سەرەکی » زانست » پسپۆڕێكی بەریتانیی:رەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە هەمیشەیی

پسپۆڕێكی بەریتانیی:رەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتە هەمیشەیی

زانایەكی بەریتانیی پسپۆڕی بواری بەرگریی جەستە لەبەردەم پارلەمانی وڵاتەكەیدا ئاماژەی بەوەدا كە ڕەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنای ناسراو بە (كۆڤید-19) لەناو نەچێت و بۆ هەمیشە بمێنێتەوە.

(جۆن بێڵ)زانا و پسپۆڕی بواری بەرگریی جەستە كە مامۆستای پزیشكییە لە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەریتانیا لە لێدوانێكیدا لەبەردەم لیژنەی تەندروستیی و چاودێریی كۆمەڵایەتی لە ئەنجومەنی گشتیی وڵاتەكەیدا وتی» ڕەنگە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە تەواوی لە ناو نەچێت و بۆ هەمیشە وەك هەندێك ڤایرۆسی دیكە بۆ هەمیشە لە ناو مرۆڤەكاندا بژی».

ئەو زانایە چەند بەڵگەیەكی خستەڕوو كە هەر ڤاكسینێكی دژی ئەو ڤایرۆسە بدۆزرێتەوە كاریگەرییەكەی بۆ دروستكردنی بەرگریی بەردەوام نابێت، بۆیە ڤایرۆسەكە دەتوانێت بۆ ماوەیەكی درێژ بمێنێتەوە.
ئەو پسپۆڕەی پزیشكیی بەرگری وێنەیەكی خستەڕوو سەبارەت بەوەی ڕەنگە ڕووبدات و دوپاتیكردەوە» ئاماژەكان وا دەریدەخەن كە ئێمە شاهێدی چەندین قۆناغی ڤاكسین و شەپۆلی زۆربوونی تووشبووەكان بین، دیسان ڤاكسینی زۆرتر و تووشبونی زۆرتر «.

ئەو زانا بەریتانییە لە لێدوانەكەیدا نمونەی( ئیفلیجی مناڵان)ی هێنایەوە بۆ زیاتر جەختكردنەوە لە قسەكانی و بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە چەندە گرانە زانست بتوانێت بە تەواوی بەسەر پەتای ڤایرۆسی تاجداردا زاڵ بێت، بەوەی كە تا ئێستا نەتوانراوە بە تەواوی ئیفیلیجی منالان بنەبڕ بكرێت.

ئەو وتی « كە دەبینین زانایان چەندە كۆسپیان هاتەڕێ بۆ بنەبڕكردنی ئیفیلیجی مناڵان و پرۆگرامێكیان دانا بۆ لەناوبردنی ئەو دەردە كە ماوەی (15) ساڵی خایاند و كارەكەشیان بە ەواوی سەركەوتوو نەبوو، بۆمان دەردەكەوێت ڕەنگە بۆ بنەبڕكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناش ئەم بۆچوونە ڕاست بێت».

لە كۆتاییدا زانا بەریتانییەكە ئەو ئەنجامەی خستەڕوو كە ڤایرۆسی كۆڤید-19 ش نامێنێت و دەردەكەوێتەوە و نامێنێت و دوبارە دەردەكەوێتەوە و ڕەنگە لە داهاتوودا و لە وەرزی زستاناندا هەر جارە و بە شێوەیەك ئەو ڤایرۆسە چالاك ببێتەوە».

سەرچاوە: الصحة والحیاة

print

 213 جار بینراوە

وڵامێک بەجێ بهێڵە

بەبێ پۆستی ئەلکترۆنی ناتوانی لێدوان بنووسیت *

*