وه‌زیری داهاته ئاوییه‌كانی عیراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، عیراق له‌ئێستادا كارتی فشاری به‌هێزی له‌به‌رده‌سته بۆ پاراستنی پشكی ئاوی وڵات، به تایبه‌تیش له‌دژی توركیای هه‌ردوو رووباری دیجله و فوراتی تێدا هه‌ڵده‌قوڵێت.
مه‌هدی ڕه‌شید حه‌مدانی ووزیری داهاته ئاوییه‌كانی عیراق، له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی عیراق (واع)، ڕایگه‌یاند:دۆسێی ئاو له‌ئێستادا له‌ده‌ستی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیراندایه.
به وته‌ی حه‌مدانی: وه‌زاره‌تی داهاته ئاوییه‌كان ئاسۆی نوێی به‌ڕوودا كراوه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پشتیوانی ڕاسته‌وخۆی ده‌ستبه‌ركرد له‌لایه‌ن باڵاترین ده‌سه‌ڵات له ده‌وڵه‌ته‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیرانه، چونكه دۆسێی ئاو و دانوستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ سه‌باره‌ت به پشكی ئاوی وڵات، له‌لایه‌ن خودی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه به‌دواداچوونی بۆده‌كرێت و له‌ئێستاشدا ئه‌و دسێیه له‌ده‌ستی ئه‌ودایه.
وه‌زیری داهاته ئاوییه‌كانی عیراق پێیوایه:دانوستانكاریی عیراقی هێزی سیاسی و ئابوری و ته‌كنیكی له‌به‌رده‌سته، بۆیه له‌ئێستادا ده‌كرێت بڵێین كارتی فشاری گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ زامنكردنی پشكی ئاوی عیراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌رۆك وه‌زیران له‌سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه گفتووگۆی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئاوی وڵاته‌وه كردووه و لهئێستادالهو باره‌یه‌وه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی داهاته ئاوییه‌كان و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا هه‌یه.
به وته‌ی حه‌مدانی:وه‌زاره‌تی داهاته ئاوییه‌كان، له ساڵی 2003وه بیست و دوو پرۆژه‌ی به‌نداوی بۆ مه‌به‌ستی دروێنه له هه‌موو ناوچه‌كانی وڵات‌دا جێبه‌جێ كردووه، له‌ئێستاشدا له پلاندایه بیست بۆ سی به‌نداوی تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا دروستبكرێن، گه‌ر پاره به‌رده‌ستبێت.
وه‌زیری داهاته ئاوییه‌كانی عیراق ده‌ڵێت:ڕه‌زامه‌ندی له وه‌زیری پلاندانان وه‌رگیراوه له‌پێناو به‌ستنی گرێبه‌ستن له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی بیانی بۆ به‌داواچوونی ئه‌دای كاری به‌نداوه عیراقییه‌كان و ڕێكردن له‌گه‌ڵ پهرهسههندنهكان له‌و بورانه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا وه‌زاره‌ته‌كه‌ی توانیویه‌تی شاره‌زایی كۆمپانیا جیهانییه‌كان بگوازێته‌وه و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا بكات بۆ ئیداره‌دانی به‌نداوی موسڵ له‌لایه‌ن كادره لاوه عیراقییه تازه‌پێگه‌یشتووه‌كان.
سه‌باره‌ت به بابه‌تی لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كانیش له‌سه‌ر ڕووبار و لقه‌كان، حه‌مدانی وتی:وه‌زاره‌تی داهاته ئاوییه‌كان كاری دانه‌بڕاوه‌ی كردووه و له‌كاردایه له‌پێناو لابردنی زێده‌ڕۆییه‌كان له‌سه‌ر ڕووبار و زێیهكان، له‌و ڕووه‌شه‌وه به‌ره‌نگاریی زۆرێك ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه بوو كه دواینیان شه‌هیدبوونی یه‌كێك له كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كه بوو له پارێزگه‌ی دیاله.
كێشه‌ی ئاو له عیراق كه ساڵ به‌ساڵ زیاتر ده‌بێت له‌سایه‌ی نه‌بوونی ستراتیژێكی رۆشنی حكومی بۆ چاره‌سه‌ركردنی، ئه‌مه‌ش بۆته ته‌واوكه‌ری دیارده‌كانی پاشه‌كشه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراقی له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان و زۆربوونی كێشه‌كانی، له هه‌مان كاتیش‌دا روویه‌ك له رووه‌كانی لاوازی دیپلۆماسی عیراق و بێتوانایی له ئیدارودانی دانوستانێكی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ توركیا و به ئه‌ندازه‌یه‌كی كه‌متر له‌گه‌ڵ ئێران ده‌رده‌خات، تا پارێزگاریی له پشكی ئاوی وڵات بكرێت له رووباره‌كان كه له‌و دوو وڵاته دراوسێیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن.
سه‌رچاوه‌ی گرنگترین ئه‌و رووبارانه‌ی عیراق پشتییان پێده‌به‌ستێت له دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، له توركیا و ئێرانه‌وه‌ن، بۆیه عیراقییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر ره‌حمه‌تی تاران و ئه‌نقه‌ره كه درێغییان نه‌كردووه له ده‌ستگرتن به‌سه‌ر پشكی ئاوی وڵات، و له‌و رووه‌شه‌وه لاوازیی حكومه‌ته یه‌ك لهدوایهكهكانیان له ساڵی 2003وه قۆستۆته‌وه كه پرسی ئاوویان پشتگوێ خستووه كه چه‌ندان ره‌هه‌ندی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بهیهكهوهگرێدراوی هه‌یه.
پێشتر لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاو له په‌رله‌مانی عیراق، داوای له مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كردبوو، دۆسێی ئابوری بۆ فشاردروستكردن له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ی سه‌رچاوه‌ی رووبارهكانیان تێدایه به‌كاربهێنێت، له‌پێناو زیادكردنی پشكی ئاوی عیراق.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیش كه له كۆتایی مانگی ئایاری رابردوودا له‌لایه‌ن مه‌نسور بعێجی سه‌رۆكی لیژنه‌كه بڵاوكرایه‌وه«پێویسته حكومه‌ت په‌له بكات له فشارخستنه سه‌ر توۆركیا بۆ زیادكردنی پشكی ئاو، به تایبه‌تیش مكه ئه‌نقه‌ره دۆسێیه‌كی ئابوری گه‌وره‌ی له عیراقدا هه‌یه، ده‌بێت حكومه‌ت وه‌ك ئامرازێكی فشار بكاریی بهێنێت و تهماشهكهر نه‌بێت به‌رانبه‌ر به جه‌نگی ئاو كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆره له‌یه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌ی رووبارهكانیان تێدا هه‌ڵده‌قوڵێت له‌دژی ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو پێویسته پشكی عیراق له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاتانه‌وه زیادبكرێت، چونكه جه‌نگی ئاو هیچی وزای كه‌متر نییه له جه‌نگی دژ به گروپه تیرۆریسته‌كانی داعش، چونكه ده‌بێته مایه‌ی خاپوركردنی كشتوكاڵ له وڵات‌دا به تایبه‌تیش له دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا كه وایكردووه پشت به نه‌وت نه‌به‌سترێت و سه‌رچاوه‌كانی داهاتی ده‌وڵه‌ت ههمهجۆربكرێن، له‌وانه‌ش كه‌رتی كشتوكاڵ.
پرسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌و خۆپیشاندانه‌كانی هاوینی رابردوودا ئاماده‌یی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران داوایان ده‌كرد جێبه‌جێ نه‌كرا كه نه‌بوونی چاره‌سه‌ری حكومی له‌و دۆسێیه‌دا ده‌رده‌خات، له‌گه‌ڵ به تایبه‌تیش به‌كارنه‌هێنانی به‌غدا بۆ كارته‌كانی فشار له‌دژی توركیا كه پرۆژه ئابورییه گه‌وره‌كانی له‌سه‌ر حیسابی پشكی ئاوی عیراق له‌سه‌ر هه‌ردوو رووباری دیجله و فورات په‌ره‌پێده‌دات، وه‌ك به‌نداوی ئه‌لیسۆ له‌سه‌ر رووباری دیجله له ناوچه‌ی سنوری نێوان هه‌ردوو پارێزگه‌ی ماردین و شرنا‌خ كه توركیا ده‌ستیكردووه به پڕكردنی به‌بێ ئه‌وه‌ی راوێژ له‌گه‌ڵ عیراقدا بكات.
727 جار بینراوە