سەرەکی » هەواڵ » ئەمریکا: یەک هەنگاو ماوە بۆ قۆناغی کۆتایی ڤاکسینی کۆرۆنا

ئەمریکا: یەک هەنگاو ماوە بۆ قۆناغی کۆتایی ڤاکسینی کۆرۆنا

له‌ ئه‌مریكا دوا قۆناغی كاره‌كان له‌سه‌ر ڤاكسینی دژه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، له‌ 27ی ته‌مموزەوە ده‌ستپێده‌كات و له‌سه‌ر 30 هه‌زار كه‌س تاقیده‌كرێته‌وه‌.

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ له‌ گۆڤاری نیو ئینگلاند بۆ زانستی پزیشكی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئه‌و ڤاكسینه‌ی له‌لایه‌ن كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مریكی بۆ دروستكردنی ده‌رمان به‌ هاوكاری په‌یمانگەی نیشتمانیی بۆ نه‌خۆشییه‌ گواستراوه‌كان په‌ره‌ی پێدراوه‌ و له‌سه‌ر 45 خۆبه‌خش تاقیكراوه‌ته‌وه‌، ئومێدبه‌خش بووه‌ له‌ زیادكردنی به‌رگریی له‌ش دژ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ. ئێستا تەنها یەک هەنگاو ماوە، ئەو ڤاکسینە بە فەرمی ببێتە چارەسەری کۆرۆنا.

کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردۆتەوە، ڤاکسینەکە کەمترین کاریگەریی لاوەکی هەیە و دەبێتە یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنا کە لایەن ئەمریکاوە سەرکەوتنی بەدەستهێنابێت.

کۆمپانیای مۆدێرنا رایگەیاندووە لە سەرەتای ساڵی ئایندە، 500 ملیۆن بۆ یەک ملیار ڤاکسین بە جیهاندا بڵاودەکەنەوە.

print

 179 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*