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان كە دەوڵەتی عیراقی بەشێوەیەكی سەرەكی بۆ ئامادەكردنی بودجەی دارایی وڵات پشتی پێدەبەستێت.

هەر لەو چوارچێوەیەدا و بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەم ڕەوشەی لە عیراقدا هاتۆتەئارا، ڕێژەی هەژاریی لە وڵاتدا بۆ 31.7% بەرزبۆتەوە.

خالید نەجم وەزیری پلاندانانی عیراقیش لە 9ی تەمموزی 2020 لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسی ئەردەنی (بەترا) ڕایگەیاندبوو”ڕێژەی هەژاریی لەنێوان منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ لە دوای پەتای كۆرۆناوە گەیشتۆتە 38%، ڕێژەی هەژاریش بەشێوەیەكی گشتی لە عیراقدا بۆ 31.7% بەرزبۆتەوە، بەراورد بە ساڵی 2018 كە لەسەدا 20 بیست بوو”.

بە وتەی وەزیری پلاندانانی عیراق”ژمارەی هەژاران بەپێی ئەم بەرزبوونەوەیە دەگاتە (11) ملیۆن كەس، دوای ئەوەی پێش قەیرانی پەتای كۆرۆنا نزیكەی 10 ملیۆن كەس بوو”.

خالید نەجم، تەواوكردنی توێژینەوەیەكی وردیشی ئاشكراكرد بۆ هەڵسەنگاندنی پەتای كۆرۆنا لەسەر هەژاریی توێژە فشەڵەكانی نێو كۆمەڵگەی عیراقی كە بە وتەی ئەو”بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی یۆنسێف و تیمی دەستپێشخەریی ئۆكسفۆرد بۆ هەژاریی و گەشەی مرۆیی، و سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دانیشتوان، ئامادەكراوە”.

print

 195 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*