سەرەکی » هەمەڕەنگ » خاوەن پێداویستییەكی تایبەت لە…

خاوەن پێداویستییەكی تایبەت لە…

خاوەن پێداویستییەكی تایبەت لە پەنجەرەی ماڵەكەیدا پیشانگەیەکی كردەوە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە، خاوەن پێداویستییەکی تایبەت لە پەنجەرەی ماڵەكەیدا پیشانگەیەک دەکاتەوە.

شاهۆ نەوزاد قەرەداخی كە لەشاری ستۆكهۆڵم نیشتەجێیەو خاوەن پێداویستی تایبەتە، لەماوەی رابردوودا پیشانگەیەكی تایبەتی كردووە و تێیدا چەندین تابلۆی سەرنجڕاكێشی نمایش كرد.

تابلۆكانیشی بەگشتی خۆی لەدەرخستنی جوانی و رەنگینی سرووشتی كوردستان دەبینییەوە، لەهەندێکی تر لەتابلۆکانی شاهۆ نەوزاد، گرنگی داوە بە پیشاندانی نەهامەتییەكانی گەلی كورد وەك ئەنفال و كیمیاباران.

ئەم پیشانگەیەی شاهۆ نەوزاد بەڕەچاوكردنی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لەو وڵاتەو جێبەجێكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی، تابلۆكانی ئەو پیشانگەیەی لەودیو پەنجەرەكانی ماڵەكەی خۆی نمایش كردبوو تا بینەران هەر لە دەرەوەو لە سەر شەقامەكەوە، بیبینن.

شایەنی باسە شاهۆ قەرەداغی تائێستا چەندین پیشانگەی تایبەت و هاوبەشی لە كوردستان و وڵاتی سوید، كردۆتەوە.

 565 جار بینراوە